close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

فاتمە بەرزەردی، سەرۆکی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانانی وەرزشە ڕەزمییەکان دەستگیر کرا

۹ بەفرانباری ۱۴۰۱
پیام یونسی‌پور
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠، فاتمە بەرزەردی وەک سەرۆکی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانان لە لقەکانی "فوول کۆنتاکت کیک بۆکسینگ"ی فێدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی وەرزشە ڕەزمییەکان دەست نیشان کرا.
مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠، فاتمە بەرزەردی وەک سەرۆکی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانان لە لقەکانی "فوول کۆنتاکت کیک بۆکسینگ"ی فێدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی وەرزشە ڕەزمییەکان دەست نیشان کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا مافی مرۆییەکان، "فاتمە بەرزەردی"، سەرۆکی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فێدراسیۆنی وەرزشە رەزمییەکان ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر ماڵەکەی دەستگیر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا مافی مرۆییەکان، "فاتمە بەرزەردی"، سەرۆکی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فێدراسیۆنی وەرزشە رەزمییەکان ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر ماڵەکەی دەستگیر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا مافی مرۆییەکان، "فاتمە بەرزەردی"، سەرۆکی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فێدراسیۆنی وەرزشە رەزمییەکان ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر ماڵەکەی دەستگیر کراوە.

فاتمە بەرزەردی بە یەکێک لە ناودارترین وەرزشوانانی ڕەزمیی ئەم ساڵانەی دوایی دادەنرێت کە لە ئێستادا بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی هۆکاری دەستگیر کردنی، لە شوێنێکی نادیار ڕاگیراوە.

فاتمە بەرزەردی کێیە؟

مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠، فاتمە بەرزەردی وەک سەرۆکی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانان لە لقەکانی "فوول کۆنتاکت کیک بۆکسینگ"ی فێدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی وەرزشە ڕەزمییەکان دەست نیشان کرا.

فاتمە بەرزەردی تا پێش گەیشتنی بەم پێگەیە، یەکێک لە قارەمانانی لقە ڕەزمییەکان و هەروەها راهێنەری کیک بۆکسینگ بوو لە شاری ئیلام.

بەپێی گوتەکانی "سەجاد سەفەربەیگی"، سەرۆکی دەستەی ئەنجومەنی وەرزشە ڕەزمییەکانی ئیلام، فاتمە بەرزەردی لە ٢٢ ساڵ پێشەوە ڕاهێنەریی لە لقەکانی ڕەزمی‌دا دەست پێکردبوو؛ واتە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی. ئەو لە ساڵی ١٣٨٦دا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ جێگری وەرزشە ڕەزمییەکانی پارێزگای ئیلام بووە.

فاتمە بەرزەردی لە ساڵی ١٣٧٦ بەملاوە لقە ڕەزمییەکانی لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی وەک کیک بۆکسینگ، بەرگری کەسی و نینجا دەست پێکرد. ئەو هەشت ساڵ وەک نوێنەر و ڕاهێنەری چەکی سارد و بەرگریی شەخسی، دوو ساڵ وەک نوێنەر و ڕاهێنەری نینجای پارێزگاکە و ئێران و ١١ ساڵ وەک بەرپرس و ڕاهێنەری شێوازەکانی فوول کۆنتاکتی کیک بۆکسینگ چالاکیی هەبوو.

فاتمە بەرزەردی زیاتر لە ١٠ خەڵاتی قارەمانێتیی ئێران و پارێزگای ئیلامی هەیە و زۆربەی جارەکان وەک چاودێری ناوبژیوانان و بەشی تەکنیکی لە لایەن فێدراسیۆنی وەرزشە ڕەرزمییەکانەوە لە ڕکابەرییەکانی ئاستی ئێران‌دا بەشداریی کردووە.

فاتمە بەرزەردی بە یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی گەشەی لقە ڕەزمییەکان لە ناو گەنجانی پارێزگای ئیلام دادەنرێت. ئەو ساڵی ١٣٩٩ بە میدیاکانی وتبوو زیاتر لە ٤٥٠ وەرزشوانی پڕۆفێشناڵ، ٦٠ ناوبژیوان و ٧٥ ڕاهێنەری ژن و پیاوی لە چوار شێوازی ڕەزمیی کیک بۆکسینگ، چەکی سارد، نینجا ڕێنجەر و پنجاک سیلات لە پارێزگای ئیلام‌دا بە شێوەی پرۆفێشناڵ لەم شێوازە ڕەزمیانەدا چالاکیی دەکەن.

لە خولی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەو لە پارێزگای ئیلام‌دا بە هەوڵ و ماندوو بوونەکانی خۆی، "خانەی ڕەزمیی ئیلام" بووبە هی ژنانی ڕەزمی‌کاری ئەم پارێزگایە. ژنانی ڕەزمی‌کاری ئیلامی پێش ئەمە لە هۆڵە بچووکەکەی کاڕاتەی ئەم شارەدا ڕاهێنانیان دەکرد کە ڕووبەرێکی گونجاوی بۆ ڕاهێنان نەبوو.

ئەو لە کاتی دەست پێکردنی سەرۆکایەتییەکەیەوە لە کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانانی لقە ڕەزمییەکان، ڕایگەیاندبوو کە یەکەم ئامانجەکەی گەڕاندنەوەی ژمارەی ناوبژیوانان و تەنانەت ڕاهێنەران و وەرزشوانانی ئەم لقە بوو بۆ خولی پێش کۆرۆنا.

دوایین سەرکوتنێک کە فاتمە بەرزەردی بۆ کچانی پارێزگای ئیلام بە دەستی هێنا، پلەی دووهەمی قارەمانێتیی کچانی ئەم پارێزگایە بوو لە ڕکابەرییەکانی فوول کیک بۆکسینگ لە ئاستی ئێران‌دا. ئەو ڕاهێنەری لاوان، گەنجان و گەورەساڵانی ئەم پارێزگای لە ئەستۆ بوو.

بۆچی فاتمە بەرزەردی دەستگیر کرا؟

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، فاتمە بەرزەردی دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆسەر ماڵەکەی دەستگیر کراوە و بنەماڵەی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کرابوو کە ئەم هەواڵە میدیایی نەکەنەوە.

ئەم ماڵپەڕە نووسیویەتی: "ناوەندە حکوومەتییەکان بەڵێنی ئازادیی خێرایان بە دایکی فاتمە بەرزەردی داوە و هەر لەم ڕێگەوە بوونەتە ڕێگر لە بەردەم میدیایی کردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی ئەم هاوڵاتییە."

بەدواداچوونەکانی "ئێران‌وایەر" نیشانی دەدات کە نزیکانی فاتمە بەرزەردیش زانیارییەکەی ئەوتۆیان لەسەر هۆکاری دەستگیر کردنەکەی نییە و زانیاریی ناکۆک و دژبەیەکیان پێ داون. هەندێک جار "بڵاو کردنەوەی تێکست و وێنەکان دەربارەی ناڕەزایەتییەکان" و هەندێک جاریش "ئامادە بوون لە کۆڕوکۆمەڵی ناڕازیان" وەک هۆکارەکانی دەستگیر کردنی فاتمە بەرزەردی دەست‌نیشان کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "فاتمە بەرزەردی چالاکییەکی ئەوتۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا نەبوو و حەزیشی لەم بابەتە نەکرد."

"ئێران‌وایەر" زانیویەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک لە بەڕێوەبەران و وەرزشوانانی لقە ڕەزمییەکانی پارێزگای ئیلام هەوڵیان داوە بۆ دەستخستنی زانیاری سەبارەت بە دۆخی فاتمە بەرزەردی، بەڵام وەزارەتی وەرزش و لاوان یان کۆمیتەی نەتەوەیی ئۆلەمپیک هیچ هاوکارییەکی لەگەڵیان نەکردووە و وڵامێکیشیان سەبارەت بە بەدواداچوون یان یارمەتی کردن بە دۆخی ئەم وەزرشوانە کوردە نەداوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "ئێران‌وایەر"، ناوەندە ئەمنییەتییەکان تەنانەت سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی ئەم ڕاهێنەر و ناوبژیوانە نێونەتەوەییەی لەقە ڕەزمییەکانی ئێرانیش کۆمەڵێک زانیاریی ناکۆکیان بە بنەماڵە، دۆستان و هاوپیشەکانی داوە.

لە مانگەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆری وەرزشوانان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تۆمەتی "ئەفساد فیلئەرزی" موژگان کاوسی، نووسەری کورد ڕەت کرایەوە

۸ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تۆمەتی "ئەفساد فیلئەرزی" موژگان کاوسی، نووسەری کورد ڕەت کرایەوە