close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

هێرشی دووبارەی ئاسمانی؛ کاردانەوەکان دوای بۆردومان‌کردنی شوێنە گەشتیارییەکەی زاخۆ

۳۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
سوپای تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بە بەهانەی شەڕی پەکەکە هێزی سەربازیی لەو ناوچانە  جێگیر کردووە.
سوپای تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بە بەهانەی شەڕی پەکەکە هێزی سەربازیی لەو ناوچانە جێگیر کردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١، گولە تۆپێک لە سنووری "پەرەخ"ی سەر بە ئیدارەی "زاخۆ" کەوتۆتە خوارەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١، گولە تۆپێک لە سنووری "پەرەخ"ی سەر بە ئیدارەی "زاخۆ" کەوتۆتە خوارەوە.

بە گوتەی تۆڕی میدیایی "رووداو"، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠١، گولە تۆپێک لە سنووری "پەرەخ"ی سەر بە ئیدارەی "زاخۆ" کەوتۆتە خوارەوە.

ئەم پێگە میدیاییە هەروەها نووسیویەتی ئەم هێرشە زیانێکی گیانیی نەبووە و بەر چیا کەوتووە.

"دڵشێر عەبدولستار"، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکایش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەۆتەوە و ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی بە خەڵکی سڤیلی گوندەکە نەگەیاندووە و ئەو تۆپە لە دووری ناوچە گەشتیارییەکان کەوتووە خوارەوە و دەشڵێت، ئەو ڕووداوانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە کە تۆپ ئاراستەی چیاکانی سنوورەکە دەکرێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی چوار شەمەی ڕابردوو، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ بۆ سەر هەمان شوێنی گەشتیاریی لە شاری زاخۆ ، کە ٩ کوژراو و زیاتر لە ٣٣ برینداری لێکەوتەوە، کاردانەوەی تووندی کۆمەڵگا و بەرپرسان و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقی بە دواوە بووە. شایانی باسە کە لە نێو کوژراوەکان‌دا منداڵێکی یەک ساڵانیش بە هۆی ئەم هێرشە ئاسمانییەوە گیانی لە دەست داوە.

"موشیر محەمەد"، پارێزگاری زاخۆ وتوویەتی لانیکەم چوار گۆلەی تۆپخانە بەر ناوچەی گەشتیاریی گوندی پەرخی نزیک پارێزگای دهۆک کەوتووە.

کوژرانی و برینداربوونی قوربانیانی ئەم ڕووداوە پتر هاوڵاتیی عێراقیی بوون و بە هۆی گەرمای زۆری ناوچە گەرمەکانی باکووری عێراق بۆ گەشت و گوزار سەفەریان بۆ هەرێمی کوردستان کردبوو لەبەر هەوای گونجاو تا ڕادیەک فێنک‌تری ئەم ناوچەوە.

"ئاراز زرار"، سەرپەرشتیاری گرووپە گەشتیارییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە ئاماژەدان بە ئەم تۆپبارانە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کەرتی گەشتیاری، بەتایبەتی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وتی: "دوای ڕووداوەکە لانیکەم ٥٠ کۆمپانیا گەشتەکانیان بۆ پارێزگای دهۆک تاوەکو کاتێکی نادیار دواخستووە، جگە لەوەی خەڵکێکی زۆریش کە بە نیازی گەشت کردن بوون بۆ دهۆک، بڕیاریان داوە گەشت بۆ هەولێر و سلێمانی بکەن." 

ئەم هێرشە لە کاتێک‌ دایە کە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئەم ناوچانە نەوەستاندووە و کۆماندۆ و هێزە ئەمنییەتییەکانی خۆی بۆ پاڵپشتی لە ئۆپێراسیۆنە سەربازییەکانی بە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە بە گرووپێکی تیرۆریستیان دەزانێت، لە هەندێک لەو ناوچانە جێگیر کردووە.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی بەرین و تووندی نێوخۆیی خەڵکی عێراق و بەرپرسانی سیاسی و حکوومەتیی لێکەوتۆتەوە و زۆرینەی هەرە زۆری کەسایەتییە دیارە سیاسی و ئایینەکان و هەروەها بەشێکی بەرچاوی لێپرسراوانی حکوومی و ناحکوومییەکانی عێراق، پێیان وایە کوژرانی نۆ هاوڵاتی و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارە سیڤیلەکان بە هۆی هێرشی ئاسمانیی توورکیاوە بووە.

جگە لە سەرۆک کۆماری و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، مستەفا کازمی سکاڵایەکی بەپەلەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە و هەروەها پرسە و ماتەمینی گشتیی لە هەموو عێراق ڕاگەیاند.

لە لایەکی‌ترەوە، موتقەدا سەدەر، کەسایەتیی دیاری ئایینی و هەروەها ڕێبەری ڕەوتی سەدەر لە ئەکاونتی توییتەریەکەی خۆی‌دا توییتێکی تایبەتی لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنووری زاخۆ ڕاگەیاند و جگە لە ئاماژەدان بە کارە قیزەونەکانی توورکیا، وتوویەتی: "توورکیا وادەزانێت، عێراق ناتوانێت وڵامی بداتەوە جگە لەوەی لە وەزارەتی دەرەوە بە شێوەیەکی لاواز ئیدانەی بکات."

بەڵام باڵوێزخانەی تورکیا لە عێراق ئەم هێرشەی لە لایەن تورکیاوە بۆسەر ئەم هاوڵاتییە عێراقیانە ڕەت کردۆتەوە و و بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەم هاوڵاتیانە لە لایەن پەکەکەوە شەهید کراون.

ئەم باڵوێزخانە هەروەها ڕایگەیاندووە بەشداری دەکەن لە پرسەی برایانی عێراقی‌دا کە بە گوتەی ئەو لە لایەن پەکەکەوە شەهید کراون.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق لە پەیجی فەیسبووکیی خۆی‌دا بڵاوی کردەوە: "لە پرسەی برایانی عێراقی بەشدارین، کە لە لایەن رێکخرای پەکەکەی تیرۆریستەوە شەهید کراون." هاوکات لە پەیجەکەدا وێنەیەکیان پۆست کردووە، کە تێیدا نیوەی ئاڵای تورکیا داگیراوە.

"مەولود چاوشۆغڵو"، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی ئەو هێرشەی کرایە سەر پارێزگای دهۆک وتی: "سەرەتا داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو نۆ خوشک و برایەمان لە خوا دەکەم کە کۆچی دواییان کرد. هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازم، گوتووشمانە ئەگەر پێویست بکات بریندارەکان دەهێنینە تورکیا. لەبارەی ئەم هێرشەوە تورکیا تاوانبار کرا، ئێمەیش بە ڕاگەیەندراو بە ڕاشکاوی ئەوەمان ڕەت کردەوە. هەموو جیهان دەزانێت تورکیا هەرگیز ئۆپەراسیۆنی بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئەنجام نەداوە. بە ڕەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئێمە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوای ئەو هەواڵە کە دوێنێ بڵاو کرایەوە، ڕاستەخۆ کەوتینە پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان، ئاڵوگۆڕی زانیاریمان کرد و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سوپای تورکیاوە بەدەستمان گەیشتوون، هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجام نەدراوە. هەمیشە ئامانجی ئێمە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە یاخود ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەیەدە بووە لە سووریا".

مەولود چاوشۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە تورکیا تا ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەرەنگاری پەکەکە بووەتەوە، گوتی: "ڕامانگەیاند دەتوانین لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکانی عێراق لەبارەی ئەم هێرشە ناپاکە هەماهەنگی بکەین کە پێمان وایە لە لایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دراوە. تا پەردە لەسەر ئەمە هەڵنەماڵدرێت تەواوی ئەو لێدوان و ڕاگەیەندراوانە ڕەت دەکەینەوە کە ل ەلایەن کەسانی بەرپرس و کەسانی ئاسایی ئاراستەی تورکیا دەکرێن. لێدوانی لەم جۆرە لەبارەی تورکیاوە لە کاتێک‌دا تورکیا دەڵێت؛ ئامادەم بۆ هەماهەنگی بۆ ڕوون بوونەوەی ڕووداوەکە دروست نییە".

لە لایەکی‌ترەوە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە ڕاگەیێندراوێکی دەربارەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند: "دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست هاوڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج."

هەپەگە لەم ڕاگەیندراوەدا جگە لە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری قوربانیان،  دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بە ئەنقەسەت هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی سڤیل و سەیرانگاكەی بۆردوومان كردووە، نابێت كەس هەوڵ بدات ئەم هێرشە بە ئەنقەستەی توركیا بشارێتەوە، چونكە ئەمە كۆمەڵكوژیی یەكەم نییە توركیا دەیكات، چۆن لە ١١ـی ئابی ٢٠٢٠ دوو بەرپرسی پلەباڵای سوپای عێراقی بە ئامانج گرت و كوشتنی، ئەم هێرشەش كۆمەڵكوژییەكی پیلان بۆ داڕێژراوە و بە هەمان ئامانج كراوە."

‎هەپەگە پێیوایە ئەو بۆردوومانەی تورکیا بە رێکەوت نییە و پێش‌تریش لە "بامەڕنێ"، "كونەماسی" و "گەلێی باڵندا" چەند ناوچەیەكی دیكە شوێنە گەشتیارییەکانی کردووەتە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێک‌دا گوتی، "ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی خوێناویی تۆپبارانەکەی دوێنێ لە ناوچەی زاخۆ سەرکۆنە دەکات" کە بووە هۆی گیان لەدەست‌دانی ٩ کەسی سڤیل و برینداربوونی ٢٦ کەسی دیکە. 

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی جێگری گوتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز داوای لێکۆڵینەوەیەکی "ورد و خێرا" لە ڕووداوەکە دەکات بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت، هەل‌ومەرجی پشت هێرشەکە دیاری بکرێت و بەرپرسیارێتیی بخرێتە ئەستۆ. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش هێرشی ئاسمانیی تورکیای بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکەی دهۆک مەحکووم کرد و نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش ئەم هێرشانە بە دەسدرێژی بۆسەر حاکمییەتی عێراق زانیوە.

"مێهرنیووز"یش لە زمانی سەرچاوە عێراقییەکانەوە باسی لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراقی کردوو لە بەردەم سەفارەتی تورکیا لە بەغداد.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی مێهرنیووز ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ئالای تورکیایان لەسەر بینای سەفارەتی ئەم وڵاتە هێناوەتە خوارەوە. گرووپێکی‌تری خۆپیشاندەرانیش لە نەجەف ئاڵای تورکیایان سووتاندووە و دوای بچڕاندنی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەیان کردووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان. شایانی باسە کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی باس و کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا لەم دانیشتنە سێ لایەنەی ئەم دواییانە لە تاران‌دا ئەم بابەتە بووە.

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

هەموو کردارت چاکەیە ئەی فەرماندە!

۲۹ پووشپەڕی ۱۴۰۱
مانا نیستانی
هەموو کردارت چاکەیە ئەی فەرماندە!