زنجیرەناڕەزاییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان هاوکات بە مەراسیمی بەخاکسپاردنی "ژینا ئەمینی" لە گۆڕستانی "چایچی"ـی سەقز دەستی پێکرد و وا ئێستاکە پاش ١٩ڕۆژ گەرموگوڕتر لەسەرەتاکەی بەردەوامیی هەیە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەگەڵ بەرفراوانبوونەوەی ناڕەزاییەکان، هێزی سەرکوتی حکومەتیش توندتر بۆتەوە.
ناڕەزایی بەرامبەر بە کوژرانی ژینا زۆر خێرا گەیشتە سنە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر تەشەنەی سەند و وەک میدیا ئێرانییەکان باس دەکەن تاکو ئێستا ٨٣ شاری گرتۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، شەپۆلێکی بەرفراوانی پشتگیری بۆ ئەو ناڕەزاییانە دەستی پێکرد و لە ١٥٠ شاری سەراسەری جیهاندا گردبوونەوە و ڕێپێوان کرا.
"کانوونی مافی مرۆڤی ئێران" ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەر لەڕاپۆرتێکدا ناسنامەی ١٨٢ هاوڵاتیی ئاشکرا کرد کە لەم ناڕەزاییانەدا بەگولـلەی هێزەکانی حکومەت کوژراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تەنیا لەناڕەزاییەکانی پێنج ڕۆژی ڕابردووی شاری زاهدانی سیستان و بەلوچستاندا، ٨٨ هاوڵاتی کراونەتە ئامانجی گولـلەی هێزە حکومەتییەکان و گیانیان بەخت کردووە.
ڕۆژانە لە شارە جیاکانی ئێرانەوە وێنە و ڤیدیۆی ناڕەزاییەکا بڵاو دەکرێتەوە، ئەمانەش شایەتییەکی ڕاستەوخۆن بۆ هەڵسوکەوتی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خەڵک، لەوانە دەستڕێژی گولـلەی جەنگی و ساچمەیی، هێرش و لێدان بە داری کارەبایی و ئەشکەنجەی گیراوان لەبەر چاوی خەڵک و لەسەر شەقام.
ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" بە پشتبەستن بە هەندێک بەڵگەی ئاشکراکراو، ڕایگەیاندووە، سەرۆک ئەرکانی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، فەرمانی داوەتە چەکدارەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی هاوڵاتیانی ناڕازی.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە