close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئیلهام مودەڕسی؛ بەندکراوی زیندانی کەچوویی مەترسیی گیانیی لەسەرە

۱ بەفرانباری ۱۴۰۱
ثمانه قدرخان
خوێندنەوەی وتارە لە ۸ خولەکدا
"ئیلهام مودەڕسی"، شێوەکاری تەمەن ٣٢ ساڵانی کورد کە لە زیندانی کەچوویی کەرەج‌دا دەستبەسەر کراوە، دۆخی جەستیی ناجێگیرە و خوشکەکەی دەڵێت بە زوویی جەرگی لە دەست دەدات.
"ئیلهام مودەڕسی"، شێوەکاری تەمەن ٣٢ ساڵانی کورد کە لە زیندانی کەچوویی کەرەج‌دا دەستبەسەر کراوە، دۆخی جەستیی ناجێگیرە و خوشکەکەی دەڵێت بە زوویی جەرگی لە دەست دەدات.
ئیلهام لەگەڵ خوشکەزاکەی
ئیلهام لەگەڵ خوشکەزاکەی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی
شێوەکاری ئیلهام مودەڕسی

"ئیلهام مودەڕسی"، شێوەکاری تەمەن ٣٢ ساڵانی کورد کە لە زیندانی کەچوویی کەرەج‌دا دەستبەسەر کراوە، دۆخی جەستیی ناجێگیرە و خوشکەکەی دەڵێت بە زوویی جەرگی لە دەست دەدات. بە گوتەی "موژگان ڕۆزا، مودەڕسی"، ئیلهام بە هۆی دۆخە جەستەییەکەیەوە پێویستە هەرچی زووتر ئازاد بکرێت. بە گوتەی بنەماڵەکەی ئەو، لە کاتی دەستگیر کردن‌دا، هێزە ئەمنییەتییەکان دوای هێرش بۆسەر ئەو ماڵەی کە ئیلهام و دایکی تێی‌دا دەژیان، بە کوتەک و لێدان ئەویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ناتالیا گولێ"، یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی سێنای فەڕانسا، نوێنەری بەشی ئۆرن و یەکێک لە ئەندامانی یەکێتیی دێمۆکراتەکان لەم وڵاتەدا، ڕۆژی دووشەمە ٢٨ی سەرماوەز، کەفالەتی سیاسیی ئیلهامی وەئەستۆ گرت و لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی‌ لە توویەردا نووسی: "خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە کەفالەتی سیاسیی ئیلهام مودەڕسیم وەئەستۆ گرتووە کە لە ڕۆژی ١١ی خەزەڵوەرەوە، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەر لە بەیانی لە ماڵەکەی‌دا دەستگیر کرا."

خاتوو گولێ، ئەندامی کۆمسیۆنی کاروباری  دەرەوە و هێزەکانی بەرگریی فەڕانسایە. ئەو پێش‌تریش پشتیوانیی لە "ڕەزا ڕەسایی" کە بە تاوانی موحارب، سزای لەسێدارەدانی لە شاری "سەحنە"ی سەر بە پارێزگای کرماشان بۆ دەرکراوە کرد و نووسی، من زڕدایکی ڕەزا ڕەساییم.

***

ئیلهام مودەڕسی، هاوڵاتیی ٣٢ ساڵان، لە ١١ی خەزەڵوەرەوە لە زیندانی کەچوویی شاری کەرەج‌دا دەسبەسەرە. ئەو تووشی نەخۆشیی ژێنێتیکیی جەرگ و ڕیخۆڵەیە و بە گوتەی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بێ‌بەش کراوە لە چاودێریی پزیشکی و هەواڵی دۆخی تەندرووستی و جەستەییەکەیشی بە بنەماڵەکەی ڕاناگەیەنن.

"موژگان ڕۆزا مودەڕسی"، خوشکی ئیلهام مودەڕسی، شێوەکاری گەنجی دانیشتووی کەرەج، جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "خوشکەکەمیان بەبێ دەرمان و دەواکانی ڕاگرتووە تا بمرێت."

