close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

نهێنی ڕێکۆرد شکێنی فرۆشی نەوتی ئێران؛ داشکاندنی ١٢ ملیاڕد دۆلاری بۆ چین

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نهێنی ڕێکۆرد شکێنی فرۆشی نەوتی ئێران؛ داشکاندنی ١٢ ملیاڕد دۆلاری بۆ چین
نهێنی ڕێکۆرد شکێنی فرۆشی نەوتی ئێران؛ داشکاندنی ١٢ ملیاڕد دۆلاری بۆ چین

میدیا ناوخۆییەکان بە خۆنوێنی لەسەر ڕاپۆرتی "فایننشاڵ تایمز" سەبارەت بە "ڕێکۆردی فرۆشی نەوتی ئێران" هەوڵ دەدەن ئەم ڕێکۆردە وەک دەستکەوتێک بخەنەڕوو.

لە کاتێکدا هەژماردەکان دەری دەخەن، کۆماری ئیسلامی بە داشکاندنێکی گەورە بە نرخی ١٢.٥ ملیاڕد دۆلار، سەروەتی نیشتمانی فرۆشتووە و ئەو ڕێکۆردەی بەدەستهێناوە.

لەم دواییانەدا میدیای فایننشاڵ تایمز، کۆی داهاتی نەوتی ئێرانی لە ساڵی میلادی ڕابردوودا بە ٣٥ ملیاڕد یۆرۆ بەراوەرد کردووە، بەڵام "ئیسنا" بانگەشەی ئەوە دەکات: "ئەم ڕێژەیە بۆ ماوەی سێ مانگ بووە". ئەمەش بەو مانایەیە کە بەپێی ئیدیعای ئیسنا، هەر بەرمیلێک نەوتی ئێران بە ٢٥٠ دۆلار فرۆشراوە. ژماریەکی سەیر و ناهاوخان لەگەڵ سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتی فایننشاڵ تایمز، نێونجی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی ئێران، ٦١ دۆلار و ٤٠ سێنتە.

بە پێی ڕاپۆرتی تجارەت نیووز، ئەمە لە کاتێکدایە کە نێونجی نرخی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣، ٨٣ دۆلار دیاری کراوە؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێران هەر بەرمیلێک لە نەوتی خۆی بە ٢٢ دۆلار داشکاندن، دەفرۆشێت. ئێستا ئەگەر داشکاندنێکی لەو شێوەیە بە درێژایی ساڵ بەردەوام بێت، دەبێ بڵێین ئێران ساڵانە ١٢.٥ ملیاڕد دۆلار پاشیەی فرۆشی نەوت بە کڕیارانی نەوتی خۆی، واتە چین داشکاندن دەدات.

بەم شێوەیە دەوڵەتی "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" بە بایەخی شکستی ڕیکۆردێکی کە هەروەها ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەمتر لە فرۆشی نەوتی ئێران لە کاتی بەرجام دایە، سەرچاوەکانی وڵاتی بە هەڕاج داناوە و مانۆڕێکی بەرفراوانی بانگەشەیی لەسەر دەکات.

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

بەرز نرخی برنجی ئێرانی تا کیلۆی ١٢٠ هەزار تمەن

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۳
بەرز نرخی برنجی ئێرانی تا کیلۆی ١٢٠ هەزار تمەن