close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئاریان موریدی؛ لاوە گیان‌بەخت‌کردووەکەی ناڕەزایەتییەکان کە دەیویست ببێتە مامۆستا

۵ بەفرانباری ۱۴۰۱
رقیه رضایی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
حەڤدەهەمی مانگی ڕەزبەر، "ئاریان موریدی"، ناڕازیی ١٩ ساڵان کە خەریک بوو بۆ کۆنکوور دەیخوێند، شانی چەپی بەر فیشەکی سەرکوتگەران کەوت. فیشەکەکە شانی چەپی بڕی و لە شانی ڕاستییەوە دەرچوو و پاش چەند کاتژمێر ململانێ لەگەڵ مەرگ، ئەم گەنجە پڕ لە هیوایە گیانی لە دەست دا.

ئاریان، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی شاری "سەلاس باوەجانی" لە ناوچەی هەورامانی سەر بە پارێزگای کرماشان بوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لەگەڵ "ئێران‌وایەر" دەربارەی ئەم لاوە کوردە وتووێژی کردووە، دەڵێت کە زمانی دایکی چەندین ڕۆژ دوای کوژرانی کوڕە شۆخ و شەنگەکەی، شکاوە و قسەی بۆ نەکراوە.

ئەو هاوڵاتییە ئاگادارەی کە دەربارەی ئاریان لەگەڵ ئێران‌وایەردا وتووێژی کردووە و بۆخۆی یەکێکە لە دانیشتوانی شاری سەلاس باوەجانی، بە وتنی ئەمەی کە ئاریان لە ئینستاگرام‌دا چالاک بووە و لە ڕێگەی ئەو ستۆریانەی کە بڵاوی کردوونەتەوە  و داوای لە لاوانی هاوتەمەنی خۆی کردووە ڕاپەڕن

ئەم ڕاپۆرتە دەربارەی ئاریان، لە دایک بوونی مانگی ڕەزبەری ١٣٨٢ کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژێکی پاییزی بەرەو خیابان ڕۆیشت و ئیتر نەگەرایەوە بۆ ماڵەوە.

***

ناوەکەی بڵێ؛ ئاریان موریدی، ١٩ ساڵان

لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکانەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتیی ناڕازی لەوانە نزیک ٧٠ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ گیانیان بەخت کردووە. هرانا لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی‌دا، ژمارەی کوژراوەکانی ٥٠٦ کەس و ژمارەی منداڵە گیان بەخت کردووەکانی ٦٩ منداڵ ڕاگەیاندووە؛ ئاریان موریدی یەکێکە لەم منداڵانە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە سەبارەت بە ئاریان لەگەڵ ئێران‌وایەردا وتووێژی کردووە، دەڵێت کە ئاریان دوو برا یەکێک گەورەتر و یەکێک بچووک‌تر لە خۆی هەبوو؛ قوتابیی ساڵی چواری لقی زانستە مرۆییەکان بوو و ئەمساڵ کونکووری هەبوو: "وەک هەزاران گەنجی دیکە کە ڕۆژی یەک‌شەمە ١٧ی ڕەزبەر لە خیابانەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا ڕاپەڕیبوون، چووە خیابان تا مافەکانی لە حکوومەت وەربگرێتەوە. چووبوو کە بۆ خۆی و ئەوانی‌تر ژیانێکی باش و ئازاد داوا بکات؛ وەک نیکا، سارینا، مێهرشاد و سەدان گەنجی دیکە. بەڵام تێکهەڵچوون دەستی پێکرد و ئەم منداڵەیش لە شانی چەپییەوە بە فیشەک پێکرا. فیشەکەکە لە شانی ڕاستییەوە دەرچوو."

