close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۴ پووشپەڕی ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر سۆهەیلا فۆرش کەلهۆڕ، ژنەچالاکوانی کورد لە سوێد

 

بەگوێڕەی هەواڵەکان، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێکی دەستی لە باڵکۆنی ماڵی سۆهەیلا فۆرش کەلهوڕ، چالاکوانی سیاسیی کورد لە شاری کارڵسکۆگای سوێد تەقییەوە و پۆلیس دەڵێت بۆمبەکە بەمەبەستی هێرشی تیرۆریستی دانراوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئاگر کەتووەتەوە ناو ژووری خەوتنی سۆهەیلا کەڵهۆرەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

سۆهەیلا کەلهۆڕ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی حزبی دیموکرات کریستیانییەکانی سوێد لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "یەکێتیی ئەنجومەنەکان بۆ ئێڕانێکی ئازاد" دەڵێت کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەن کەسێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەیان کوشتنیان لە خۆی و بنەماڵەکەی کردووە و پێیان وتووە دەبێت کۆتایی بە چالاکییەکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی بهێنێت.

سۆهەیلا فۆرش کەلهۆڕ، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٦ (١٩٦٧) لە شاری گێڵان غەربی پارێزگای کرماشانە و لە ساڵی ١٩٩٣ دا لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی کۆچی کردووە بۆ وڵاتی سوێد.

ئەو ژنەچالاکوانە کوردە دامەزرێنەری ڕێکخراوی "خاتوون"ە و لەڕێگەی ئەو ڕێکخراوەوە هەوڵ دەدات سەرپەنا و داڵدە بۆ ژنانی کۆچبەر دابین بکات و بەرگرییان لێبکات.

ناوبراو  لە ساڵی ٢٠١٢ دا لەلایەن ڕۆژنامەی "داگێن"ی سوێدییەوە وەک ژنی نموونەی ساڵ هەڵبژێردراوە و لە ساڵی ٢٠١٥ دا کتێبی ژیان نامەکەی بەناوی "خۆشەویستی بوو بە چەکی من" بڵاوکردووەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۴ پووشپەڕی ۱۳۹۹
شاهد علوی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
.