لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن ڕێکخراویی ئیتلاعاتیی سپای پاسداران و وزرارەتی ئیتلاعات بڵاو کراوەتەوە، "نیلوفەر حامێدی" و "ئێلاهەی محەحمەدی"، هەواڵنێرانی ڕۆژنامەکانی "شەرق" و "هەم میهەن"، تۆمەتبار کراون بەوەی کە هەواڵیان بۆ میدیاکانیی دەرەوەی ئێران ناردووە.
"ئێرانوایەر" یەکەم میدیا بوو کە هەواڵی چوونە ناو کۆمای ژینا (مەهسا) ئەمینی، لەگەڵ وێنەکەیدا بڵاو کردەوە، جگە لە ڕەت کردنەوەی ئەم بابەتە، بۆ ڕوون کردنەوەی ڕایی گشتی، لەم ڕاپۆرتەدا ڕوونکردنەوەیەک سەبارت بە چۆنیەتی بڵاو بوونەوەی یەکەم هەواڵ دەربارەی مەهسا ئەمینی بڵاو دەکاتەوە.
"مازیار بەهاری" دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی "ئێرانوایەر" دەڵیت؛ "جەخت دەکەمەوە کە سەرچاوەیی هەواڵیی ئێرانوایەر کە لە ڕۆژی ٢٣ی خەرماناندا بڵاو کرایەوە، بۆ یەکەم جارناو و وێنەی ژینا (مەهسا) ئەمینی لەوێدا هێندرا، ڕۆژنامەنووس نەبووە، و ئێرانوایەر بەردەوام بۆ پارێزگاریی کرردن لە ئەمنییەتی ڕۆژنامەنووسانی پرفێشناڵ لە ناوخۆیی ئێران، خۆی لە پەیوەندیکردن لەگەڵیان بەدوور گرتووە.
ئاماژهی مازیار بەهاری بە ڕاپۆرتێکە کە ڕۆژی ٢٣ی خەرمانان، بە ناونیشانی " گەشتی ئێرشاد ئەمجارەیان مەهسای خستە کۆماوە"، لە ماڵپەڕی "ئێرانوایەر" دانرا.
لەم ڕاپۆرتەدا بە پێی وتووێژیی "ئایدا قەجەر"، پەیامنێریی باڵای "ئێرانوایەر" لەگەڵ " ئەشکان ئەمینی"، برای مەهسا (ژینا) ئەمینیدا کراوە، نووسراوە، ناوی مەهسا ئەمینی، وردەکاری دەستگیر کردنی مەهسا، گواستنەوەی بۆ بنکەی پۆلیسی "ئەمنیەتی ئەخلاقی" لە شەقامی "وزەرا" و دوای ئەوەی ئەچێتە کۆما و دەگوازرێتەوە بۆ خەستەخانەی کەسرا بۆ یەکەم جار گەڵاڵە کرا، و یەکەم وێنەکانی ژینا (مەهسا) ئەمینی کە لە لایەن براکەیەوە خرایە بەر دەست "ئێرانوایەر"، بڵاو کرایەوە.
"ئێرانوایەر" چۆن دەستی بەم زانیاریانە گەیشت؟
ئایدا قەجەر لە ڕوونکردنەوەی ئەم پرسیارەدا دەڵیت: "شەوی سێشەمە، واتە ٢٢ی خەرمانان، چەند تویتێک لە ئەکاونتی نەناسراوە سەبارەت بە چوونە کۆمای کچێکی گەنج لە بازداشتگای گشتی ئێرشادم بینی. بەیانیی چوارشەمە واتە ٢٣ی خەرمانانیش تویتێکی "سەجاد خوداکەرەمی"یم بینی کە نووسیبووی، کچێکی گەنج کە لەلاین گشتی ئێرشادەوە دەستگیر کرابوو چوبووە کۆماوە، لە خەستەخانەی کەسرا خەوێندراوە."
ئەو سەبارە بەم تویتانە لەگەڵ "شیما شەهرابی"، سەرنووسەریی "ئێرانوایەر" قسە دەکات وبۆ پشتڕاستکردنەوە و ڕاستیدەرخستنی ئەم تویتانە دەست بە پرسیاررکردن لە سەرچاوەکانی خۆیان دەکەن.
شیما شەهرابی دەڵێت: "یەکێک لە کارمەندەکانیی پێشوویی هێزی ئینتیزامییەکان کە لە ئێستاداشدا پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکاندا هەیە، یەکێک لە سەچاوەکانی ئێمە. پەیوەندیمان پێوە کرد و ڕووداوەکەمان بۆ گێڕایەوە و سەبارەت بە ڕاستی و دروستی ئەم ڕووداوە پرسیارمان لێکرد. دوای چەن کاتژمێرێک پەیوەندی کردەوە و جگە لە پشتڕاست کردنەوەی بابەتەکە، ژمارە تەلەفۆنی برای ژینا (مەهسا) ئەمینی بە ئێمە دا. بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئەم کەسە ناتوانم لەمە زیاتر وردەکاریی بخەمە ڕوو و ئەم ڕوونکردنەوە کورتەش بە هەماهەنگی ئەو بڵاو کراوەتەوە."
ئایدا قەجەر ڕوونی دەکاتەوە کە دوای پەیوندی گرتن لەگەڵ براکەی مەهسا (ژینا) ئەمینیدا، ئەشکان ئەمینی داوای لێکردووە وتووێژەکە بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە بڵاو بکاتەوە و دەنگی ئەوان بگەیێنێتە شوێنی مەبەست: "برای مەهسا بە منی وت، من شتێکم بۆ لە دەستدان نییە و تکایە ناوی خۆم لە ڕاپۆرتەکەدا بهێنن."
ئەو وەک هەموو برایەک کە لەوانەیە وێنەی خۆشکەکەی لە نێو مۆبایلەکەیدا هەبیت، دوای ئەنجامدانی وتووێژەکە، دوو وێنەی مەهسا بۆ ئایدا دەنێرێت، هەمان ئەو وێنانەی کە لەگەڵ ڕاپۆرتەکەدا بڵاو کراونەتەوە.
مازیار بەهاری جەخت دەکاتەوە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی "ئێرانوایەر" هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی پفێشناڵی ناوخۆیی وڵاتدا نەبووە و نیانە: " ئێمە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ڕۆژنامەنووسانی پرفێشناڵ، هیچ کات پەیوەندیان لەگەڵ ناگرین، بەڵام لەگەڵ هاوڵاتی پەیامنێری زۆردا و بۆ ڕێکخستنی ڕاپۆرت و هەواڵە دەستە یەکەکان لە پەیوەندیداین."
بە گوتەی ئەو، مەبەستی تیمیی "ئێرانوایەر" لەو ڕوونکردنەوانە، بە خۆدا هەڵگوتن، ڕکابەری و جەخت کردن لەسەر یەکەم بوون نییە، و ئەم ڕوون کردنەوانە تەنیا بۆ دەرخستنی ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم بابەتە، و بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ تۆمەتی درۆ دژی ڕۆژنامەنووسان لە ناوخۆی ئێران.
ئەو دەڵیت: "من پێم وایە نیلوفەر حامێدی و ئێلاهە محەممەدی، جگە لە جێبەجێکردنی ئەرکە پیشەییەکانی خۆیان هیچیان نەکردووە و ئێرانوایەر هیچ کاتێک پەیوەندی بەوانەوە نەبووە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە