close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

دۆلاری ٣٦ هەزار تمەنی؛ وەزارەتی ئیتلاعات، ئاسۆگەی گەمارۆکان و زیادکردنی مووچەی هێزە چەکدارەکان

۱۶ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
بهرام خدابنده
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
لە ماوەی کەم‌تر لە ١٠ ڕۆژدا ڕیاڵی ئێران، لە سەتا ١٠ی زیاتری بەهاکەی خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا لە دەست داوە.
لە ماوەی کەم‌تر لە ١٠ ڕۆژدا ڕیاڵی ئێران، لە سەتا ١٠ی زیاتری بەهاکەی خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا لە دەست داوە.
لە کاتێک‌دا شارە گەورە و بچووکەکانی ئێران گۆڕەپانی بەتین‌ترین و درێژترین ناڕەزایەتییە بەرفراونەکانە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، قەیرانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی بە دابەزینی بەهای ڕیاڵ چووەتە قۆناغێکی نوێوە.
لە کاتێک‌دا شارە گەورە و بچووکەکانی ئێران گۆڕەپانی بەتین‌ترین و درێژترین ناڕەزایەتییە بەرفراونەکانە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، قەیرانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی بە دابەزینی بەهای ڕیاڵ چووەتە قۆناغێکی نوێوە.
ە وەها هەل‌ومەرجێک‌دا دەنگۆی حیساب کردنی حکوومەت لەسەر دراوی ٤٠ هەزار تمەنی بۆ بوجەی ١٤٠١، وا دەردەکەوێت ئەستەمە بتوانێت لە دۆلاری گران‌بایی سەرچاوەکەی دابین بکات؛
ە وەها هەل‌ومەرجێک‌دا دەنگۆی حیساب کردنی حکوومەت لەسەر دراوی ٤٠ هەزار تمەنی بۆ بوجەی ١٤٠١، وا دەردەکەوێت ئەستەمە بتوانێت لە دۆلاری گران‌بایی سەرچاوەکەی دابین بکات؛
حکوومەتێک کە دروشمی بچووک کردنەوەی بوجە دەدات، بەڵام لە کرداردا ململانێیەتی لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی خۆی‌دا، پێشنیاری زیادکردنی لە سەتا ٢٠ی  مووچەی پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی کردووە.
حکوومەتێک کە دروشمی بچووک کردنەوەی بوجە دەدات، بەڵام لە کرداردا ململانێیەتی لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی خۆی‌دا، پێشنیاری زیادکردنی لە سەتا ٢٠ی مووچەی پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی کردووە.

لە کاتێک‌دا شارە گەورە و بچووکەکانی ئێران گۆڕەپانی بەتین‌ترین و درێژترین ناڕەزایەتییە بەرفراونەکانە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، قەیرانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی بە دابەزینی بەهای ڕیاڵ چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

 لە ماوەی کەم‌تر لە ١٠ ڕۆژدا ڕیاڵی ئێران، لە سەتا ١٠ی زیاتری بەهاکەی خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا لە دەست داوە. بە هەمان شێوە نرخی زێڕ لە ماوەی ئەم دوو حەوتووەدا بەرز بووەتەوە. ئەمە لە حاڵێک‌ دایە هیچ بەرچاو ڕوونیەک لە کورت ماوەدا سەبارەت بە دۆخی بازاڕ نییە و دیار نییە قەیرانەکان تا کوێ بەرین دەبێتەوە. 

لەم دۆخە‌دا لەوانەیە بژاردەی یەکەم بۆ کۆماری ئیسلامی هەمان ڕێگەی هەمیشەیی بێت، واتە دەست بەسەردا گرتن و قۆرخ کردنی بازاڕ لە ڕێگەی ڕێ‌ و شوێنی ئەمنییەتییەوە بۆ ئەوەی ڕەنگە حکوومەت بتوانێت بەم ڕێکارانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات و تا ئێستا وەها ڕووداوێک ڕوویی نەداوە لەوانەش نییە ڕووبدات. ئەزموونەکان سەلماندوویانە ئەم شێوەازی هەڵسووکەوتە گاریگەریی لەسەر سەقام‌گیریی بازاڕ نییە، گریمان کاریگەریی لەسەر دابنێت، لەم کاتەدا و بە ڕەچاو کردنی دۆخی قەیراناویی ئێستا ئەم شێوازنە ناتوانن کاریگەریان هەبێت. 

دوو ڕۆژ لەمەو بەر، وەزارەتی ئیتلاعات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێی‌دا هەواڵی بلۆک کردنی ٢٣٠٠ حەسابی بانکیی چالاکانی بازاڕی دابوو و نووسیبوویان: "سەربازانی گومناوی ئیمام عەلی، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێ‌وشوێنە هەواڵگرییەکانی خۆیان هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی چالاکانی بێ مۆڵەت لە ناو بازاڕی دراودا، حەسابی بانکیی زیاتر لە ٢٣٠٠ کەسیان بلۆک و بەدواداچوونی دادوەریی بۆ کردوون و تاوانکارییەکانیان خراوەتە بەرنامەی کارەوە."

لە لایەکی دیکەوە بانکی ناوەندی بە سنووردارکردنی کڕین و فرۆشتنی دراو، هەوڵی داوە کڕینی دۆلاری ٢ هەزار یۆرۆیی بە نرخی دیاری‌کراو مەرجدار کراوە بە دیاری کردنی ناونیشان لە چند لقی بانکەکانی میلی، سادرات، تجارت و میلت سنوودار بکات.

ئەمە لە کاتێک‌ دایە کە ڕاپۆرتەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو باس لە پێک‌هاتنی سەرەی کرێن لە بازاڕە نافەرمییەکان‌دا دەکەن؛ داواکارییەک کە ئەو جۆرەی دەردەکەوێت دوای گۆڕانکارییە سیاسی- ئابوورییەکانی ئەم دواییانە لە توانای چەند لقێکی بانکە فەرمییەکان زیاترە. 

داخستنی بازاڕە نافەرمییەکان و بەگژداچوونی ژماریەک لە چالاکانی بازاڕی دراو لە ئێران‌دا شتێکی چاوەڕوان نەکراو نییە. لە ڕابردووش‌دا کۆماری ئیسلامییی ئێران بۆ پێش گرتن لە بەرز بوونەوەی بەهای دراو، تا چەند ڕۆژ و تەنانەت چەند حەوتوو بازاڕی ئازادیان داخستووە و کەسانێکیشیان لە ژێر ناوی تێکدەرانی بازاڕ دەست‌گیر و دادگایی کردووە و داوتریش لە سێدارەیان داون بەڵام ڕاستییەکە ئەمەیە ئەم چەشنە ڕێکارانە نەک نابێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی بازاڕ بەڵکوو لە لایەکی دیکەوە نائارامی چڕتر دەکاتەوە و خواستی زیاتر دەورووژێنێت. 

وەک دوا نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە قەیرانی دروا لە مانگی گوڵانی ١٣٩٧دا، کە تاکوو نیوەی وەرزی هاووین درێژەی کێشا. لەو کاتەدا دۆخەکە کەمێک ئاسایی بووەوە و کەشە ئەمنییەتییەکە شکا، بازاڕی ئازاد لە چەقبوستوویی ڕزگاری بوو.

لە ئێستادا دۆخی ئەمنییەتی و داخرانی بازاڕەکان پێ‌ناچێت دەرئەنجامێکی دڵ‌خوازیی بۆ حکوومەت هەبێت بە تایبەت کە دۆخەکە بە بەراورد لەگەڵ چوار ساڵ و نێویی پێشوو زۆر مەترسیدارترە.

یەکەم، هیچ بەرچاوڕوونییەکی سیاسی، ئابووری وکۆمەڵایەتی بوونی نییە، لە حاڵێک‌دا لە چوار ساڵی ڕابردوودا هیوایەک هەبوو. ئەگەر گریمان وەهایش بێت گەورەترین هۆکاری هەڵکشانی نرخەکان نەبوونی متمانە بە داهاتوو بوو، هەنووکە هیچ هیوایەک بۆ چاکسازی لە کورت ماوەدا نییە.

بەردەوام بوون و بەرین بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، هاوکات سەرکوتی دڕندانە، ئەگەری داخستنی بەربڵاوی کارو کاسپییەکان و داڕمان و هەڵبەت نیگەرانی لە پەرەسەندنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، باوترین شیکاری و پێشبینییەکانی داهاتوویەکی نزیکن. لە وەها دۆخێک‌دا سروشتی‌ترین کرداری وەبەرهێنەرانی بچووک و گەورە، گۆڕینی سامانەکەیانە بۆ سەرمایەی سەلامەت وەک دراو و زێڕ و پاشان خانووبەرە کە لەوانەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراوی لێ بکەوێتەوە.

دووهەم، ئەگەرچی چوار ساڵ لەمەوبەر ترامپ لە بەرجام چووە دەرەوە، بەڵام هێشتا هێوایەک بە داهاتوو هەبوو. بەڵام لە ئێستادا ئەو تاکانەش کە هیوایان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمیی هەبوو لایان وابوو ئەو ڕێکەوتنە بتوانێت گۆڕانێک دروست بکات، لە ئێستادا هیوایان بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام و ڕاگرتن و لابردنی گەمارۆکان لە دەست داوە. بە پێچەوانەی ئەو کاتە، هەنووکە دۆخی قەیراناویی مافی مرۆڤ و لەوانە گرینگ‌تر تێوەگلانی ئێران لە ململانێی ئۆکرانیا، وڵاتی خستۆتە تەنگەژەی توند کردنەوەی گەمارۆکان. تەنگەژەی بازاڕ و بەرز بوونەوەی نرخی دراو، یەکەم نیشانەکانی بەرزبوونەوەی ئەگەرەکانی گەمارۆکان بۆ وڵاتێکە کە  گرنگترین سەرچاوە داراییەکانی ساڵانێکە بە دۆلاری نەوت دابین راوە و ئێستاش دوای کردنەوەی ڕێژەیی، دەبێت خۆی بۆ بچووک بوونەوەیەکی بنەڕەتی ئامادە بکات.

سێهەم، لە چوار ساڵی ڕابردوودا دۆخی دارایی حکوومەت باش نەبوو، بەڵام دۆخی باڵانسی بودجە لەو کاتەدا، بەراورد ناکرێ لەگەڵ دۆخی ئێستا. دۆخی ئێستا بە شێوەیەکە کە گەر تەنانەت ناڕەزایەتییەکانیش نەبوایە، یان ئەگەر هێشتا هیوایەک بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەبێت، دیسان چاوەڕوانیی بەرزبوونەوەی نرخی دراو، بێ‌ هودە نەبوو. ڕاپۆرتە نافەرمییەکان نیشان دەدەن داهاتی نەوت لە ئێران بە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوودا کەمی کردووە و بەشێکی بەرچاوی سەرچاوەکانی داهاتی بودجەی حکومەت بەدی نەهاتووە. 

لە وەها هەل‌ومەرجێک‌دا دەنگۆی حیساب کردنی حکوومەت لەسەر دراوی ٤٠ هەزار تمەنی بۆ بوجەی ١٤٠١، وا دەردەکەوێت ئەستەمە بتوانێت لە دۆلاری گران‌بایی سەرچاوەکەی دابین بکات؛ حکوومەتێک کە دروشمی بچووک کردنەوەی بوجە دەدات، بەڵام لە کرداردا ململانێیەتی لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی خۆی‌دا، پێشنیاری زیادکردنی لە سەتا ٢٠ی  مووچەی پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی کردووە.

چوارەم، چوار ساڵ لەمەوبەر ئاستی لێبوردەیی کۆمەڵگا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی ئابووری ئەوەندە نەهاتبووە خوارەوە؛ کۆمەڵگایەک کە لە درێژەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێ زۆری بنەڕەتە ئابوورییەکەی بە هۆی کاریگەریی گەورەترین و سەخت‌ترین قۆناغی هەڵاوسان لە مێژوویی هاوچەرخ‌دا،  کەوتووەتە نێو هەژارییەکی بەربڵاو و قووڵەوە.

ئەزموونەکان سەلماندوویەتی هەڵکشانی ڕادەی دراو لە کورت ماوەدا گاریگەریی دەخاتە سەر کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لەوانە خۆراک  و کاڵا بنەڕەتییەکان؛ هەڵکشانێک کە دیار نییە کۆمەڵگای قەیراناوی ئێران بتوانێت بەرگەی بگرێت.

هەرچۆنێک بێت، پێ دەچێت هەڵکشانی نرخی دراو، یەکەم نیشانەی زنجیرەیەک قەیرانی نوێیە  کە کاریگەری و دەرئەنجامە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان دەبێتە هۆی قووڵ‌تر بوونەوەی قەیرانەکانی ئێستا.  

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

موحسینی ئێژەیی هاوڕایە لەگەڵ سزای لەسێدارەدانی بەشێک لە خۆپیشاندەران

۱۶ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
موحسینی ئێژەیی هاوڕایە لەگەڵ سزای لەسێدارەدانی بەشێک لە خۆپیشاندەران