ئەم هاوڵاتییە ئاگادارە بە ئاماژەدا بەوەی کە هاوڕێیانی ئاریان دەتوان ئەو ببەنە نەخۆشخانەی سەحرایی سەلاس باوەجانی، دەڵێت: "نەخۆشخانەی سەحرایی نەخۆشخانەیەکی کاتی و بێ خزمەتگوازراییە کە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ لە سەلاس باوەجانی بینا کرا. هەر ئەم نەخۆشخانەی بێ خزمەتگوزارییە، تاقە نەخۆشخانەی شارەکەیە و زیاتر لە دە ساڵە بڕیارە نەخۆشخانە سەرکییەکە بینا بکرێت، بەڵام هێشتا تەواو نەکراوە و بێ کەڵک کەوتووە."

ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "لە نەخۆشخانەی سەحرایی سەلاس باوەجانی‌دا، لەبەر نەبوونی پزیشکی نەشتەرگەری کارێکی تایبەت بۆ ئاریان نەکرا و دوای نزیک بە کاتژمێرێک، بە ئامبولانسێک ئاریان بەرەو نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ بەڕێ دەکەن. لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ، نەشتەرگەریی دەرکردنی خوێنی نێوخۆیی بۆ دەکرێت بەڵام دواتر بە ئامبولانس دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان."

بەپێی وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، "کاتێک دەگەنە نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان ددەسبەجێ ئاریان دەبەنە بەشی بووژاندنەوەی دڵ و نزیک کاتژمێرێک پزیشکان و پەرەستارەکان هەوڵ دەدەن بیگەڕێننەوە، بەڵام بە هۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لە دەست دەدات."

ئاریان ڕێک‌پش و لایەنگری یانەی ئیستقلال بوو

ئەو وێنانەی کە ئاریان لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی لە خۆی بڵاوی کردوونەتەوە، هەموویان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن کە لاوێکی ڕێک‌پۆش بووە.

لە زۆربەی وێنەکانی‌دا جل و بەرگی کوردیی لەبەر کردووە و لە ڕوون کردنەوەی وێنەکانی و بۆ هایلایتی ستۆرییەکانیشی زمانی کوردیی بەکار هێناوە؛ ڕاستییەک کە دەری دەخات شوناسە کوردییەکەی بەلایەوە زۆر گرینگ بووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە لەگەڵ ئێران‌وایەردا وتووێژی کردووە، بە ئاماژەدان هەر بەم بابەتانە دەڵێت: "ئاریان منداڵێکی ئارام و لەسەرخۆ بوو. زۆر ڕێک‌پۆش و قۆز بوو و عەتری تایبەتی بەکار ئەهێنا. تا جێکایەک ئاگادار بم قەت ئازارێکی بۆ کەس نەبوو و مافی کەسی پێشێل نەکردبوو و زوڵمی لە کەس نەکردبوو. هەموان خۆشیان دەویست. لە نێو بنەماڵەکەی خۆیشی‌دا پێگە و کەسایەتییەکی تایبەتی هەبوو. زۆر بە شەرم و حەیا بوو بە جۆرێک کە کاتێک لەگەڵ گەورەتر لە خۆی قسەی دەکرد هەمیشە سەر دادەخست."

ئەو سەبارەت بە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەردە کردن و تازیەباریی بۆ ئەم لاوە ١٩ ساڵانەیش دەڵێت: "بۆ ئاریان یەکێک لە پڕ حەشیمەت‌ترین ڕێ‌وڕەسمی پرسە و سەرخۆشییەکان لەم شارەدا بەڕێوە چوو و هەموان تازیەباری بوون، چ ئەوانەی دەیان ناسی و چ ئەوانەی تەنانەت نەیان دەناسی تەنیا بە بینینی وێنەکەی، بۆی دەگریان."

ئارتان دەیخوێند بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستا

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دوای کوژرانی ئاریان موریدی، گەنجێک کە دەیوت حەز دەکات ببێتە مامۆستا، کادری ئەو قوتابخانەی کە تێی‌دا دەیخوێند، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ستایشیان دەکرد: "یەکێکیان وتبووی، ئەگەر ئەتانەوێت منداڵ بار بهێنن وەک دایکی ئاریان منداڵ بار بهێنن. یەکێکی‌تریش بە هاوپۆلەکانی وتبوو کە داخی ئاریان بۆ هەمیشە لەسەر دڵمان دەمێنێتەوە."

ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "ئاریان حەزی دەکرد ببێتە مامۆستا، خوێندنی زۆر باش باش بوو و زۆر جار داوامان لێ دەکرد لقی ئەزموون بخوێنێت بەڵام دەیوت لقەکەی من زانستە مرۆییەکانە و بۆ ڕاهێنانی مامۆستایەتی هەوڵ دەدەم و دەخوێنم. حەزیشی لە یانەی ئیستقلال بوو."

ئاریان وەک باقیی لاوەکان ناڕازی بوو

ناڕەزایەتییە هەنووکەییەکانی خەڵکی ئێران لە هەندێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان لەوانە فەرانسا وەک شۆرشی ژنان و لاوان دەناسرێتەوە. هۆکاری ئەمەیش ڕەنگە ئامادەیی گەورە، دەوری ڕێبەرایەتی و ئاراستەگەریی ژنان و لاوان لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان‌دا بێت.

لە وێنانەی کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان‌دا بڵاو کرانەوە، ژنان، کچان و کوڕانی لاو لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا، بوێرانە لە بەرامبەر هێزەکانی سەرکوت‌دا وەستانەوە.

سەلاسدباوەجانی، شارێکی سنووریی سەر بە پارێزگای کرماشانیە. ناوی ئەم شارە پێ دەچێت زیاتر لە هەموو شتێک بە ناوی "محەمەد سەلاس"، دەروێشی گونابادی کە لە ناڕەزایەتیی گولستانی حەوت لە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦دا دەستگیر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەەدا دانی بە کوشتن‌دا نا و لە کەم‌تر لە ٤ مانگ‌دا لەسێدارە درا، گرێی خواردووە.

ئەو هاوڵاتییە ئاگادارەی کە دەربارەی ئاریان لەگەڵ ئێران‌وایەردا وتووێژی کردووە و بۆخۆی یەکێکە لە دانیشتوانی شاری سەلاس باوەجانی، بە وتنی ئەمەی کە ئاریان لە ئینستاگرام‌دا چالاک بووە و لە ڕێگەی ئەو ستۆریانەی کە بڵاوی کردوونەتەوە  و داوای لە لاوانی هاوتەمەنی خۆی کردووە ڕاپەڕن، دەڵێت: "حەوتوویەک بەر لەوەی کە بکوژرێت، لەسەر داوای دایکی ئینستاگرامەکەی دادەخات و دەڵێت کە دەمەوێت بۆ کنکوور بخوێنم. ئەکاونتەکەی تا ماوەیەک بەر لەمەیش داخرابوو. لە ئێستایش‌دا پێموابێت بۆ یاد کردنەوەی یەک دوووێنەیان لەو لاوە جوانکیلە و قۆزە بڵاو کردۆتەوە تا خەڵک بزانن چ گەنجێکیان لە دەست داوە."

دەربارەی ئەو ڕووداوانەی کە شەوی حەڤدەی ڕەزبەر لە ناڕەزایەتییە کانی ئەم شارەدا ڕوویدا بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "کاتژمێر نزیک ٨ بوو کە خەڵک ڕۆیشتن بۆ سەر خیابان. بە ڕاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک هێمنانە و بە دوور بوو لە تووندوتیژی. بەڵام هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بە تەقەی فیشەکە جەنگییەکان و بە مەبەستی درووست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن، دەیانویست خەڵک پەرتەوازە بکەن و بیانێرنەوە بۆ ماڵەکانیان. لە بەرامبەردا، خەڵک دەستیان بەتاڵ بوو، تەنانەت بەردیشیان بە دەستەوە نەبوو تەنیا درووشمیان دەدا."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەشت ڕۆژ لەگەڵ کرێکارانی ئێران؛ ٣٠ دەستگیرکراو، ٢٠ ناڕەزایەتی

۵ بەفرانباری ۱۴۰۱
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
هەشت ڕۆژ لەگەڵ کرێکارانی ئێران؛ ٣٠ دەستگیرکراو، ٢٠ ناڕەزایەتی