"سێپیدە ڕەشنۆ"، ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵی دژبەری حیجابی زۆرەملییە کە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لەناو ئوتوبوسێکی هێڵی بیئارتیدا لە تاران، لەگەڵ ژنێکی لایەنگری حیجاب بەناوی "ڕایەحە ڕەبیعی" شەڕی بوو، هەر ئەو ڕۆژە دەستگیر کرا و پاشان دانپێدانانە زۆرەملییەکانی تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران پەخش کرایەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێکی توییتێری بۆ پشتگیریکردنی سێپیدە ڕەشنۆ لەسەر ناوی "سپیده رشنو کجاست؟" (سێپیدە ڕەشنۆ لەکوێیە؟) دەستی پێکردووە کە لەڕێگەیەوە داوا لە حکومەت دەکرێت لەسەر چارەنووسی ئەو ژنە گەنجە ڕوون کردنەوە بدات.
بەپێی ڤیدیۆیەک کە لەکاتی شەڕەکەدا گیراو، ڕایەحە ڕەبیعی لەسەر حیجاب دەنگی سێپیدە ڕەشنۆ دەدات و هەڕەشەی لێدەکات ئەگەر سەرپۆشەکەی بەسەردا نەدا ڤیدیۆ و وێنەی دەگرێت و دەیدات بە سوپای پاسداران. ئەوەش وا دەکات شەڕەکە گەورەتر بێتەوە، چەند ژنێکی دیکە پشتی سێپیدە ڕەشنۆ بگرن و لە ئەنجامدا بەیەکەوە ڕایەحە ڕەبیعی لە ئوتوبوسەکە دابەزێنن.
امروز تهران خانمی در بیآرتی، مردم را برای حجاب، آزار میداده که مردم او را از بیآرتی پایین انداختند. pic.twitter.com/yXqgw1nVPT
— +۱۵۰۰تصویر (@1500tasvir) July 16, 2022
ڤیدیۆی ئەو شەڕ و دەمەقاڵەیە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی دەرەوە و ناوخۆی ئێڕان بڵاوبووەوە، سێپیدە ڕەشنۆش هەر ئێوارەی ئەو ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی کۆماری ئیسلامی لەماوەی چەند ڕۆژێک پاش دەستگیر کردنی سێپیدە ڕەشنۆ دوو ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملیی و پەشیمانی دەربڕینی لێ بڵاو کردۆتەوە.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەراورد کردنی ئەم ڤیدیۆیانە دەڵێن سێپیدە ڕەشنۆ لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لەژێر فشاری قورسی هێزە ئەمنییەکاندا بووە بۆ ئەوەی پەشیمانی دەرببڕێت. ئەو هاوڵاتییانە کزی و لاوازیی سێپیدە ڕەشنۆ لە ڤیدیۆکانی پاش گیرانیدا بە ئاماژەیەک دەزانن بۆ ئەو فشارانە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە