close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

پشتیوانیی دەیان پارێزەری خەڵکی بۆکان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

۲۷ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پشتیوانیی دەیان پارێزەری خەڵکی بۆکان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

دەیان کەس لە پارێزەرانی "دەزگای دادی شاری بۆکان" سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەک‌شەمە، ٢٧ی مانگی خەرمانانی ١٤٠١، لە ناڕەزایەتی‌دا بە کوشتنی "ژینا ئەمینی" کە دوای دەستگیر کردن لە لایەن گەشتی ئیڕشادەوە گیانی لە دەست دا، بە واژۆ کردنی ڕاگەیاندێکی هاوبەش، ئامادەیی خۆیان بۆ پارێزەریی و هەموو جۆرە یارمەتیدانێکی مافەکی لە بنەماڵەی ئەمینی تا گەیشتن بە دەرەنجامی کۆتایی دەربڕیوە.

لەم ڕاگەیاندنەدا کە بە شێوەی تایبەتی بۆ بڵاو کردنەوە دراوەتە "ئێران‌وایەر"، بە ئاماژەدان بە بارودۆخی دڵتەزێنی ئابووری و داڕمانی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران‌دا، نووسراوە: "مەرگی گوماناویی و دڵتەزێنی خاتوو مەهسا ئەمینی (ژینا) نەک هەر هەستی گشتی و جەماوەری خەڵکەکەی بریندار کردووە، بەڵکوو شەپۆلێک لە نیگەرانیشی بەرامبەر هەڵس‌وکەوت و رەفتارە بان‌یاساییەکان (فراقانونی)ی ناوەندە پێوەندی‌دارەکان و لە کۆتایی‌دا ئاسایش و تەناهیی کۆی کۆمەڵگای و بە تایبەت ژنانی لێ کەوتۆتەوە."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارەی "ئێران‌وایەر"، زۆربەی ئەو پارێزەرانەی کە ئەم ڕاگەیاندنەیان واژۆ کردووە چالاکییەکان لە ژێر چاودێریی "ڕیکخراوی پارێزەرانی ناوەندە"، وەک کۆن‌ترین ناوەندی سەربەخۆی مەدەنی و خۆسەری ئێران‌دا بووە.

بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاردانەوەی بەرینی هاوڵاتیان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێ کەوتۆتەوە.

لە درێژەی ئەم کاردانەوانەدا، ڕۆژی ڕابردوو حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بانگەوازێکەوە بۆ مان‌گرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، داوایان لە خەڵک کردووە لە ناڕەزایەتی‌دا بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ڕۆژی دووشەمە (بەیانی) ٢٨ی خەزەڵوەر لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

دەقی تەواوی ڕاگەیاندنەکە

ڕاگەیاندنی ژمارەیەک لە پارێزەرانی دەزگای دادی شاری بۆکان بۆ پشتیوانی کردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

بە ناوی یەزدان

لە بارودۆخی دڵتەزێنی ئابووری و داڕمانی بەها کۆمەڵایەتییەکان‌دا، مەرگی گوماناوی و بەژانی خاتوو مەهسا ئەمینی (ژینا) نەک هەر هەستی گشتی کۆمەڵانی خەڵک و کۆمەڵگای بریندار کردووە، بەڵکوو شەپۆلێک لە نیگەرانیی بەرامبەر ڕەفتارە بان‌یاسایی (فراقانونی) و لە کۆتایی‌دا لە ناو بردنی هەستی ئەمنییەت و تەناهیی لە ناو کۆی کۆمەڵگادا بە تایبەت ژنانی لێ کەوتۆتەوە. "ئەمنییەت" وەک توخمی سەرەکیی ئاسایشی گشتی بەردەوام لە یاسا جۆراوجۆرەکانی ناوخۆی وڵات و نێونەتەوەیی‌دا جەختی لەسەر کراوەتەوە کە ئەمە بۆخۆی پیشاندەری ڕادەی گرینگییەکەی وەک یەکێک لە بنەڕەتی‌ترین پێداویستییەکانی ژیانی مرۆییە. کەواتە تووندوتیژییە کوێرەکان لە ژێر ناوە بان‌یاساییەکان، لە ئاست و شوێنە جۆراوجۆرەکان‌دا، بەبێ دادگایی کردنی بکەرەکانی لە خۆی‌دا بۆتە هۆی درووست بوونی ترس و تۆقان لە ناو ژنان و کۆی کۆمەڵگادا. هەر لەم پێوەندییەدا ئێمە، ژمارەیەک لە پارێزەرانی دەزگای دادی شاری بۆکان جگە لە دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمینی، ئەنجام‌دانی هەر چەشنە ڕەفتار و هەڵس‌وکەوتێکی نایاسایی لە لایەن هەر ناوەند، ئۆرگان و بە هەر ناوێکەوە مەحکووم و شەرمەزار دەکەین و سەرباری پێداگری لەسەر ڕەچاو کردنی بنەماکان و ڕێسا یاساییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆی دەست‌وپێوەندە حکوومەتییەکانەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ پارێزەرایەتی و هەر چەشنە پاڵپشتییەکی یاسایی لە بنەماڵەی خاتوو ژینا ئەمینی تا دوا دەرەنجام ڕادەگەیەنین.

١-ئیبراهیم عەزیزی

٢-جەماڵ ئەحمەدنژاد

٣-ئارەش فاتێحی

٤-سامان کازمی

٥-ئیبراهیم ئەحمەدیان

٦-ئەنوەر فەردپیادە

٧-فەردین بەهرامی

٨-سیما قادری

٩-پرشنگ ساڵحی‌ڕاد

١٠-ئەسرین خالیدی

١١-شیرین شەرەفی

١٢-لەیلا خوسرەوی

١٣-حوسەین سەعادی‌موقەدەم

١٤-سلێر فتووحی سەرا

١٥-مەنسوور ساڵحی

١٦مەسعوود کیانی

١٧-بێهرووز کیا

١٨-کەیوان مامەپوور

١٩-حامید قادرپوور

٢٠-یەعقووب محەمەدپوور

٢١-موتەلیب عەلەویان

٢٢-پەیام قوڕەیشی

٢٣-فەرزین کۆچەری بۆکانی

٢٤-شەونم خزری

٢٥-حەسەن دێمە

٢٦-مونیرە خزری

٢٧-سالم ولی‌پوور

٢٨-بێهزاد مەعرووفی

٢٩-شەماڵ ماسکانی

٣٠-هێمن بەهرامی

٣١-ئیبراهیم سڵامەتی‌نیا

٣٢-مەتین ڕەحمان‌نژاد

٣٣- نەریمی حوسەینی‌خا

٣٤-ڕابێعە زەبیحی

٣٥-شەهلا حەسەن‌زادە

٣٦-مەنسوور قانع

٣٧-ئومید ڕەسووڵ‌زادە

٣٨-یووسف فەرامەرزی

٣٩-نەجمەدین تەوحیدی

٤٠-ناسر ئێرانی

٤١-نیشتمان فەتحوڵایی

٤٢-حەیات کەتانی

٤٣-محەمەد ڕەنجبەری

٤٤-سیڕاجەدین تاهیری

٤٥-لەیلا ئەحمەدی

٤٦-ناهید پاشایی

٤٧-سروە خزرپوور

٤٨-دڵنیا محەمەد شەریفی

٤٩-جەمشید ئیبراهیمی

٥٠-ڕەحیم سناعەتی

٥١-فەریبا حوسەینی

٥٢-ناسر ئیبراهیمی

٥٣-یەحیا مەولوودی

٥٤-چیمەن زەریفی

٥٥-ئەوین گوودەرزی

٥٦-محەمەد تەوحیدی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ناڕەزایی بەرامبەر کوژرانی ژینا؛ "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆی تاران دەنگی دەداتەوە

۲۷ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناڕەزایی بەرامبەر کوژرانی ژینا؛ "ژن ژیان ئازادی" لە زانکۆی تاران دەنگی دەداتەوە