close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

حکوومەتی نیزامیی نافەرمی و ڕەش‌بگیریی هاوڵاتیان: له شنۆ چ باسە

۲ ڕەزبەری ۱۴۰۱
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
حکوومەتی نیزامیی نافەرمی و ڕەش‌بگیریی هاوڵاتیان: له شنۆ چ باسە

پاش ناڕەزایەتییە بەرینەکان لە شاری شنۆ، بە گوتەی سەرچاوەکانی "ئێران‌وایەر"، هێزە سەربازییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ناوچە سنوورییەکانی "دەڤەری باڵەکایەتی"یان لە ناوچەی "هەڵگورد"ی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی داوەتە بەر هێرشی تۆپ‌خانەکانی.

ڕاپۆرتی پێگە هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، کاتی ئەم هێرشە تۆپ‌خانەییان پاش نیوەڕۆی دووهەمی مانگی ڕەزبەری ١٤٠١ی ڕاگەیاندووە.

حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لە بارەگا ناوەندییەکانیان لە قووڵاییەکانی خاکی هەرێمی کوردستان لە نزیک شارەکانی "سلێمانی" و "کۆیە"، لە چەند ساڵ لەوە پێشیشەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی خۆیان لە ناوچە بەرین، شاخاوی و کوێستانییەکانی هەڵگورددا جێگیر کردووە.

هێرشە تۆپ‌خانەییەکانی هێزە سەربازییەکانی سپا بۆ سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستان لە کاتێک‌دا ڕووی داوە کە دوای ناڕەزایەتییە بەرینەکانی ئێران بە کوشتنی مەهسا ئەمینی، شەوی ڕابردوو شەقامەکان، مەیدانەکان و کۆڵانەکانی شاری سنووریی شنۆ گۆڕەپانی ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی ناڕازی بووە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی "ئێران‌وایەر" لە شنۆ، سەر لە بەیانیی ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکەی شەوی ڕابردووی خەڵکی ناڕازیی لەم شارەدا، دەیان کەس لە هێزە چەکدارە دژە شۆڕشەکان، لیباس شەخسی و چاودێرییە ئەمنییەتییەکان لە بەست بە بستی شارەکەدا جێگیر کراون، هاوکات دوو کۆپتەری چاودێری کردن بە سەر ئاسمانیی شارەکە و دەوروبەرییەوە گەڕاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی "ئێران‌وایەر"، هێزە سەربازییەکان و لیباس شەخسییەکاننیش لە مەیدانی بیمارستان، چوارڕیانی ناوەندیی شارەکە و چوارڕیانی "سەیداوا" و مەیدانی "گێلاس"دا جێگیر کراون.

تووند بوونەوەی کەشی ئەمنییەتیی لە شنۆ لە حاڵێک‌دایە کە شەوهەینی مانگی ڕەزبەر شەقام و کۆڵانەکانی ئەم شارە بواری ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵک بووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها پشت‌ڕاستی دەکەنەوە کە دۆخی ئێستای شاری شنۆ بە تووندی ئەمنییەتی و ڕووبەرێکی بەرینی بازاڕ و دووکانەکانی شارەکەیش داخراون و ئەوەی هەیە حکوومەتی سەربازیی نافەرمییە.

ئەگەرچی شەوی ڕابردوو شەقامەکان و کۆڵانەکانی شنۆ شایەتی ئامادە بوونی بەرینی ناڕازییان بوو بەڵام شاتحاڵەکان، ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ناڕازیان و هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان یاخود "گرتنەوە" و "کەوتنی شار"ەکە پشت‌ڕاست ناکەنەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری شنۆ، لە وڵام‌دانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی کەوتنی شار و کۆنتڕۆڵ کردنی لە لایەن ناڕازییە تووڕەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها هەندێک لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران و هەروەها قووڵ بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و وردەکارییەکانی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شەوی هەینیی شنۆدا بە "ئێران‌وایەر" دەڵێن.

بە گوتەی شایەتحاڵێکی ئەم ناڕەزایەتییانە لە شاری شنۆ، شەوی هەینیی ڕابردوو ناڕەزیان بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە شنۆ کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا کوژرابوون نەک هەر وەک تۆڵە سەندنەوە "بانکی ڕفاهی کارگەران" و "بانکی سپە"یان ئاگر تێ‌بەردا بەڵکوو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سێ کەس لە "جاش"ەکانی سەر بە سپای پاسدارانی شنۆ، کە لە سەرکوتی ناڕازیان و کوشتنی "ئەمین مەعرفەت"، تەمەن ١٦ ساڵان و "میلان حەقیقی"، ٢١ ساڵان دوو هاوڵاتیی کوژراو لە شنۆ کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ٣٠ی خەرمانان‌دا دەور و دەستیان هەبوو، ئاگر تێ‌بەردا.

ئەم هاوڵاتییە شنۆییە دەڵێت: "شەوی ڕابردوو خەڵکی ناڕازیی شنۆ ماڵی ڕامین سلێمانە شەل، حاجی حەسەن بوداقی و ڕەحمان سەرڕووت، سێ کەس لە جاشەکان، کە دەستاین هەبوو لە کوشتن و سەرکوتی ناڕازیانی شنۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەور و دەستی ڕاستەوخۆیان هەبووە، ئاگراین تێبەرداوە. بەڵام ئەم سێ کەسە لە ترسی گیانیان، ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە و ڕایان کردووە و نەکەوتوونەتە دەست ناڕازیان."

یەکێکی دیکە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە شنۆ، دەربارەی هەواڵە دژ بە یەکەکان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شەوی هەینیی ناڕازیان و خەڵکی شنۆ لەسەر کوشتنی دوو کەس لە هاوڵاتیان لە "تاچیناوا"ی شنۆ وتی: "سەرەتا لە ناو خەڵک‌دا وترا کە دوو کەسی خەڵکی گەڕەکی ئاچیناوا بە دوای تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراون بەڵام دوای ماوەیەکی کورت خەڵکی گەڕەکە هەواڵەکەیان ڕەت کردەوە."

ڕێکخراوی مافی مرۆیی "هەنگاو"، لە پێوەندی‌دا بە دەستگیر کردنی هاوڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە دوای ناڕەزایەتییەکانی شەوی هەینیی شاری شنۆ باسی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری شنۆ، بەرە بەیانیی دووهەمی مانگی ڕەزبەر، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاوڵاتیانی شاری شنۆ و زیاتر لە ٦٠ کەسیان دەستگیر کردووە.

شەپۆلی دەستگیر کردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان لە ڕۆژی پێنج‌شەمە ٣١ی خەرمانان‌دا، تووندتر بۆتەوە و "غوڵامحوسەین موحسنیی ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیش پێداگریی لەسەر "دەستگیر کردنی پێش‌گیرانە"ی هاوڵاتیانی ناڕازی کردووە.

یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شنۆ، کە ناوەکەی لای "ئێران‌وایەر" پارێزراوە، دەربارەی بەردەوام بوونی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان و دەست پێ‌کردنەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارەدا دەڵێت: "ئەگەری ئەوەی کە ئەم ناڕەزایەتییە جەماوەریانەی خەڵکی شنۆ لە هەر کات و چرکەیەک‌دا زۆرە. بەڵام پێ‌دەچێت بە لەبەر چاو گرتنی ئامادەیی هەرە زۆری هێزە چەکدارە دژە شۆڕش و ئەمنییەتییەکانی سەرکوت، بەردەوام کردنی ناڕەزایەتییەکان بگوازرێتەوە بۆ شەوان و تا نیوە شەو درێژە بکێشێت."

"ئێران‌وایەر" دەربارەی پێشبینییەکانی هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ئەگەری ناردنەوەی تیمەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو شارەکان بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕازیان و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەڵوێستی دوو رەوتی کاریگەری لە کوردستانی لەم بارەوە پرسیوە.

"سروە ناسری"، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی "کۆمەڵە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمیستی ئێران" لە هەرێمی کوردستان و "سۆران نووری"، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا بە ڕاشکاوی وتیان کە ئەم دوو حیزبە لە ئێستادا هێچ پلان و بەرنامەیەکیان بۆ ناردنەوەی تیمەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوخۆی کوردستان بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە ناڕازیان و ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە شارەکانی کوردستان نییە.

سروە ناسری، لە پێوەندی‌دا بە بەردەوام بوونی ناڕەزایتییەکان و هەڵوێستی ئێستای حیزبەکەی بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "کۆمەڵە لە ئێستادا کار لەسەر سازدانی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان ناڕەزایەتییەکانی کوردستان لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران و هەروەها هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی گرد بوونەوە ناڕەزایەتییە بەرینەکانی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات بە تایبەت لە نێو حیزبەکان و گرووپە سیاسییە سەراسەرییەکان دەکات."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تایبەتی ئێران‌وایر؛ عەلی خامەنەیی فەرمان دەداتە سوپا بۆ سەرکوتی توندی ناڕازییان

۲ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تایبەتی ئێران‌وایر؛ عەلی خامەنەیی فەرمان دەداتە سوپا بۆ سەرکوتی توندی ناڕازییان