سپا کەی چووە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە لە ئەمریکا؟
لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٨ و لە سەردەمی سەرۆکایەتیی "دۆناڵد ترەمپ"دا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە بڕیاری سەرۆکی ئەو وڵاتە خستە ناو لیستی "دامەزراوە تیرۆریستییە بیانییەکان" (Foreign Terrorist Organization) یان "ئێف.تی.ئۆ"وە.
ئایا هێزی قودس پێش ئەمە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکاندا بووە؟
پێش ئەمە نە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەیەکی گشتی و نە هێزە دەریایی، وشکانی، هەواوفەزا و قودس و نە هێزی خۆڕاگریی بەسیج کە وەک میلیشا پارتایمەکانی سەر بە سپا هەژمار دەکرێن، لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکاندا نەبوون. پاش ناوهێنانی هەموو سپای پاسداران لەم لیستەدا، سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە سپا واتە هێزە چوار بەشەکە و بەسیجیش لە ڕوانگەی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە، بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی لە قەڵەم دەدرێن.
چ گروپگەلێک لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکاندا هەن؟
ئەو ڕێکخراوانە دەچنە ناو ئەم لیستەوە کە لە ڕوانگەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاستەوخۆ دەستیان هەیە لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا. ئەندامانی ئەم لیستە مەترسیدارترین گرووپەکانن بۆسەر ئەمنییەت و تەناهیی وڵاتە یەکگرتووەکان. جگە لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، گرووپی "ئەلقاعیدە"، "داعش"، "جوندوڵا"، "حیزبوڵا"، "جیهادی ئیسلامیی فەلەستین"، "جەیشوڵمحەمەد"، "سپای جەنگهوری"، "تۆڕی حەقانی"، "بووکوحەرام" و "تۆڕی ئەبوو سیاف" لەم لیستەدا هەن کە هەندێک لە کەسانی ئەندامی ئەم گرووپانە لەوانە "ئۆسامە بەنلادن" لە ئەلقاعیدە، لە ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە ئامانجی هێزەکانی سپای ئەمریکا.
کاریگەرییەکانی چوونەناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیناییەکان چین؟
بەتاڵکردنەوەی مەترسیی ئەمنییەتیی ئەندامانی لیستی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان کە گرینگترین هەڕەشە دژی ئەمنییەتی ئەمریکان لەناو خۆ و دەرەوەی خاکی ئەم وڵاتەدا پلەبەندیی کراون، دەبنە ئەولەویەتی وڵاتە یەکگرتووەکان.
ڕێبەرانی کام ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانیی لە لایەن ئەمریکاوە کراوەنەتە ئامانج؟
لێدان لە ڕێبەرانی ئەو ڕێکخراوانەی کە وڵاتە یەکگرتووەکان لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەکاندا تۆماری دەکات، یەکێکە لە ڕاسپاردە سەربازییەکانی ئەمریکا. بۆ وێنە، "ئۆسامە بەنلادن"ی سەر بە گرووپی ئەلقاعیدە، لە ساڵانی ڕابردوودا کەوتەبەر پەلاماری هێزەکانی سپای ئەمریکا و لە کۆتاییدا لە "ئەبیاباد"ی پاکستاندا کوژرا. "باراک ئۆباما"، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئەمریکاوە ئەم ئۆپێراسیۆنەی چاودێری دەکرد.
لە نموونەیەکیتردا "قاسم سلێمانی"، فەرماندەی ئەوکاتی هێزی قودسی سپا لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٨دا کەوتە بەر پەلاماری درۆنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و لە کاتی ئۆپێراسیۆنەکەدا "دۆناڵد ترەمپ" وەک خۆی چاودێریی دەکرد، کوژرا. هەروەها هێزە ئەمریکاییەکان "ئەبووبەکر بەغدادی"، ڕێبەری داعش و جێگرەوەکانیان کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان و کوشتیانن.
ئایا سپا پیش تۆمارکردنی ناوەکەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لە ئەمریکادا گەمارۆ درابوو؟
وڵامی ئەم پرسیارە ئەرێنییە. وڵاتە یەکگرتووەکان لیستگەلی جۆراوجۆری بۆ دیاری کردنی گرووپەکان و کەسانی پێوەندیدار بە تیرۆریزمەوە لە جیهاندا هەیە. دەربارەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان لە سەرەتای ئەم نەخشەڕێگایەدا ڕوون کرایەوە، جگە لەم لیستە، وڵاتە یەکگرتووەکان هەندێک لە دەوڵەتانی جیهانی وەک پشتیوانی "تیرۆریزم" ناساندووە و پۆلێنبەندیی کردوون.
دەوڵەتانی پاڵپشتی تیرۆریزم بەپێی پێناسەیەک کە دەوڵەتی ئەمریکا هەیەتی، لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی و پشتیوانیی دارایی و تەکنیکی لە گرووپە میلیشیاییەکان، هەڕەشەن بۆسەر داراییە سەربازی و ناسەربازییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان. ئەمریکا، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی خستۆتە سەر لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتی تیرۆریزم و هەر بەم بۆنەوە پاڕیزبەندیی سیاسی و دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی لە ئەمریکادا هەڵگرتووە.
سپا بە چ ناوێکە لە ئەمریکادا گەمارۆ دراوە؟
وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا نموونەکانی پاڵپشتیی لە تیرۆریزم لە دەوڵەتانی پشتیوانی تیرۆریزم دیاری دەکات و جگە لە ڕێگەگرتن لە هاتنیان بۆ ئەمریکا، ماڵ و مڵک و سامانەکانیان دەسنیشان دەکات و تا جێگای هەبێت دەستیان بەسەردا دەگرێت. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەیەکی گشتی، هێزی قودس، لقی دەرەکیی سپا، هێزەکانی هەواوفەزا، هێزەکانی وشکانی و هێزی خۆڕاگریی بەسیجی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سپا خسۆتە سەر ئەم لیستە؛ واتە لە تیرۆرئیزم لە جیهاندا بە شێوەی ڕاهێنانی کەسەکان، پاڵپشتیی دارایی یاخود پێدانی چەک و تەقەمەنیی کوشندە پشتیوانی دەکات.
کاریگەریی گەمارۆدانی سپا لەسەر ئەم دامەزراوە چی بووە؟
تۆمارکردنی ناوی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و فەرماندەکانی لە لیستی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا، بۆتە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکان، ناوەندەکان، کەسەکان و ئەو ڕێکخراوانەی کە لە دەرەوەی ئێران و بە شێوەی دیاریکراو لە لوبنان، عێراق، رووسیا، یەمەن، چین، عومان و ئیماراتی عەرەبی لەگەڵ سپادا هاوکارییان کردووە یاخود ئاسانکاریی دارایی و بانکییان بۆ فەراهەم کردوون، گەمارۆ بدرێن و لە هەندێک حاڵەتدا بەدواداچوونی یاساییان لە ئەمریکادا بۆ بکرێت و تۆڕەکەیان بە شێوەیەکی بەردەوام بخرێتە ژێر گوشارەوە لەم وڵاتەدا.
بەڵام لەوێوە کە بەشێکی بەرینی ئابووریی ئێران لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیراوە و پاوان کراوە، گەمارۆی سپا ببێتە هۆی پەرەسەندنی گەمارۆکان ڕیزێک کەرتی فرەجۆری وەک پیشەسازییەکانی بینا، پۆشاک، نەوت و گاز و پێترۆکیمیا، سەیارە، بانکداری، کەشتیداری و شەریکەکانی گەشتوگوزار بگرێتەوە و بە شێوەیەکی کرداری ئابووریی ئێران بخاتە ناو تۆڕێکی ئاڵۆزی گەمارۆکانەوە.
جگە لەمە، بارودۆخی ئێستای سپای پاسداران بۆتە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک لەو هاوڵاتییانەی کە لەم ناوەندەدا سەربازییان کردووە، بۆ چوونە ناو خاکی ئەمریکا و وەرگرتنی ڤیزا تووشی کێشە و گرفتی جیدی ببنەوە کە لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگری دەکەن لە سەفرکردنیان بۆ ئەم وڵاتە.
کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەردەوام خوازیاری دەرکردنی ناوی سپای پاسدارانە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمریکا. ڕزگارکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی بەرجام بڕیارە لە بەرامبەر ڕاگرتنی هەندێک لە ڕەهەندەکانی بەرنامەی ئەتۆمی، گەمارۆ ئەتۆمییەکانی ئێران هەڵبگرێت، بە هۆی ناڕەزایەتیی ئەمریکا به ڕەشکردنەوەی ناوی سپا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و پێداگریی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەمە، شکستی هێناوە.
ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکان بە هەر هۆکارێک دژایەتیی دەرچوونی سپای پاسداران لەم لیستەدا بکات، ئەوا ئەم ڕێکخراوە هەر لە لیستی ڕێکخراوەکانی "پشتیوانی تیرۆریزم"دا دەمێنێتەوە و لەوەیش زیاتر هیچ ئاسۆیەک بۆ سڕینەوەی ناوی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە لیستی دەوڵەتانی پشتیوانی تیرۆریزم کە کۆمەڵێک کاریگەریی زۆر قووڵ لەسەر هەبوونی ناوی سپا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرسیتییەکاندا هەبووە، بەدی ناکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە