close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کاریکاتێر

دانپێدانانی زۆرەملیی سێپیدە ڕەشنۆ

۹ گەلاوێژی ۱۴۰۱
مانا نیستانی
دانپێدانانی زۆرەملیی سێپیدە ڕەشنۆ

"سێپیدە ڕەشنۆ"، ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵی دژبەری حیجابی زۆرەملییە کە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لەناو ئوتوبوسێکی هێڵی بی‌ئارتی‌دا لە تاران، لەگەڵ ژنێکی لایەنگری حیجاب بەناوی "ڕایەحە ڕەبیعی" شەڕی بوو، هەر ئەو ڕۆژە دەستگیر کرا و پاشان دانپێدانانە زۆرەملییەکانی  تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران پەخش کرایەوە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لەکاتی شەڕەکەدا گیراو، ڕایەحە ڕەبیعی لەسەر حیجاب دەنگی سێپیدە ڕەشنۆ دەدات و هەڕەشەی لێدەکات ئەگەر سەرپۆشەکەی بەسەردا نەدا ڤیدیۆ و وێنەی دەگرێت و دەیدات بە سوپای پاسداران. ئەوەش وا دەکات شەڕەکە گەورەتر بێتەوە، چەند ژنێکی دیکە پشتی سێپیدە ڕەشنۆ بگرن و لە ئەنجامدا بەیەکەوە ڕایەحە ڕەبیعی لە ئوتوبوسەکە دابەزێنن.

ڤیدیۆی ئەو شەڕ و دەمەقاڵەیە لەماوەی چەند کاتژمێردا بە فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی دەرەوە و ناوخۆی ئێڕان بڵاوبووەوە، سێپیدە ڕەشنۆش هەر ئێوارەی ئەو ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی کۆماری ئیسلامی لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا دوو ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملیی و پەشیمانی دەربڕینی سێپیدە ڕەشنۆی بڵاو کردۆتەوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەراورد کردنی ئەم ڤیدیۆیانە دەڵێن سێپیدە ڕەشنۆ لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لەژێر فشاری قورسی هێزە ئەمنییەکاندا بووە بۆ ئەوەی پەشیمانی دەرببڕێت. ئەو هاوڵاتییانە کزی و لاوازیی سێپیدە ڕەشنۆ لە ڤیدیۆکانی پاش گیرانیدا بە ئاماژەیەک دەزانن بۆ ئەو فشارانە.  

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سزای پەنجەبڕینەوەی تۆمەتبارێک لەتاران جێبەجێ کرا

۹ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سزای پەنجەبڕینەوەی تۆمەتبارێک لەتاران جێبەجێ کرا