بە گوتەی ئەو، ئیلهامیان لەبەر تۆمەت‌گەلی هەڵبەستراو دەستگیر کردووە کە نە دەتوانن هیچیان بسەلمێنن و نە ئیلهامیش ئەو کارانەی کردووە.

بە گوتەی موژگان، پێنج‌شەمە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠١، ئیلهام دیداری کابینیی لەگەڵ دایکی‌ هەبووە و دەوترێت دۆخی ڕۆحی و جەستەیی ئیلهام زۆر ناجێگیر بووە.

موژگان مودەڕسی دەڵێت: "بەشێک لە زانیارییە پزیشکییەکانی ئیلهام لە لایەن دوکتۆر ئیمان تاهیری، پزیشکی دانیشتووی تۆرێنتۆ لە کاناداوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و نیشانی دەدات بە هۆی ئەو نەخۆشینە پێشوختەی کە ئیلهام هەیەتی، بەشێکی بەرچاوی ڕیخۆڵەی لەناو چووە و جەرگیشی بە زوویی لەناو دەچێت."

بە گوتەی موژگان مودەڕسی، "ئیلهام لە زیندان‌دا تووشی خوێن‌بەربوونی زۆر هاتووە."

موژگان هەروەها دەڵێت: "دەرمانەکانی ئیلهام ناگاتە دەستی و ئامادە نین ئیلهام ئازاد بکەن." براکەی ئیلهام بە هۆی نەخۆشینێکی هاوشێوەوە کە هەیەتی پێوەند و نەشتەرگەریی موتوربەی جەرگی بۆ کراوە.

موژگان مودەڕسی ڕوونی دەکاتەوە: "گیانی ئیلهام لە مەترسیدایە. پێویستە هەرچی زووتر یارمەتی بدرێت. ڕوون نییە کام دەرمان لە دەرمانەکان ئیلهام دەگاتە دەستی و دیار نییە ئاستی ناجێگیرییە جەستەییەکەی ئیلهام چەندەیە، چونکە ئیلهام پێویستە لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕی تایبەتی خۆی‌دا بێت."

ئیلهام مودەڕسی دوای دەستگیر کردنی بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی کەچوویی‌دا ڕاگیراوە و پاشان بۆ بەندی گشتیی ئەم زیندانە گوازراوەتەوە.

هێرشی کاروانێکی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی شێوەکارێکی گەنج

ئیلهام مودەڕسی ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، دەوری کاتژمێر ١١ی بەیانی، پاش هێرشی لیباس شەخسییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستگیر کرا. ئەو هێزە ئەمنییەتیانەی کە بۆ دەستگیر کردنی ئیلهام مودەڕسی چووبوون، کاروانێک بوو بە چوار سەیارەوە.

ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە دەڵێن ئیلهامیان بە لێدان و کوتەک لە ماڵەکە بردۆتە دەرەوە. براکەی بە خۆشکەکانی خۆی وتووە لە کاتی دەستگیر کردن‌دا، بە قۆناغی چەک داویانە لە کەلەکە و ناوشانی و ئازاری سەختیان بە جەستەی گەیاندووە.

بە گوتەی موژگان، لە سەرەتادا بە بنەماڵەی ئێمەیان وتووە دوای دوو یان ئەوپەڕی سێ ڕۆژ، ئازاد دەکرێت. هەڕەشەیان لە بنەماڵەمان کردووە کە پێوەندیی بە هیچ میدیایەکەوە نەگرن. دوای چەند ڕۆژ وتیان دەستگیر کردنەکەی ئیلهام چەند حەوتوو دەخایەنێت. لە یەکەم ڕۆژەکان‌دا هیچ قسەیەکیان لە هۆکاری دەستگیر کردنی ئیلهام نەدەکرد.

موژگان لەم بارەوە ڕوونی دەکاتەوە: "ڕۆژێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا ڕاگیراوە و ڕۆژی دواتر، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کەچوویی کەرەج. دوای گەڕانێکی زۆر و لە ڕێگەی چەند دۆستێکەوە هەوڵمان دا بزانین لەبەر چی دەستگیر کراوە. دوای ٣٥ ڕۆژ زانیمان بە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ‌بنەما و ساختەوە ئیلهامیان دەستگیر کردووە. نموونەی تۆمەتەکان کە بە ئیلهامیان ڕاگەیاندووە تێکدانی دامەزراوە گشتییەکان، شێواندنی نەزمی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی، هەندانی خەڵک بە مەبەستی کوشتار و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە."

بە گوتەی موژگان، ئیلهام هەموو ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و تەنها بە شێوەی زارەکی تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندراوە و داخوازیی سزادانەکەیشیان پێ نەداوە. ئەو دەڵێت، کە دوو نموونەی "هاندانی خەڵکی بە مەبەستی کوشتار و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی"، بە هۆی ستۆرییە ئینستاگرامییەکانی ئیلهامەوە بووە.

لاپەڕە فەرمییە ئینستاگرامییەکەی ئیلهام تایبەتی بووە و ژمارەیەک کەم فاڵۆیان کردووە کە زیاتر بنەماڵە، هاوڕێیان و دۆستانی خۆی بوون. بە گوتەی خوشکەکەی ئیلهام، ئەم شێوەکارە گەنجە هیچ کات چالاکیی سیاسیی نەکردووە، هیچ بەڵگەیەکیش کە ئەو تۆمەتانە لەسەر ئیلهام ساق بکەنەوە لە ئارادا نین.

بە گوتەی موژگان مودەڕسی، ئەم شێوەکارە گەنجە پرسیاری لە بازجووەکەی خۆی کردووە کە ئایا فیلم یاخود بەڵگەیەکی سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بە دەستەوە هەیە؟ پێیان وتووە تۆ مافی ئەوەت نییە پرسیاری وەها بپرسی، ئەوە تەنیا ئێمەین پرسیارت لێ دەکەین.

بنەماڵەی ئیلهام مودەڕسی دەڵێن ئیتلاعاتی سپا ئیلهامی دەستگیر و مافی هەبوونی پارێزەریشی لێ زەوت کردووە. هێزە ئەمنییەتییەکان دوای هێرش بۆسەر ماڵی دایکی ئیلهام، لۆپ تۆپ و مۆبایلەکەی ئیلهام و دایکیان بردووە.

هەڕەشە کردن لە زیندانی: دایکت سەکتەی کردووە

موژگان مودەڕسی دەڵێت بۆ ئەوەی ئیلهام تۆمەتە هەڵبەستراوەکان قبووڵ بکات و بیخەنە ژێر گوشارەوە پێیان وتووە دایکت سەکتەی کردووە، لە حاڵێک‌دا ئەمە درۆ بووە.

مۆبایلەکەی دایکی ئیلهام دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە ڕادەستی نەکراوەتەوە و ئیلهام لە یەکەم ڕۆژانی دەستگیرییەکەی‌دا نەتوانیوە پێوەندیی تێلێفۆنی بە هیچ‌ کام لە ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بگرێت. موژگان مودەڕسی دەڵێت بە هۆی درۆیەکەوە کە لەگەڵ ئیلهام کردوویانە، ئازاری زۆری دیوە.

موژگان دەڵێت: "بەرپرسی دۆسییەکەی ئیلهام مودەڕسی لە زیندانی کەچوویی کەرەج، کەسێکە بە ناوی مەزاهێری کە ئیلهامی زۆر خستۆتە ژێر گوشارەوە."

هەڕەشەی بێدەنگ‌کردنمان لێکرا، بەڵام چیتر هیچمان نییە لە دەستی بدەین

ئیتلاعاتی سپا، هەر لە سەرەتای دەستگیر کردنی ئیلهامەوە هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە بێ‌دەنگ بن. موژگان دەڵێت: "براکەم کە بە تازەیی نەشتەرگەریی متۆربە کردنی جەرگی کردووە، بە هۆی بارودۆخی قەیراناویی ئیلهامەوە، حاڵی هیچ باش نییە. ٤٥ ڕۆژە کە هێزە ئەمنییەتییەکان دەزانن نەخۆشینی ئارمانی برایشم کوشندەیە، بەڵام بنەماڵەکەم و براکەم ئازار و ئەشکەنجە دەدەن. ئەم هێزە ئەمنییەتیانە نەخۆشیی دەروونیان هەیە."

