"عەلیهێمەت مەحموودنژاد"، بەرپرسی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی کەمەندامانی ئێران ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئیسنا بانگەشەی ئەوەی کرد: "سەرانەی جێبەجێکردنی یاسای کەمەندامان یەکسانە بە دوو هێلکە لە ڕۆژێکدا." ئەو جگە لە باسکردنی ئەوەی کە لە بوجەی ساڵی ١٤٠١دا ٢ هەزار و ٨٠٠ میلیارد تمەن بۆ پشتیوانی لە کەمەندامان لەبەر چاو گیراوە، وتی: "سەرباری یەک میلیۆن و٨٠٠ هەزار کەمەندامی خاوەن پێداویستی، سەرانەی ڕۆژانەی یارمەتیی دەوڵەت بەو بوجەی کە دیاری کراوە بۆ کەمەندامان لە ڕۆژێکدا دەکاتە شتێک نزیکی ٥ هەزار تمەن. بە گوتەیەکی دیکە، ئەو بوجە دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای کەمەندامان، هاوتاکەی لە بواری تێچوودا دەکاتە دوو هێلکە لە ڕۆژێکدا." بەرپرسی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی کەمەندامانی ئێران پرسیویەتی: "ئایا ئەو کەسانەی کە کەمەندامن بەم ڕادەیە لە کێشە و گرفتەوە، بە بڕە پاڕێکەوە کە بایی دوو هێلکەیە ژیانیان پێدەکرێت؟"
ئایا سەرانەی بوجەی کەمەندامان لە ئێراندا ڕۆژی دوو هێلکەیە؟ بوجەی پشتیوانی و یارمەتیدانی کەمەندامان لە پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ١٤٠١دا چەندەیە؟ چەند کەس لە ئێراندا کەمەندامن؟
"ئێرانوایەر" لە ڕاپۆرتەدا هەوڵ دەدات وڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.
***
بوجەی کەمەندامان لە یاسای پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ١٤٠١دا
بوجەی دەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی کەمەندامان چەندەیە؟ بەپێی مادەی ٣٠ی یاسای پشتیوانیکردن لە مافی کەسانی کەمەندام، پەسەندکراوی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، ڕێکخراوی بەڕیوابەرایەتی و پلاندانان ئەرکی سەرشانیەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە خشتەی بوجە بەپێی بەشی خوشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، پڕۆژە یاسای بوجەی سەنەواتی تەرخان بکات. لە مادەی ٣٠ی ئەم یاسایەدا هاتووە: "بە مەبەستی شەفافسازیی سەرچاوە داراییە تەرخانکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە و یارمەتیدانی کەمەندامان، ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە ئەرکی سەر شانیەتی کار بکات بۆ داڕشتنی خشتەی دارایی بەپێی بەشی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی هاوتەک لەگەڵ بڕگەکانی ئەم یاساکە لە پڕۆژە یاساکانی بوجەی سەناواتی کار بکات و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە."
بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە، خشتەی ١٣١٥١٠ لە ژێر ناوی "جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی لە کەمەندامان" بۆ کردنی بە بەشێک لە بوجەی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران، لە یاسای بوجەی ساڵی ١٣٩٨دا بە بڕی ١١٠٠ میلیارد تمەن تەرخان کرا. ئەم ژمارەیە لە یاسای بوجەی ١٣٩٩دا بۆ ١٣٠٠ میلیارد بەرز کرایەوە.
دەوڵەت لە پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ١٤٠١دا کە پێشکەشی مەجلیسی کردووە و لە کۆمۆسیونە کارناسانەکانی مەجلیسدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت؛ خشتەی ١٣١٥١٠ کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانیکردن لە کەمەندامان، سڕیوەتەوە؛ بەڵام لە بەندی٢٠ی بڕگەی ١٤ی پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠١دا بڕی ٣٤٢٠ میلیارد تمەن لە داهاتی یاسای ئامانجدارکردنی یارانەکانی داوەتە ڕێکخراوی بێهزیستی بۆ جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی لە مافی کەمەندامان (٢٨٧٠ میلیارد تمەن) و یارانەی قازانجی ئاسانکاری بۆ [کڕینی] خانوبەرە دوو کەمەندام زیاتر کە لە ژێر چەتری ڕێکخراوی بێهزیستیدان؛ واتە بڕی (٥٥٠ میلیارد تمەن). هیشتا ڕوون نییە مەجلیس چ گۆڕانێک لەم خشتەیەدا دەکات، بەهەرحاڵ ئێستا دەتوانین بڵێین کە لە بوجەی ساڵی ١٤٠١دا دەوڵەت بڕە بوجەی ٢٨٧٠ میلیارد تمەنی تەرخان کردووە بۆ کەمەندامان لەم وڵاتەدا.
ژمارەی کەمەندامان لە ئێراندا
لە دواین سەرژمێریدا کە لە لایەن ناوەندی ئاماری نەتەوەیی ئێرانەوە لە ساڵی ١٣٩٥دا ئەنجام دراوە، کار لەسەر حەشیمەتی کەمەندامانی ئێران نەکراوە، لەبەر ئەوە ئامارێکی ورد لە حەشیمەتی کەمەندامان لە ئێراندا بەردەست نییە.
بەڵام ئەم ڕێکخراوە بەپێی مادەی ٢٩ی یاسای پشتیوانی لە کەمەندامان، ئەرکدار کراوە تا لە سەرژمێرییە گشتییەکانی ئێراندا کە هەر پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، بە جۆڕیک بەرنامەی بۆ دابنرێت کە حەشیمەتی کەمەندامان و جۆری کەمەندامییەکەیان دیاری بکرێت؛ لێرەوە پێویستە چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی دەرەنجامەکانی ڕاپۆرتی سەرژمێریی ساڵی ١٤٠٠ و ڕاگەیاندنی فەرمیی حەشیمەتی کەمەندامان بکرێت.
ڕێکخراوی بێهزیستی لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٨دا حەشیمەتی سەرجەم کەمەندامانی ئێران، کە لە ژێر چەتری ئەم ڕێکخراوەدان، ١.٤٦٧.٨٠٥ کەس ڕاگەیاندووە. (هەر وەک ڕوون و ئاشکرایە لەم ئینفۆگرافیکەی خوارەوەدا لە نێوان ژمارەی کەمەندامان و ژمارەی کۆی جۆری کەمەندامیدا جیاوازه کە ئەم جیاوازییە بە هۆی ڕەچاوکردنی چەند جۆری کەمەندامی لە یەک کەسدایە کە بۆتە هۆی ئەوەی ئاماری کەمەندامان بە ڕەنگی پرتەقاڵی لە سەرووی هەموویانەوە بێت.)
ئەم ئامارە لە ساڵی ١٣٩٩دا زیادی کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ساڵنامە ئامارییەکەی ساڵی ١٣٩٩ی ڕێکخراوی بێهزیستیدا هاتووە، ژمارەی سەرجەم کەمەندامانی پشتیوانیکراو لە لایەن ئەم ڕێکخراوەوە ١.٧٥٩.١١١ ڕاگەیندراوە.
سەرانەی کەمەندامان لە ساڵی ١٤٠١دا
ئەگەر مەجلیسی شوورای ئیسلامی بوجەی پێشنیارکراوی دەوڵەت وەک خۆی و بەبێ کەموکورتی یاخود زیادکردن پەسەند بکات، ڕێکخراوی بێهزیستی لە ساڵی ١٤٠١دا بۆ جێبەجێکردنی یاسای یارمەتیدانی کەمەندامان ٢.٨٧٠ میلیارد تمەن بوجەی پێدەدرێت.
دوایین ئاماری بەردەست سەبارەت بە حەشیمەتی کەمەندامانی یارمەتیکراو لە لایەن ڕێکخراوی بێهزیستییەوە کە لە ساڵنامەی ئاماریی ساڵی ١٣٩٩دا هاتووە، دەری دەخات کە ئەم ڕێکخراوە ١.٧٥٩.١١١ کەسی گرتۆتە خۆی و یارمەتییان دەکات. بەم پێیە ئەم ڕێکخراوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەر کەسێکی خاوەن کەمەندامی لە ساڵی ١٤٠١دا، بڕی ١.٦٣١.٥٠٦ تمەنی بەر دەکەوێت. لە ڕاستیدا بە شێوەیەکی ڕۆژانە بە هەر کەسێک کە کەمەندامە و لە ژێر چەتری ڕێکخراوی بێهزیستیدایە ٤٤٧٠ تمەنی وەبەر دەکوێت.
نرخی هێلکە لە ئێراندا
"ناسر نەبیپور"، سەرۆکی لێژنەی یەکێتیی مریشکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی هێلکەی پارێزگای تاران ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی باشگای هەواڵنێرانی جەواندا، نرخی کیلۆیەک هێلکە لە ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا ١٨ هزار و ٣٠٠ تمەن ڕاگەیاندووە و وتویەتی: "هەر وەک پێشوو دووکاندارەکان شانەیەک هێلکە بە نرخی ٣٨ هەزار تمەن دەکڕن و دەبێت بە نرخی ٤٣ هەزار تمەن بیفرۆشن بە مشتەرییەکانیان، لە حاڵێکدا دووکاندارەکان یەک هێلکە بە نرخی ٢ هەزار تمەن و شانەیەک بە ٦٠ هەزار تمەن دابەش دەکەن."
کۆبەند
عەلیهێمەت مەحموودنژاد، بەرپرسی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی کەمەندامانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات: "سەرانەی جێبەجێکردنی یاسای کەمەندامان یەکسانە بە ٢ هێلکە.
بەدواداچوونەکانی "ئێرانوایەر" دەری دەخەن:
١- لە پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ١٤٠١دا، دەوڵەت بڕە بوجەی ٢٨٧٠ میلیارد تمەنی داوەتە ڕێکخراوی بێهزیستی بۆ جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی لە کەمەندامان. ئەم پڕۆژە یاسا لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و هێشتا پەسەند نەکراوە.
٢- ڕێکخراوی بێهزیستی لە ساڵنامە ئامارییەکەی ساڵی ١٣٩٩دا ژمارەی کەمەندامانی پشتیوانیکراو ژێر چەتری خۆی ١.٧٥٩.١١١ کەس ڕاگەیاندووە.
٣- ئەگەر ئاماری کەمەندامانی پشتیوانیکراو لە لایەن ڕێکخراوی بێهزیستییەوە لە ساڵی ١٤٠١دا بە نەگۆڕ گریمان بکرێت و بوجەی پێشنیارکراوی دەوڵەت وەک خۆی لە مەجلیسدا پەسەند بکرێت، سەرانەی هەر کەمەندامێک لە ڕۆژێکدا ٤٤٦٩ تمەنە و یەکسانە بە ٢-٣ هێلکە.
بەم پێیە "ئێرانوایەر" هێمای "ڕاستی" دەبەخشێتە بانگەشەکەی عەلیهێمەت مەحموودنژاد، بەرپرسی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی کەمەندامان لەسەر ئەوەی "سەرانەی جێبەجێکردنی یاسای کەمەندامان ڕۆژانە دوو هێلکەیە."
ڕاستی: کاتێک دەربڕین یان بانگەشەیەک بە پشتبەستن بە بەڵگە و ڕاستییەکان بسەلمێندرێت.
بۆ خوێدنەوەی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێرانوایەردا، کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە