close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

شارەوانی پێشووی ورمێ لە حەشارگەکەیدا دەستگیر کرا

۱۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
محەمەد حەزرەت‌پوور، شارەوانی پێشووی ورمێ کە خۆی لە شارێکی باکوری ئێران‌دا شاردبووە دەستگیر کراوە.
محەمەد حەزرەت‌پوور، شارەوانی پێشووی ورمێ کە خۆی لە شارێکی باکوری ئێران‌دا شاردبووە دەستگیر کراوە.

سەرۆکی دەزگای دادی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی ئاشکرای کرد، کە محەمەد حەزرەت‌پوور، شارەوانی پێشووی ورمێ کە خۆی لە شارێکی باکوری ئێران‌دا شاردبووەوە دەستگیر کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، ئەمڕۆ هەینی ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەسەر زاری "ناسر عەتەباتی"یـەوە ڕایگەیاند، کە حەزرەت‌پوور پێشتر لە دۆسییەی گەندەڵیی شارەوانیی ورمێ‌دا بە تاوان‌بار ناسرابوو.

بەپێی مێهر، حەزرەت‌پوور پێشتر بە زیندان، سزای مادی و  دەرکران لەکارەکەی سزادرابوو.

سەرۆکی دەزگای دادی ئەم پارێزگایە وتووشیەتی، کە محەمەد حەزرەت‌پوور بۆ خۆدزینەوە لە جێبەجێ‌بوونی سزاکەی، لەشارێکی باکوری ئێراندا خۆی شاردۆتەوە.

بەگوێرەی لێدوانی ناسر عەتەباتی، سەرەنجام شارەوانی پێشووی ورمێ لەدوای هەوڵ و هاوکاریی دەزگای ئەمنی و دادی کۆماری ئیسلامی‌دا دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

دادگای باڵا سزای شەش زیندانیی سیاسیی دیکەی پشتڕاست کردەوە

۱۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگای باڵا سزای شەش زیندانیی سیاسیی دیکەی پشتڕاست کردەوە