ئیلهام مودەڕسی هەڕەشەی لەدەست‌دانی جەرگی لەسەرە

دوکتۆر "ئیمان تاهیری"، پسپۆڕی نەشتەرگەری کە چەند نموونەی تاقیکارییەکانی ئیلهامی لە بەردەست‌ دایە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "ئیلهام تووشی دوو نەخۆشینی جۆراوجۆرە کە هەر دوو نەخۆشینەکە ڕەگێکی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ نەخۆشینی خۆپارێزی‌دا، کە لە لایەکەوە جەرگ و سەفرای بەر یەک دەکەون و لە لایەکی‌ترەوە کۆ ئەندامی هەرس، لە دەمەوە تا کۆم دەگرێتەوە، بەڵام پتر ڕیخۆڵە باریکە تووش دەکات. نیشانەکانی نەخۆشینی جەرگی خاتوو ئیلهام مودەڕسی کۆنتڕۆڵ دەکرێن، ئەگەرچی نەخۆشینەکە خۆی چارەسەر ناکرێت."

ناوی ئەم نەخۆشینە بە گوتەی ئەم نەشتەرگەرە پسپۆڕە نەخۆشینی خۆپارێزیی جەرگە، واتە (Primary sclerosing cholangitis (PSC)) کلانژیت سکلێرۆزانی سەرەتایی.

دۆکتۆر ئیمان تاهیری سەبارەت بە ڕەوتی نەخۆشینەکە دەڵێت: "لەم نەخۆشینەدا دەرچە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی جەرگ بە شێوەیەکی خۆپارێز بریندار دەبێت و زیانی پێ دەگات، وردە وردە تەنگ دەبێتەوە و دادەخرێن. کاتێک سەفرا نەبزوێ و زیندوو نەبێت، هەندێک نیشانەی زۆر زەقی وەک زەردی و خوران درووست دەکات و ودرە وردە کۆی سیستمی هەرس‌کردن تێکدەات و گلدانەوەی ویتامینەکان تووشی شێواوی دەکات و لە کۆتایی‌دا دەرمان و چارەسەرەکەی تەنیا گۆڕین و موتوربە کردنی جەرگە."

بە گوتەی ئەم پزیشکە، یەکێک لە هۆکارەکانی تووند بوونەوەی ئەم نەخۆشینە سترێس و گوشاری دەروونیە کە دەتوانێت بە خێرایی ئەم نەخۆشینە بباتە قۆناغی فلێراپ یان هێرشەوە. بارودۆخی ئێستای ئیلهام دەتوانێت بەرەو ئەم حاڵەتەی ببات.

بە گوتەی ئەم پسپۆڕی نەشتەرگەرییە، کێشە گرینگەکە لە ئێستادا سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی دەستگیر کراو، قەیرانی چاودێریی پزیشکییە بۆ نەخۆشەکان لە سیستمی دادوەری لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.

ئەو بە ئاماژەدان بە نموونەی زۆری وەک ئیلهام مودەڕسی لە ساڵانی ڕابردوودا، لەوانە پشتگوێ‌خستنی زیندانییە نەخۆشەکانی وەک "ئارەش سادقی" و مەرگی "بەکتاش ئابتین" دەڵیت: "چارەسەری بۆ نەخۆشەکان لە سیستمی دادوەریی کۆماری ئسیلامی‌دا بە پێچەوانەی ئەوەی کە مافە، زۆریش سەقەتە. هەڵبەت ئەمە ڕووداوێکی تازەیش نییە، هەرچەندە بە جۆرێک لە دەسترێژی بۆسەر مافی زیندانی دادەنرێت. چونکە بەرپرسیارێتیی تەندرووستیی زیندانی لە ئەستۆی زیندان‌وانە و ئەم بنەمایە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پێشێل کراوە."

بە گوتەی ئیمان تاهیری، دەزگای دادوەری و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، دەتوانن بە جۆرێک لە نەخۆشینە پێشوەختەکانی زیندانیان وەک کارتی گوشار و سڕینەوەی فیزیکی کەسەکان بۆ نموونە بەکتاش ئابتین کەڵک وەربگرن. تەنانەت نەخۆشینی پێشوەختئی زیندانیان وەک کارتی گوشار لەسەر بنەماڵەی دەستگیر کراوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت کە پێویستە لە ڕووی نێونەتەوەییەوە سەرنجی پێ بدرێت. لەبەر ئەوەی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشەکان پیویستی بە بڕیار و فەرمانی دەزگای دادوەری نییە و بڕیارێکی بنەڕەتیی زانستی پزیشکییە.

بەپێی قسەکانی موژگان مودەڕسی، ئیلهام دواین جار ٤ مانگ پێش تاقی‌ کردنەوەکانی تایبەت بە نەخۆشینەکەی خۆی ئەنجام داوە. خوشکەکانی ئیلهام سەبارەت بە مەترسییەک کە هەڕەشەی لە ئیلهام کردووە ئاگادار نەبوون. پزیشکەکەی ئیلهامیشی پیش‌تر بە بنەماڵەکەی ئیلهامی وتووە کە ئەو بە هیچ جۆرێک نابێت تووشی سترێس بێت، سترێس بۆ ئیلهام کوشندەیە. خوشکەکەی دەڵێت گوشارێک کە ئێستا لەسەر ئیلهام هەیە بە ڕاستی کوشندەیە.

وێنەیەک لە ژیانی ئیلهام مودەڕسی

ئیلهام مودەڕسی ٣٢ ساڵ تەمەن و لە دایک بووی سنە و دانیشتووی شاری فەردیسی کەرەج، شاغل نییە، شێوەکاری دەکات و هۆگری شێوەکارییە. باوکی ئیلهام لە ساڵی ١٣٨٠دا کۆچی دوایی کردووە.

یەکێک لە خوشکەکانی ئیلهامیش دانیشتووی وڵاتی نۆرڤێژ بوو، ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و لە ئێستادا خوشکەکەی‌تری "ناهید"، لە تورکیا پەنابەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەک‌گرتووەکانە. "ئارمان" تاقە براکەی ئیلهامیش تووشی نەخۆشینی psc+uc کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی هەر ئەم نەخۆشینەوە نەشتەرگەریی موتوربە کردنی جەرگی ئەنجام دا، هەمان ئەو نەخۆشینەی کە ئیلهامیش تووشی بووە کە بۆتە هۆی تووند بوونەوەی ڕیخۆڵە و جەرگی و ئەگەریش چارەسەری پزیشکی نەکرێت و لە لایەن پزیشکە پسپۆڕەکانەوە لە ژێر چاودێری‌دا نەبێت، تەشەنەسەندنی نەخۆشینەکە و لە دەست دانی جەرگی لێ دەکەوێتەوە.

خوشکەکەی ئیلهام دەڵێت دایکە پیرەکەم کە چەند ساڵ باری زەحمەت و مەینەتی ئێمەی بە تەنیایی هەڵگرتووە و گەورەی کردووین، جگە مووچەکەی باوکم کە زۆر کەمە، سەرچاوەیەکی داهاتێکی‌تری نییە و بژێویی ژیانیان و دابین کردنی دەرمانە گرانەکانی بەراکەم و ئیلهام و کرێ خانوو، لە ڕێگەی ٢ کچەکەیەوە لە وڵاتی سوید دابین دەکرێت.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سامان یاسین لە زیندانی ڕەجایی شەهر هەوڵی خۆکوژی دا

۳۰ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سامان یاسین لە زیندانی ڕەجایی شەهر هەوڵی خۆکوژی دا