close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە کوردستان؛ داخوازییەکانی ناڕازییان چین؟

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە کوردستان؛ داخوازییەکانی ناڕازییان چین؟

سەر لە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، دەیان خانەنشین‌کراوی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، زانسته پزیشکییەکان، کارمەندانی موخابەرات و جەهاد کشاوەرزی لە بەردەم سندووقی خانەنشینانی سنە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەرپا کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێران‌وایەر"ی وت: سەرباری ئامادەبوونی دەیان کەس لە هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسییەکانی سەر بەناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەڵام خانەنشینانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم‌گەلی فارسیی وەک "مرگ بر رییسی و قاڵیباف" و "تورم، گرانی، بلای جان مردم" پێداگرییان لەسەر داخوازییە یاساییەکانیان کردووە.

بە گوتەی ئەم شایەتحاڵە، لە درێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشینان‌دا بەرپرسی سندووقی خانەنشینانی پارێزگای کوردستان، ناچار بوو بێتە ناو گردبوونەوەی خانەنشین‌ کراوەکانەوە.

ئەو دەڵێت: "بەرپرسی سندووقی خانەنشینانی پارێزگای کوردستان، دوای ئامادەبوونی لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەدا جگە لە بەرحەق‌بوونی خواستەکانی خانەنشین‌کراوان، بەڵێنی پێدوان بەپێی توانا پشتیوانی لە خواستەکانی خانەنشینان دەکات."

بەڕێوەچوونی ئەم ناڕەزایەتییە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی یەک‌شەمە، ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، ژمارەیەکی بەرچاوی خانەنشین‌کراوانی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی و بێهداشت و دەرمان و سندووقەکانی خانەنشین‌کراوانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و هێزە چەکدارەکان، بڕیار بوو لەسەر بانگەوازێکی پێشوەخت گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەردەم ناوەندە پێوەندی‌دارەکانی دەوڵەت‌ لە سەرتاسەری ئێران‌دا بەڕێوە ببەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین‌کراوانی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی و بێهداشت و دەرمان لە شارەکانی ئەراک، شیراز، یەزد، کرماشان، شووشتەر، بەندەر عەباس، ئیسفەهان، کەرەج، ڕەشت، هەمەدان، ئەهواز، ئەردەبیل، ساری، تاران، مەشهەد، زەنجان، شووش، تەورێز، برووجێرد، نەغەدە، و سنەدا بەڕێوە چوون.

خانەنشین‌کراوانی ناڕازی، گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەیان بە دژی پەسەندکردنی  زیادبوونی لە سەتا ١٠ی مووچەکانیان لە ڕۆژی پازدەهەمی جۆزەردانی ئەم ساڵەوە دەست پێ‌کردووە و داخوازییەکانیان بریتین لە "بەڕێوەبردنی تەواوەتیی پڕۆژە یاسای یەکسان‌کردنەوەی مووچەی خانەنشین‌کراوان"، "بەڕێوەبردنی بیمەی هاوپێچ‌کراو و پێدانی تەواوەتیی تێچووە پزیشکییەکان لە خولی خانەنشینی"دا.

خانەنشین‌کراوان، دوای چەندین مانگ لە بەڕێوەبردنی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان، ڕۆژانی یەک‌شەمەی هەموو حەتوویەک، کاتێک بینیان داخوازییەکانیان وڵام نادرێنەوە، لە ناڕەزایەتی‌دا بە ئاستی نزمی مووچە هەنووکەییەکان و زیادکردنی بڕێکی هەرە کەم بە مووچەکانیان، بڕیاریان دا  تا گەیشتن بە خواست و داخوازییەکانیان هەموو ڕۆژێک گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەرپا بکەن.

بە گوتەی خانەنشین‌کراوان، ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی لە ساڵی نوێی دەوڵەت‌دا بەبێ ڕەچاوکردنی پەسەندکراوی شوورای باڵای کار، بڕی مووچەی لانیکەمی خانەنشینان لە سەتا ١٠ زیاد کردووە.

بەپێی پەسەندکراوی شوورای باڵای کار، دەستەی دەوڵەت پێویستە لە سەتا ٣٨ی مووچەی خانەنشین‌کراوانی زیاد بکردایەت. بەڵام ئەم پەسەندکراوە لە لایەن دەوڵەتەوە پەسەند نەکراوە و تەنیا لە سەتا ١٠ی بە مووچەکەیان زیاد کردووە؛ بڕێک کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ هەڵاوسانی ئێستا لە ئابووریی ئێران‌دا یەک ناگرێتەوە.

بە گوێرەی ئەم پەسەندکراوەی دەستەی دەوڵەت، ئەو مووچەخۆرانەی کە لانیکەمی مووچە وەردەگرن، ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی ناچار دەکات زیاتر لە بڕی ٥ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن بە خانەنشین‌کراوان پێ‌بدات.

پێ‌دەچێت کە ڕێکاری ددەوڵەتی سێزدەهەم بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشین‌کراوان، زیادکردنی هەنگاو بە هەنگاو بەپێی بڕی مووچە بووبێت. بەڵام مووچەخۆران دەڵێن، ئەوان لە مێژە ئەو پارەی وەک موسەتەمەڕی بەوان دەدرێت،  داویانە بە ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی.

دەوڵەت لە پەسەندکراوەکەی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠١دا داوای لە ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی کردووە تا موستەمەڕیی ئەوانەی کە مووچەی مامناوەندیان هەیە، جگە لە ٦٥٠ هەزار تمەنی جێگیر، لە سەتا ١٠ زیاد بکات. بەڵام دەوڵەت سەبارەت بەو لانی‌زۆرەکان تەنیا لە سەتا دەکەی پەسەند کردووە.

ئەم پەسەندکراوە لە حاڵێک‌دا ڕاگەیندراوە کە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆخۆی لە شوورای باڵای کاردا ئەندامە و ئەم شوورایە زیادکردنی لەسەتا ٣٨ی بۆ لانی‌کەمەکان لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٠دا پەسەند کردبوو بە واژۆی وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی و هەموو ئەندامەکانییەوە.

بەپێی مادەی ٩٦ی یاسای دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی، بڕی زیادکراوی مووچەی خانەنشین‌کراوان پێویستە یەکسان بێت و هەر کامە لە خانەنشین‌کراوان بەپێی پێدانی بڕی دیاری‌کراو بۆ مافی بیمە، بەر زیاد کردنی مووچەکان بکەون.

ڕێکخراوی دابین‌کردنی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانیەتی مووچە زیاد و چاکسازی بکات و مووچە دواکەتووەکانی خانەنشین‌کراوان بەپێی ڕادەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان و هێڵی هەژاری کە لە ئێستا گەیشتۆتە ١٠ میلیۆن تمەن، دابین بکات.

شایانی باسە کە ئەم ژمارەیە پاش داخوازیی کرێکاران بۆ زیادکردنی حەقه‌دەست بۆ سەرووی ١٢ میلیۆن تمەن گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاسبکارانی بازاڕێکی تاران مانیان گرت لە کار و گردبوونەوە

۲۲ جۆزەردانی ۱۴۰۱
کاسبکارانی بازاڕێکی تاران مانیان گرت لە کار و گردبوونەوە