close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

"ژینا ئەمینی" گیانی لە دەست دا؛ لە گرتووخانەی "وزەرا"دا چی ڕوویدا؟

۲۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
شیما شهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
ژینا (مەهسا) ئەمینی، کچە کوردە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی خەڵکی شاری سەقز کە بەجستەی نیوەگیانییەوە لە سەر قەرەوێڵەی ئای سی یووی نەخۆشخانەی "کەسرا"ی تاران‌دا خەوێنرابوو، ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ هەر لەو نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا.
ژینا (مەهسا) ئەمینی، کچە کوردە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی خەڵکی شاری سەقز کە بەجستەی نیوەگیانییەوە لە سەر قەرەوێڵەی ئای سی یووی نەخۆشخانەی "کەسرا"ی تاران‌دا خەوێنرابوو، ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ هەر لەو نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا.
براکەی ژینا ڕۆژی چوارشەمە بە "ئێران‌وایەر"ی وتبوو: "بەو چاوانەی خۆم بینیم کە دەم‌وچاوی ژینا ماسیبوو و لاقی ڕەش و شین ببوەوە."
براکەی ژینا ڕۆژی چوارشەمە بە "ئێران‌وایەر"ی وتبوو: "بەو چاوانەی خۆم بینیم کە دەم‌وچاوی ژینا ماسیبوو و لاقی ڕەش و شین ببوەوە."

ژینا (مەهسا) ئەمینی، کچە کوردە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی خەڵکی شاری سەقز کە بەجستەی نیوەگیانییەوە لە سەر قەرەوێڵەی ئای سی یووی نەخۆشخانەی "کەسرا"ی تاران‌دا خەوێنرابوو، ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ هەر لەو نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا. یەکێک لە نزیکانی ژینا ئەمینی جگە لە پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە وتوویەتی بنەماڵەکەی خەریکی وەرگرتنەوەی تەرمی ژینا ئەمینی و گواستنەوەین بۆ پزیشکیی یاسایی.

ڕاپۆرتەکان باس لە زاڵ کردنی کەشێکی ئەمنییەتیی قورس بە سەر نەخۆشخانەی کەسرا پاش مەرگی ژینا ئەمینی دەکەن.

ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژ بەر لەمە لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران. ئەم هاوڵاتییە کوردە، دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی "وزەرا" گوزرابووەوە، ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بە هۆی لێدان و کوتەکەوە لە لایەن "مەئموورەکانی هێزی ئینتزامی"یەوە چووە کۆماوە. ئەمە لە حاڵێک‌دایە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ژینا ئەمینی لە گرتووخانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

"ئێران‌وایەر" بۆ ڕوون‌بوونەوەی ئەم بابەتە لەگەڵ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەشی فریاکەوتنی تاران، کە ژینا بە ئامبوڵانسەکەی ئەو ناوەندە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا گوازرابووەوە و هەروەها یەکێک لەو کچانەی کە وەک ژینا لە هەمان ڕۆژدا لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرابوو و هاوکات لەگەڵ ژینا لە گرتووخانەی وزرادا ئامادە بووە، وتووێژی کردووە.

 ئەم ڕاپۆرتە، گێڕانەوەی ئەو شتەیە کە لە وزەرادا بە سەر ژینا ئەمینی‌دا هاتووە.

*** 

کۆدی ٩٩

"بڵێ کۆدی ٩٩" ئەمە ڕستەیەکە کە بە دەنگی تێکنسیەنی بەشی فریاکەوتنی ئوورژانسی تاران لە کاتژمێر ٧:٢٥ خولەکی سێ‌شەمە، ٢١ی خەرمانان لە "وزرا" لە بێسیمی بەشی فریاکەوتنی تاران‌دا بیستراوە. کۆدی ٩٩ زاراوەیەکە کە لە ناو پزیشکان و کادیرەکانی دەرمانی نەخۆشخانەکانی ئێران دەربارەی ئەو کەسانەی مەترسیی مەرگ بەرەو ڕوویان بۆتەوە، بەکار دەهێنرێت. ئەمە بەو واتایە کە ناوەندە پزیشکییەکان دەبێت ئامادەی بووژانەوەی دڵ و دەماری نەخۆشی کۆدی ٩٩ بن. ژینا بەم حاڵەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا گوازراتەوە. لە ڕاپۆرتێک‌دا کە تێنکنیسیەنی فریاکەوتنی تاران دەربارەی حاڵی ژینا نووسیویەتی، هاتووە: "خاتوو (مەهسا) ژینا ئەمینی لە هۆڵی وزەرا بە شێوەیەکی لە ناکاو تووشی ئێرست (وەستان)ی دڵ بووە و تێکنسیەنی فریاکەوتن "سی پی ئاڕ"ی بۆ ئەنجام داوە." سی پی ئاڕ یان بووژانەوەی دڵ و دەمار، کاتێک ئەنجام دەدرێت کە نەبز، واتە لێدانی دەمار نەمێنێت.

"سەدەف" ناوی خوازراوی کچێکە کە هەمان ڕۆژی سێ‌شەمە لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیراشادەوە دەستگیر کرا و هاوکات لەگەڵ ژینا لە ناوەندی وزرادا ئامادە بووە، دەڵیت: "من و ژینا لە وەنێک‌دا نەبووین. بەڵام لە وزەرادا پێکەوە بووین و لە چرکەساتێک‌دا کە کەوت، لەوێ بووم."

مۆبایلەکانمانیان گرتبوو، وتیان هەموو لە لایەکەوە دابینیشین. هێشتا بە تەواوەتی دانەنیشتبووم کە یەکێک کەوت و سەری بەر کورسیەک کەوت. ژنێک لە هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بەسەرییەوە بوو، هەر لەوێ وەستابوو و پێش‌تر بە هەمووانی وتبوو کە دانیشن. بە هەندێک لەو کەسانەی کە دەگریان بە زمانێکی ناشرین دەیوت: چی بووە؟ بۆ دەگرین؟ بەڵام کاتێک ژینا کەوت کەس گوێی نەدایە. یەکێک لە کچەکان کە لێیەوە نزیک بوو ڕۆیشت و باوەشی پێدا کرد."

مۆتۆرلانس، ئامبوڵانس و گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە

ئەو دەڵیت کە هێزەکانی فریاکەوتن زۆر زوو گەیشتنە لای ژینا: "پێ‌دەچوو بۆخۆیان لەوێ کادیری فریاکەوتنیان هەبێت. چونکە لە کەم‌تر لە دوو خەلەک‌دا کارمەندێکی فریاکەوتن گەیشتە سەر ژینا. بیرم نایەت خۆیان پێوەندیان کرد یان بۆخیان هەیانبوو؟ نەمزانی."

پارچەیەکی پازڵی گێڕانەوەکەی سەدەف بە بیستنی قسسەکانی سەرچاوە ئاگادارەکەی بەشی فریاکەوتنی تاران کامڵ و تەواو دەبێت. ئەو بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت:

"کاتێک ئەم ڕووداوە ڕووی دا تێکنسیەنەکەی بەشی فریاکەوتنی تاران بە هەڵکەوت لە وزەرادا ئامادە بووە. چونکە بەر لەم ڕووداوە لە "وزەرا"وە پێوەندییان گرتبوو و سکاڵایەک لە پیاوێک کە تووشی تەنگیی هەناسە بووە، هاتبووە ئاراوە. ڕاپۆرتی ئەمە بە بۆچوونی ئۆپێراتۆرەکە پێویستیی بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە نەبووە و بۆ ئەم مەبەستە مۆتۆرلانسێکیان بۆ وزەرا ناردبوو. هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەو تێکنسیەنەی کە بە مۆتۆرلانس هاتبوو، خاتوو ژینا ئەمینی تووشی ئێرستی دڵ دەبێت. تێکنسیەنەکە چیدیکە چاوی بە نەخۆشە پێشوووەکە ناکەوێت و دەچێتە لای ئەو. چونکە لە بەشی فریاکەوتن‌دا ئەگەر وەها حاڵەتێکمان هەبێت، پێویستە تێکنسیەنەکە لە پیش‌دا بچێتە لای ئەو نەخۆشەی حاڵی خراپ‌ترە و مەترسیی جیدیی لەسەرە."

بە گوتەی سەدەف کاتێک ژینا بەرز دەکەنەوە، ئاو بە دەم‌وچاوی‌دا دەکەن و بەردەوام بانگی دەکەن بەڵام ئەو هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە: "هەموان دەیانقیژاند و دەگریان، ئەو کچەی باوەشی پێ‌دا کردبوو، دەیوت: بێ‌دەنگ بن، زەختی دابەزیوە، هیچ نییە. ئەوکاتە کارمەندی فریاکەوتنەکە خەریک بوو دەرزی لە دەستی ژینا دەدا. بەڵام لە ناکاو بینیمان کارمەنەدەکە ژینای لەسەر زەوییەکە ڕاکێشا و بە دەست سی پی ئاڕی دەکات. چاوم لە دەم‌وچاوی ژینا دەکرد، سپی سپی ببوەوە و ڕشێنەی چاوەکانی ون ببوون و تەنیا سپیاییەکەی مابوەوە. هەموومان ترسابووین، دەماقیژاند و هاوارمان دەکرد: قاتڵەکان، کوشتان."

تێکنسیەنەکەی بەشی فریاکەوتنی تاران بۆ گواستنەوەی ژینا داوای لە ناوەندی کۆد (ئامبوڵانس) کرد بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. سەرچاوەکەی "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "بەشی فریاکەوتن لە حاڵەتی ئاسایی و لەو کاتانەدا کە حاڵی نەخۆشەکە جێگیر نییە دەبێت نەخۆشەکە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە دەوڵەتی و زانکۆییەکان بەڵام لە دۆخێک‌دا کە نەخۆشەکە حاڵەتی قەیراناوییە ئەرکی تێکنسیەنەکانی بەشی فریاکەوتن، گواستنەوەی نەخۆشە بۆ نزیک‌ترین نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان. نەخۆشخانەی کەسرا هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەڵبژێردراوە."

سی پی ئاڕ بە هاواری کچە دەستگیرکراوەکان

سەدەف دەڵێت: "لە کاتی سی پی ئاڕی ژینادا یەکێک لە مەئموورەکان بە دەنگی بەرز وتی: "هەموان بۆ دەرەوە"، هەموان هێرشیان کردە سەر ئەو مەئموورەی کە مۆبایلەکانی بە دەستەوە بوو. مۆبایلەکانمان هەڵگرت و چووینە نێو حەسارەکەوە. بەڵام دیسانەوە یەکێک لە سەربازەکان وتی دەرگاکە نەکەنەوە و ئێمەیان گەڕاندەوە بۆ ناوەوە. دواتر بینیمان برانکاردیان هێنا، ژینایان لە دەرگاکەی دیکەوە برد."

ئەو دەڵێت دوای ئەم ڕووداوە موبایلی هەموو ئەو کچانەی لەوێ بوون، پشکنیان کە فیلم و وێنەی "وزەرا" و حاڵی ژینای تێ‌دا نەبێت و پاشان پەڕەی دەرچوونیان پێداین: "ئەوەندە بیریان لە فیلم و وێنە دەکردەوە کە بیریان نەمابوو بە بنەماڵەکانمان وتووە جل‌وبەرگمان بۆ بهێنن. جل‌وبەرگەکانیان وەرگرتبوو و بە ئێمەیان نەدابوو. کاتێک لە دەرگاکە هاتمە دەرەوە، باوکم وتی ئەوی ئەو جل‌وبەرگانەی کە پێم دابوون لەبەری بکەیت کوا؟"

سەدەف دەڵێت: "کاتێک هاتینە دەرەوە پێمان وابوو جێگایەک ئاگری تێبەر بووە و بۆنی دووکەڵ دەهات بەڵام دواتر زانیمان کاتێک ئێمە هاوارمان کردووە و قیژاندوومانە، بنەماڵەکانمان لە دەرگایان داوە و ئەوانیش گازی فرمێسک‌ڕێژیان بە دژیان بەکار هێناوە."

بە گوتەی سەدەف لە کاتێک‌دا کەو ئەو لە وزەرادا ئامادە بووە لێدان و کوتەک ڕووی نەداوە: "بێ ڕێزی و ئەتکاریی هەبوو، جوێنیشیان دەدا بەڵام لە کەسیان نەدا. لە ژینایشیان نەدا. کاتێک کەوت سەری بەر کورسییەکە کەوت و خوێنیشی لێ نەهات."

لە ڕاپۆرتێک‌دا کە تێکنسیەنی فریاکەوتنیش نووسیویەتی دەربارەی ئەمەی کە نەخۆشەکە، شکان، خوێن‌بەر بوون یاخود ڕەش و شین بوونەوە بە جەستەیەوە بووە یان نا، هیچ شتێک باس نەکراوە. سەرچاوە ئاگادارەکە دەڵێت: "دەبێت تێکنسیەنەکەی فریاکەوتن لە ڕاپۆرتەکەی‌دا ئەگەر خوێن بەربوون، ڕەش و شین بوونەوە یاخود برینێک هەبێت، باسی بکات بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هیچ کام لەوانە نەکراوە."

جەڵتە یان شکاندنی ئێسقانی کاسەی سەر

براکەی ژینا ڕۆژی چوارشەمە بە "ئێران‌وایەر"ی وتبوو: "بەو چاوانەی خۆم بینیم کە دەم‌وچاوی ژینا ماسیبوو و لاقی ڕەش و شین ببوەوە." تاقە وێنەیەک کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ژینا بڵاو کراوەتەوە ئەو لە حاڵەتی کۆما بە دۆخی ئینتووبە (سۆندە بۆ هەناسەکێشان) نیشان دەدات. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی بەرز کردنەوەی کولیتیی وێنەکەوە بە ڕەش و شین بوونەوە و خوێن بەربوونی گوێی ژینایان زانیوە.

ئایا جەڵتەی لە ناکاو و دڵ ئاکامەکەی دەبێتە ڕەش و شین بوونەوەی دەوری گوێ؟ "ئێران‌وایەر" لەگەڵ سێ پزیشک لەم بارەوە ڕاوێژی کردووە. هەر سێ پزیشکەکە بە هاوڕاییەوە بە "ئێران‌وایەر"یان وتووە کە ئەگەری درووست بوونی ئەم شین بوونەوە تەنیا بە هۆی جەڵتە بەبێ لێدان و بەرکەوتنی سەر مومکین نییە. یەکێک لەم پزیشکانە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "ئەم وێنەیە هاوشێوەی ئەو ڕووداوەیە کە لە شکانی کاسەی سەردا ڕوو دەدات." هەر ئەوەدنە بەسە کە دەستە واژەی (Scalp base Fracture) کە بە مانای شکاندنی کاسەر سەرە، لە گووگڵ‌دا سێرچ بکەین و وێنەی ئەو نەخۆشانەی کە دەکەونە ئەم دۆخەوە ببینن. شین بوونەوەی دەوری گوێ هاوشێوەی ئەم وێنەیە." ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "شکاندنی کاسەی سەر خۆی وەک شین بوونەوەی دەوری چاو دەردەخات کە پێی دەگوترێت (Raccoon Eyes) یان ئەمەی کە شیبن بوونەوەی پشت گوێچکەکانی لێ دەکەوێتەوە کە دەتوانێت لە لایەک یان هەر دوو لاوە بێت و پێی دەوترێت (Battle sign). ئەم جۆرە لە شکان بەربوونەوەی شلەمەنیی مەغزیی نوخاعیی لە گوێ و لووتی لێ دەکەوێتەوە و هۆکارەکەیشی ترۆما سەخت و تەکاناوییەکانە. وەک کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە یاخود ڕووداوەکانی هات‌وچۆ."

ئایا لە کاتی ترۆما و شکاندنی کاسەی سەردا کاریگەرییەکەی بە خێرایی بە هەندێک نیشانەی وەک شین و ڕەش بوونەوەی دەوری چاو و گوێ خۆی دەردەخات؟

پزیشکان دەڵێن نا، کاریگەریی ئەم شکاندنە لەوانەیە چەند کاتژمیر دواتر خۆیان دەربخەن.

بە گوتەی ئەو پزیشکانەی کە "ئێران‌وایەر" ڕاوێژی لەگەڵ کردوون لەوانەیە ژینا دوای ئێرستی دڵ و بەرکەوتنی سەر، تووشی شکاندنی ئێسقانی کاسەی سەر بووبێت بەڵام ئەگەرێکی دیکەیش هەیە ئەویش ئەمەی کە ئەم ترۆمایە بە هۆی لێدان و کوتەکەوە درووست بووبێت.

"ئێران‌وایەر" نەیتوانی پێوەندیی بەو کەسانەوە بکات کە لەگەڵ ژینا ئەمینی بە وەنێک گوازرابوونەوە تا دەربارەی ئەوی لە ڕێگایەدا بەسەر ژینا ئەمنی‌دا هاتووە پرسیاریان لێ بکات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

تایبەتیی ئێران‌وایەر؛ گەشتی ئیرشاد ئەم‌جارەیان مەهسای خستە کۆماوە

۲۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
آیدا قجر
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
تایبەتیی ئێران‌وایەر؛ گەشتی ئیرشاد ئەم‌جارەیان مەهسای خستە کۆماوە