
ئێرانوایەر بابتگەلی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە ڕوماڵدەکات و هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژ بڵاودەکاتەوە
دەرفەتێک بۆ دەنگهەڵبڕینی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی
ڕێخۆشکردن بۆ گۆڕان لە ئێران
دەرخستنی ڕاستیی هەواڵەکانی تایبەت بە ئێران
بەدواداچوون بۆ زانیارییەکان
"ئێرانوایەر" ماڵپەڕێکی هەواڵیی هاوبەشە کە لەلایەن پەیامنێرە پرۆفیشناڵەکانی دەرەوەی وڵات و هاوڵاتی-پەیامنێرەکانی ناوخۆی وڵاتەوە دامەزراوە. "ئێرانوایەر" بە پێکهێنانی کەشێکی ئەمن، ئازاد، بێسانسۆر و بێهەڕەشە ئەو دەرەفەتە دەداتە چالاکان و پەیامنێران تاوەکو پرسە ناوچەیی و نەتەوەییەکان بخەنە بەر باس و لەگەڵ یەکدی هاوبەشی بکەن. ئێمە توێژینەوەکانمان بە چەند زمانی فارسی، ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی، ئازەری و ئیسپانی بڵاودەکەینەوە و لەگەڵ بەردەنگەکانمان لە سەرتاسەری جیهان هاوبەشی دەکەین.
"ئێرانوایەر" لە ساڵی ٢٠١٣دا و وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێشێلکردنی بەردەوام و بێڕەحمانەی ئازادیی ڕادەربڕین لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دامەزرا. ئێمە بابەت و پرسی نایاب و ڕوونکەرەوە ڕوماڵ دەکەین کە سەرنجی خەڵکی ئێران و دۆستدارانی ئێران ڕادەکێشێت. هەروەها بەنیازین کەلێنی قبوڵکردنی بەرپرسیارێتیی ڕاگەیەندنە سەربەخۆکان بخەینە بەر باس کە لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران لاواز بووە.
سەرکوتی سیاسی، نائەمنی و ترسی گیان وایکردووە کە ژمارەیەکی زۆری نووسەرە ئێرانییەکان لە وڵات بچنە دەرەوە. هەندێک هێشتا لە ئێران دەژین و هاوکاریی "ئێرانوایەر" و ڕاگەیەندنە سەربەخۆکانی دیکە دەکەن، تا نەریتی پەیامنێریی ئازایانە و پابەند بە بەهاکان بە زیندوویی بمێنێتەوە. ئێمە ڕاهێنەر و ڕاوێژکارە پرۆفیشناڵەکانمان لە سەرتاسەری جیهانەوە خستووەتە پەیوەندییەوە لەگەڵ هاوڵاتی-پەیامنێرەکان بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا.
"ئێرانوایەر" سەرنجی تایبەت دەداتە ڕوماڵی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕاستیی قسە و بانگەشەی بەرپرسە حکومییەکان هەڵدەسەنگێنێت، و لە تواناکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی گرنگترین ئەرکەکانی، وەکو پشتگیریکردنی خەڵک دەکۆڵێتەوە. ئێمە هەروەها دەمانەوێت وێنەی تایبەتمەندییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئێران بگرین و لەسەر مێژووی دەوڵەمەندی ئێران، تێکۆشانەکان و گۆڕانکارییە هاوچەرخەکانی ئێران و دراوسێکانی بنووسین. هەوڵمان ئەوەیە کە خۆ دوور بگرین لە ڕوماڵی پرسە گەورەکان وەکو بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و لەجیاتیی ئەو سەرنجمان بخەینە سەر پرسە بچوکەکان کە کاریگەری دەکەنە سەر ژیانی خەڵکی ئاسایی. لە سێکسیزم لە شوێنی کارەوە بگرە تاوەکو سەرکوتی کەمینەکان، لە هەڵکشانی کرێخانووەوە تاوەکو ڕاکردنی کەسایەتییە بەبەهرەکان بۆ دەرەوەی وڵات. هیوادارین لەڕێگەی ڕاپۆرت، وتار، بەڵگەفیلم، کاریکاتێر و ڕاپۆرتە دیجیتالییەکان وێنەیەکی گشتگیر لە دۆخی ئێران بخەینە بەر دەمی بەردەنگەکانمان. بەشی زمانەکانی ئێرانوایەر تەنیا ڕێژەیەکی کەمی بابەتەکانی بەشی فارسی بڵاودەکەنەوە، بۆیە پێشنیارمان بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت باشتر و قووڵتر لە پرسەکانی ئێران تێبگەن ئەوەیە کە: فێری فارسی بن!
ئێمە هەروەها بابەتەکانمان لە چەند پرۆژەی دیکەدا کە لەلایەن "ئێرانوایەر"ەوە بەڕێوەدەبرێن پارڤەدەکەین؛ ئەو پرۆژانە هەرچەند بابەتگەلی جیاواز ڕوماڵ دەکەن بەڵام پابەندن بە هەمان پەیڕەو و مافە بنەڕەتییەکان. لەوان دەکرێت ئاماژە بەمانە بدرێت: "پەیامنێری تاوان نییە" کە تەرخانکراوە بۆ ئازادیی ڕادەربڕین؛ ماڵپەڕری "خامەنەیی" (Khamenei.com) کە کارنامەی ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی لە ساڵی ١٣٦٨ەوە بۆ ئێستا دەنرخێنێت؛ ماڵپەڕی "عەباس و شۆڕش" کە لەسەر تاوتوێکردنی کارەکانی "عەباس عەتار" وێنەگری بەناوبانگی ئێرانی وەستاوە؛ ماڵپەڕی "ستۆدیۆ هێڵس" کە ڕاستیی هەواڵەکانی سەبارەت بە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ دەردەخات؛ و لەم دواییانەشدا پرۆژەی "ئەتڵەسی کەمینە ئاینییەکان"مان دەستپێکردووە، ئەم پرۆژەیە ئەو ڕاپۆرتانە دەگرێتەوە کە لەم ساڵانەدا لەسەر کەمینە ئاینییەکان کارمان کردووە.
ئێمە پێشوازیی دەکەین لە هەموو پێشنیارێکی ئێوە، بە هەموو جۆرە ئەزموون و ڕابردوویەکەوە. ئەگەر حەز دەکەن بابەتێکمان پێ بڵێن تکایە ئەو ڕێوشوێنانە بگرنە بەر کە لێرە بۆمان داناون و پەیوەندیمان پێوەبکەن.
"ئێرانوایەر" لە ساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن مازیار بەهارییەوە دامەزرا و هیی کۆمپانیی Off-Centre Productions ە.
ئێرانوایە ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆی وڵات هاندەدات و دەبێتە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی هەموو بیر و ڕایەکیان
هاوکارمان بن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کاریگەربوونمان
هاوکاری مادیپەیوەندیمان پێوەبکە
حەزدەکەی بۆ ئێڕانوایەر بنووسیت؟
بابەتەکانی خۆت بەش بکە