close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۹ ڕەزبەری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

جەلال مەلەکشا، شاعری نوێخوازی کورد کۆچی دوایی کرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، "جەلال مەلەکشا"، شاعری نوێخوازی کورد کۆچی دوایی کرد.

جەلال مەلەکشا لە ساڵی ١٣٣٠دا لە گوندی مەلەکشای سەربە سنە لە دایک بووبوو و لە ژیانیدا بە دوو زمانی کوردی و فارسی شعری نوێی نووسیوە.

لە سەردەمی حکومەتی پاشایەتیی "محەمەدڕەزا پەهلەوی"دا بەهۆی شعر و نووسراوە ڕەخنەگرانەکانییەوە چەند ساڵێک بەندکرابوو.

چالاکییە سیاسییەکانی لەو سەردەمەدا زیاتر بەرەو بیروباوەڕی چەپ بوو و ئەندام و لایەنگری چەند لە گروپە چەپەکانی ئەو سەردەمە بووە.

شعر و نووسراوەکانی مەلەکشا لە سەردەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامیشدا یان سانسۆر کراون یان ڕێگرییان لێکراوە بڵاوببنەوە.

لە سەرەتادا بە فارسی شعر و چیرۆکی نووسیوە، هەروەها یەکێک بووە لە ئەندامانی "کانوونی نووسەرانی ئێران".

جەلال مەلەکشا هەم لە شعری فارسی وهەم لە شعری کوردیدا ڕەچەشکێن و نوێخواز بووە. شعرەکانی تاوەکو ئێستا بە زمانەکانی فارسی، ئینگلیزی، عەرەبی و هتد وەرگێڕدراون.

"زڕەی زنجیری وشەکان" یەک لەو بەرهەمانەیەتی کە پاش شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ڕێگەی بڵاوبوونەوەی پێدراوە، "هەتا لووتکە چەندی ماوە؟" و "داستانی دارە پیرە" دووان لە شعرە بەناوبانگەکانی ئەو کتێبەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۹ ڕەزبەری ۱۳۹۹
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.