close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

پەلەپیتکەی هێرش بۆسەر ڕۆژاڤا لەلوتکەی تاران؛ کۆبوونەوەی ئێران، ڕوسیا و تورکیا دەستی پێکرد

۲۸ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ئیبراهیم ڕەئیسی،  ڤیلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئیبراهیم ڕەئیسی، ڤیلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ساتی پێشوازیکردنی ڕەئیسی لە ئەردۆغان لە کۆشکی سەعدابادی تاران
ساتی پێشوازیکردنی ڕەئیسی لە ئەردۆغان لە کۆشکی سەعدابادی تاران
دەستپێکی کۆبوونەوەی ڕەئیسی و ئەردۆغان
دەستپێکی کۆبوونەوەی ڕەئیسی و ئەردۆغان

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١، حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە تاران بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆبوونەوەیە لەدرێژەی دانیشتنەکانی "پرۆسەی ئاستانە"دا بەڕێوەدەچێت کە لەساڵی ١٣٩٥ەوە لەنێوان سەرۆکانی ئەم سێ وڵاتەدا دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ هەر یەکە لە "ئیبراهیم ڕەئیسی"، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" و "ڤیلادیمیر پوتین"، کۆبوونەوەی لوتکە دەکەن و چەند پرس دەخەنە بەر باس و گفتوگۆ کە گرنگترینیان پرسی سوریا و ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیایە بۆسەر باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژاڤا).

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا شەوی دووشەممە ٢٧ پووشپەڕ گەیشتە تاران و بەیانیی ئەمڕۆش بەڕەسمی لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسییەوە لە کۆشکی "سەعداباد"ی تاران پێشوازیی لێکرا.

ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی کۆماری تورکیا، لە چەند خولەک پێش ئێستاوە لە ژوورێکی داخراوی کۆشکی سەعداباد دەستی پێکردووە.

"ڤیلادیمیر پوتین"، سەرۆکی ڕوسیاش پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە تاران. دوا کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم سێ وڵاتە لە تاران دەگەڕێتەوە بۆ مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧.

ئەم وڵاتانە هەر سێکیان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، ئێران و ڕوسیا بۆ ماوەی ١١ ساڵ پاڵپشتیی حکومەتی "بەشار ئەسەد"یان کردووە و ڕێگرییان کردووە لە ڕووخانی.

دەوڵەتی تورکیاش لەم ساڵانەی دواییدا بە چەند ئۆپێراسیۆنی جیاواز کەرتی سنووری باکوری سوریا و کانتۆنی عەفرینی داگیر کردووە.

ئەردۆغان لەم دواییانەدا دەستی کردۆتەوە بە هەڕەشەی هێرشێکی سەربازیی دیکە بۆسەر ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژاڤا) کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات(قەسەدە)دان.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەیەدا دەڵێت: " "تورکیا باس لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکات تا قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتری خاکی سووریا و هەوڵی ئێمە ئەوەیە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ ئەم قەیرانە بدۆزرێتەوە."

وەک کۆشکی کرێملین ئاشکرای کردووە، یەک لەو مژارانەی بڕیارە لە کۆبوونەوەی پوتین و ئەردۆغاندا تاوتوێ بکرێت، پرسی دانەوێڵەی ئۆکراینە کە بەهۆی گیرانی ڕێگەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕوسیاوە، لە کۆگە و دەپۆکاندا ماوەتەوە.

هەر یەکە لە پوتین و ئەردۆغان لەپاش کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ ڕەئیسی، بەجیا لەگەڵ "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیش کۆدەبنەوە.

دانیشتنی سێقۆڵیی تاران لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کەمتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا "جۆبایدن"، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبیدا لەشاری "جەدە"ی سعودی وتی، "ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەبەر چاوە و ڕێگەنادات لەو ناوچەیەدا بۆشاییەک ساز بێت کە ئێران و ڕوسیا و چین پڕی بکەنەوە."

بایدن پێش سەردانی سعودی لە ئیسرائیل بوو و "لائیر لاپید"، سەرۆک‌وەزیرانی ئەو وڵاتەی دڵنیاکردبووەوە کە "ئێران هەرگیز دەست بە چەکی ئەتۆمی راناگات".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وشک‌بوونی گۆلی ورمێ؛ تەورێز کرایە سەربازگەی هێزە ئەمییەتییەکان

۲۷ پووشپەڕی ۱۴۰۱
پرویز یاری
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وشک‌بوونی گۆلی ورمێ؛ تەورێز کرایە سەربازگەی هێزە ئەمییەتییەکان