close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

پێچەوانەی یاسا؛ ئایا ڕاپۆرتی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەدرێنەوە بە مەجلیس؟

۲۳ پووشپەڕی ۱۴۰۱
فرامرز داور
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لایەن دانوستانکارانەوە بە جیدی وەرناگیرێت
مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لایەن دانوستانکارانەوە بە جیدی وەرناگیرێت
بە گوتەی "فەرەیدوون عەباسی دەوانی"، نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی، دانوستان‌کارانی ئەتۆمیی کۆمناری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕاپۆرتێک لە ناوەرۆکی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا بە مەجلیس نادەنەوە.
بە گوتەی "فەرەیدوون عەباسی دەوانی"، نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی، دانوستان‌کارانی ئەتۆمیی کۆمناری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕاپۆرتێک لە ناوەرۆکی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا بە مەجلیس نادەنەوە.

بە گوتەی "فەرەیدوون عەباسی دەوانی"، نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی، دانوستان‌کارانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕاپۆرتێک لە ناوەرۆکی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا بە مەجلیس نادەنەوە. کێشە چییە؟ ئایا دانوستانەکان لە نوێنەرانی مەجلیس دەشاردرێنەوە؟

***

فەرەیدوون عەباسی دەربارەی دانوستانە ئەتۆمییەکان چی وتووە؟

"فەرەیدوون عەباسی دەوانی"، نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران یەکەم نوێنەری خولی یازدەهەمی مەجلیسە کە باسی لەوە کردووە مەجلیس ئاگاداری ناوەرۆکی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە دەوڵەتی ڕەیسی‌دا نییە: "ئێمەیش وەک نوێنەری مەجلیس، ناتوانین چاومان بە دەقی دانوستانەکان بکەوێت. من لێرەوە داوا دەکەم کە دەقی دانوستانەکان بخەنە بەر دەستمان. بۆخۆم لەگەڵ ڕوانگەکانی بەڕێز باقریی کەنی‌دا ئاشنام و پێم خۆشە بزانم بەڕێز باقری لە دانوستانەکان‌دا چی دەڵێت و لایەنی بەرامبەریشی چۆن وڵام دەداتەوە. دەقە پیادەکراوەکەی پێویستە لە بەردەستی ئێمەدا بێت بۆ ئەوەی بتوانین بخوێنینەوە و شیکاری و تاوتوێی بکەین… تاکوو ئێستا دەقێکی نووسراوە بە ئێمە نەدراوە تاکوو  بزانین ئەگەر دوو کاتژمێر دانوستان کراوە، دەرەنجامەکەی چی بووە."

بەپێی قسەکانی فەرەیدوون عەباسیی دەوانی، ئەوە یەکلایی بۆتەوە کە دانوستانکاران وردەکاریی دانوستانەکان بە مەجلیس نەڵێن و ئامادەیی ناوەخت و جار جارەی "حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری کاروباری دەرەوە و "عەلی باقریی کەنی"، جێگری ئەمیرعەبدوڵاهیان و دانوستانکاری باڵای ئەتۆمیی لە "کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکی" مەجلیس نەیتوانیوە نوێنەرەکان لەو بابەتانەی کە دانوستانەکان‌دا ڕوویان داوە، ئاگادار بکاتەوە.

دەوڵەت بۆ دەیەوێت مەجلیس بێ‌ئاگا بێت؟

لە کاتی دەست‌پێکردنی دانوستانەکانی بووژانەوەی "بەرجام" لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا کە بە بڕیاری ئایەتوڵا "عەلی خامنەیی"، لێپرسراوانی دەوڵەتیی ئێران ڕێگریان لە پێوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانوستانکارانی وڵاتە یەکگرتووەکان کرد، شێوازی میدیایی‌کردنەوەی ئەم دانوستانانە لە بەراوەرد بە خولی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ١+٥ زۆر سنووردار و بەبێ باس کردنی وردەکارییەکان بووە. هاوکات لەگەڵ هاتنەسەر کاری دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەیسی، ئەو ڕادە لە میدیایی کردنەوەیش کەم‌تر بووەوە بە جۆرێک کە بۆ خوڵێکی دوور و درێژ، "میخاییل ئۆلیانۆڤ"، سەفیری رووسیا لە ڤیەنا کە لە دانوستانەکان‌دا ئامادە بوو، بە گشتی دەربارەی دانوستانەکان قسەی دەکرد.

دانوستانەکانی بووژانەوەی بەرجام بە پێچەوانەی ئەمەی کە نوێنەرانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئێرانەوە بەشداریی تێ‌دا دەکەن، بە شێوەیەکی کرداری لە لایەن سکرتاریەتی شوورای باڵای ئەمنییەتەوە بە چاودێریی "عەلی شەمخانی" ئەنجام دەدرێت.

پێ‌دەچێت دانوستانکارانی ئێران بە هۆی لاوازییەکەوە کە لە ئەنجامدانی دانوستاندن‌دا هەیانە، حەزیان لەوە نەبێت لە نێو ڕای گشتی‌دا ڕوون‌کردنەوەی دڵنیابەخشیان نەبێت بۆ هاوڵاتیان و وەک هۆکاری شکستی بەرجام چاویان لێ‌بکرێت.

هاوکات، عەلی باقریی کەنی کە لە دژبەرانی سەرسەختی بەرجام بووە، لە ئێستادا لە پێگەیەک‌دا دانراوە کەم ئەم ڕێکەوتنە ڕزگار بکات. ئەگەری ئەوەی هەیە نەیەوێت بەرامبەر لایەنی پاڵپشتی خۆی، کەسێک بناسێنرێت کە سەرباری دژایەتی‌کردنی لەگەڵ ڕێکەوتنی ئەوتۆمیی بەرجام، لە ڕێگەی ڕزگارکردنی دووبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە کۆماری ئیسلامی بەرەو سنووردار کردنەوە ببات.

مەجلیسی شوورای ئیسلامییش کە لە دە ساڵی ڕابردوودا هەنگاو بە هەنگاو دەور و کارکردەکەی بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرتەسک و لە کۆتایی‌دا زۆر بێ‌کاریگەریی بۆتەوە، لە لایەن دانوستانکارانەوە بە جیدی وەرناگیرێت. ئایەتوڵا خامنەیییش هەڵبەت پێداگرییەکی نەکردووە کە مەجلیس نەیەتە نێو موناقەشە و قسە و باسەکانی بەرجامەوە. بەڵام سەرباری ئەمە، بێ‌ئاگا هێشتنەوەی نوێنەرانی مەجلیس لە دانوستانەکان، تێپەڕاندنی یاسایە.

بۆچی بێ‌ئاگاهێشتنەوەی نوێنەرانی مەجلیس نایاساییە؟

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرکی سەر شانیەتی کە بەپێی "یاسای کاری گونجاو و کاردانەوەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەڕێوەبردنی بەرجام"دا هەر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتەکەی خۆی بداتە کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیسی شوورای ئیسلامی. لەو لایەشەوە مەجلیسیش ئەرکی سەرشانیەتی ساڵی دوو جار، واتە هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتی کاروباری پیادەکردنی بەرجام بە شێوەی ئاشکرا لە مەجیلس‌دا باس بکات کە بەم کارە، بابەتەکە دەکەوێتە بەردەستی بیر و ڕای گشتیشەوە.

بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێکی بەرچاوی بەرجام پیادە ناکات، بەڵام هێشتا بە شێوەیەکی فەرمی لەم ڕێکەوتنەدا ماوەتەوە و ئەرکیەتی لەم بارە و دانوستانەکانی ڕزگارکردنی بەرجام لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەکی، لەو مەودا زەمەنییە دیاری‌کراوانەدا قسە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە.

لە دەسپێکی سەرۆکایەتیی کۆماریی ئیبراهیم ڕەیسییەوە ڕاپۆرتێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەکییەوە بڵاو نەکراوەتەوە کە کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیسی لە پیادەکردنی بەرجام لێی ئاگادار بێت.

ئایا دانوستانەکانی ڕزگارکردنی بەرجام لە داهاتوودا بەردەست دەبن؟

دەقی دانوستانەکانی ڕزگارکردنی بەرجام هێشتا شاراوەیە و جگە لەو زانیارییانەی کە لە میدیاکان‌دا هەڵدەوەرن، بە شێوەیەکی فەرمی لەم بارەوە ڕوون‌کردنەوەیەک نادرێت. بەڵام ئەرکی دانوستانکارانە کە جگە لە پیشینەی دانوستانەکان، ئەو پەیامانەی لەو نێوانەدا ئاڵوگۆڕ بوون و ڕێ‌وشوێنەکان بۆ خولی دواتر و لە کۆتایی‌دا ئاگادارکردنەوەی بیر و ڕای گشتی لە داهاتوودا پاڕیزراو بن و پیادە بکرێن بەڵام ئەمە لەم خولە هەشت ساڵەدا ڕووی نەداوە.

بەپێی نووسینی کتێبی "ڕازی سەر بە مۆر" کە لە لایەن گرووپی دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێرانەوە لە خولی بەرجام‌ لە شەش بەرگ‌دا لە ئێران بڵاو کرانەوە، هەیئەتی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمێک‌دا کە "سەعید جەلیلی" بەرپرسی دانوستانەکان بوو، هیچ دەقێکی پیادەکراوی دانوستانەکان نە لە شوورای باڵای ئەمنییەتیی نەتەوەیی و نە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەدا ئامادە نەکرابوو کە گرووپێکی نوێ لە بابەت و پیشینە و وردەکارییەکانی ئاگادار بکرێنەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە عەلی باقریی کەنی، دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێک لە خزمەکانی ئایەتوڵا خامنەیی، جێگری سەعید جەلیلی و یەکێک لە ئەندامانی دیاری هەیئەتەکەی ئێران لەو خولەدا بوو، ئەم ئەگەر دوور نییە کە جارێکی دیکە بەڵگەنامەکانی دانوستانەکانی ڕزگارکردنی بەرجام کە لە ئێستادا بێ‌ئاکام ماوەتەوە، بشارنەوە یان لەناوی ببەن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

وەزارەتی ئیتلاعات بانگەشەی دەستگیر کردنی ١٠ ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی دەکات

۲۲ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وەزارەتی ئیتلاعات بانگەشەی دەستگیر کردنی ١٠ ئەندامی گروپێکی تیرۆریستی دەکات