گردبوونەوەی مامۆستایان لە سەقز و مەریوان
دوای ڕاگەیندراوی "شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، پێنجشەمە ١١ سەرماوەزی ١٤٠٠، مامۆستایانی شاغل و خانەنشینکراو لە ٦٠ شاری سەر بە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی ئێران لە ناڕەزایەتیدا بە "پرۆژە یاسای پلەبەندیی مامۆستایان"، "یەکسانسازیی مووچەی خانەنشینکراوان" و "پێشێێلکردنی مافی قوتابیان لە بواری پروەردە"دا گردبوونەوە.
کۆمەڵێک وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی مامۆستایانی ناڕازی لە هەر دوو شاری سەقز و مەریوان بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە کە "زەکیە ڕۆستەمیان"، چالاکی پیشەیی و ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان" و "ئەوین حەقشناس"، چالاکی پیشەیی و ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز و زێویە" دەقی ڕاگەیندراوی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێرانی لەناو هاوپیشەکانیانی خۆیان لە شارەکانی سەقز و مەریوان دەخوێنننەوە.
مامۆستایانی شاغل و خانەنشینکراوی ئێران ٢٠ی خەزەڵوەر و ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠یش لە زۆربەی پارێزگاکان و شارەکانی ئێران لە بەرامبەر ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشیدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان برپا کرد بوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە