close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

هەڵسەنگاندنی سنووردارکردنەوەی سەفارەت و پشتیوانی لە ناڕازیانی ئێران لە پەرلەمانی نەمسا

۲۸ سەرماوەزی ۱۴۰۱
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەڵسەنگاندنی سنووردارکردنەوەی سەفارەت و پشتیوانی لە ناڕازیانی ئێران لە پەرلەمانی نەمسا

"ئێران‌وایەر" بەوەی زانیوە کە پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێران، پێوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هەڵسەنگاندنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستی ئێران‌وایەر گەیشتووە ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی پێنج‌شەمە، ١٥ سێپتەمەبەر، بەرابەر لەگەڵ بیست و چوارەمی سەرماوەزی ١٤٠١ بە ئامادە بوونی نوێنەرە جۆراوجۆرەکانی پەرلەمانی نەمسا بەڕێوە چووە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاو کراوەتەوە، نوێنەرانی پەرلەمانی نەمسا لەم کۆبوونەوەیەدا هەندێک دێکۆمێنت و بەڵگەنامەی تایبەت بە لەسێدارەدراوان، بەرواری ئێعدامەکان لە ئێران، ناو و ناونیشانی تەواوی نووسەران، شاعیران، ڕەخنەگرانی ئەدەبی، وەرگێڕان و ڕۆژنامەنووسە دەستگیر کراوکان لە ئێران، لیستێک لە ٢٨ مەحکووم کراو بە لەسێدارەدان لە ئێران و لیستێک لەو کەسانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران‌دا دەستگیر کراون یا خود بێ‌سەروشوێن کراون، بە دەستیان گەیشتووە.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەدا، نوێنەرانی پەرلەمانی نەمسا، کۆمەڵێک پرۆژەیان سەبارەت بە داهاتووی پێوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هەروەها ڕێ‌وشوێن و پێشنیارگەلێک بۆ یارمەتیدان بە ناڕازیان و کەسانێک کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە، پێشکەش کردووە.

دەستێوەردانی سەفارەتی نەمسا لە ئێران لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پشتوانییە مەدەنییەکان لە هاوڵاتییە دەستگیر کراوەکان یان ئەوانەی مەترسیی ئێعدام لە ئێرانیان لەسەرە لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی نەمساوە، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی وەزارەتی دارایی و دیوانی باڵای بەراوەردەکانی نەمسا بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر کۆمپانیاکانی وەک دەڵێن ساختە و ناڕاست کە بۆ سپی کردنەوەی پارەی کۆماری ئیسلامی لە نەمسا دامەزراون، نموونەی ئەو ڕێ‌وشوێنانەیە.

هەروەها نوێنەرانی پەرلەمانی نەمسا پێشنیاریان داوە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بخرێتە سەر لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە. پێش‌تر، ئاڵمانیش پێشنیارێکی لەم جۆرەی لە یەکێتیی ئەورووپادا هێنابوە گۆڕێ. لە ئێستادا سپای پاسداران خراوتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکانی ئەمریکا و کاناداوە.

لەم کۆبوونەوەی دوایی‌دا، نوێنەرانی پەرلەمانی نەمسا ڕایان گەیاندووە دەبێت ڕێکارێک بۆ پاڵپشتیی دارایی لە خوێندکارانی ئێرانیی دانیشتووی ئێرانیش کە بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی هەنووکەیی چیتر ناتوانن لە ئێرانەوە پارە وەربگرن، بدۆزرێتەوە.

هەروەها نوێنەرانی نەمسا پێشنیاری دەرکردنی هەندێک لە کارمەندانی سەفارەتی کۆماری ئیسلامیی لە نەمسا و "سنووردار" کردنەوەی ژمارەی کارمەندانی ئەم سەفارەتەییشی هێناوەتە ئاراوە.

لەم کۆبوونەوەدا باس لەوە کراوە کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نەمسا بە تازەیی سەفیری کۆماری ئیسلامیی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر "ناڕەزایەتییەکانی ژنان و گەنجان" لە ئێران بانگهێشت کردبوو، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئاشکرا لە میدیاکان‌دا ڕانەگەیندرا، بەم پێیە تەنانەت نوێنەرانی پەرلەمانی نەمسایش ئاگاداری ئەم دانیشتنە نەبوو. ئەم کۆبوونەوە وەک "جۆرێک دیپلۆماسی"ی نهێنیی وەزارەتی دەرەوە ناودێر کراوە.

پێوەندیییەکانی ئێران و نەمسا لە ئێستادا لە ئاستی سەفیردایە، بەڵام پێوەندییەکانی ئەم دوو دەوڵەتە بە هۆی سەرکوتە خوێناوییەکانەوە لە ئێران‌دا ساردە. نەمسا بە تازەیی جگە لە هاوڕێیەتی لەگەڵ یەکێتیی ئەوووپا بۆ گەمارۆدانی دەست‌ و پێوەندەکان و کەسانی بەشدار لە سەرکوتی ناڕازیان، بە شێوەی سەربەخۆ ڕەخنەیان لە لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی ناڕازیی بەندکراو لە ئێران گرتووە.

لە ئێستادا، "ئەسەدوڵا ئەسەدی"، لێپرسراوی سێهەمی سەفارەتی کۆماری ئیسلامی لە نەمسا، بە هۆی پلان‌دانان بۆ پیلانی چاندنی بۆمب لە ڕێ‌وڕەسمی گرووپێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە زیندانی بەلژیک خەریکی تێپەڕاندنی سزایی ٢٠ ساڵ زیندانەکەیەتی.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڵاتییە دوو تابێعیەتییەکان لەوانە هاوڵاتیانی بە ڕەچەڵەک ئێرانییە نەمساییەکانی دەستگیر کردووە.

دەوڵەتانی ڕۆژاوایی دەڵێن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەرەکییەکانی خۆی هاوڵاتییە بێ‌تاوانەکان لەوانە هاوڵاتییە بە ڕەچەڵەک ئێرانییەکانی خۆی کە هاوڵاتیی وڵاتانی‌تریشن، دەستگیر دەکات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە