close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠٢؛ ئامادە بن، دیسان هەڵاوسان بەڕێوەیە

۲۶ بەفرانباری ۱۴۰۱
آرش حسن‌نیا
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠٢؛ ئامادە بن، دیسان هەڵاوسان بەڕێوەیە

ڕێک لە کاتێک‌دا ململانێ لەسەر دوو قۆناغی بوون و شێوەی باوی هەڵسەنگاندنی بوجە لە نێوان حکوومەت و مەجلیس سەری هەڵداوەتەوە، پڕۆژە یاسای ساڵی ١٤٠٢،  دوای ٤٠ ڕۆژ دواکەوتن گەیشتە مەجلیس. بەبێ ئەوەی باسێ لە بەنامەی حەوتەمی گەشەسەندن بکرێت. 

"ئیبراهیم ڕەئیسی"، هاوکات لەگەڵ پێشکەش کردنی پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی داهاتوو بە مەجلیس، لە نامەیەک‌دا داوای کردووە تاکوو بەرنامەی شەشەمی گەشەسەندن کە پێش‌تر یەک ساڵ درێژ کرابووەوە، بۆ ساڵێکی‌تر درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی کێشەی یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە و پەسەند کردنی بوجەی ساڵی داهاتوو ساز نەبێت.

هەر چەندە کەم کەس پێیان وایە حکوومەت و مەجلیس ئومێدێکیان بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکان و پەسەندکردنی بەرنامە و بوجە هەبێت، بەڵام پێ دەچیت ئەوان خۆیان بە دەربەست نەزانن بەرامبەر قۆناغە بیرۆکراتیکەکانی گەڵاڵە و پەسەند کردنی ئەم بەڵگەنامانە.

پڕۆژە یاسای بوجەی ٥١٠٩ هەزار میلیارد تمەنیی ساڵی داهاتوو، بە بەراورد لەگەڵ بۆجەی ئەمساڵ نزیکەی لە ٤٠٪ زیادی کردووە. ئەم ژمارەیە ٢١٦٤ هەزار میلیارد تمەن بوجەی گشتی و باقیەکەی‌تری دەگرێتەوە، واتە ٣٠٩٧ هەزار میلیارد تمەن، بۆجەی کۆمپانیاکان و بانکە حکوومەتییەکانە.

هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەری دەخەن بوجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەمان کێشە هەمیشەییەکانی تەرخان کردنی بوجە دەستەویەخەیە، ئەو داهاتانەی کە ڕەنگە مسۆگەر نەکرێن و تێچووەکان ساڵ لە دوای ساڵ بارگرانی لەسەر شانی حکوومەت و ئابووریی ئێران دروست بکات. 

بە وتەی بەرپرسە دەوڵەتی و حکوومەتییەکان کورتهێنانی بوجە یەکێکە لە "کێشە و گرفتەکانی" ئابووریی ئێران و ئاو دەکاتە ئاشی هەڵاوسانەوە، هێشتا بە ترسناک‌ترین خەوی بوجەی ١٤٠٢ دادەنرێت.

  

لە درێژەدا چاوێک دەخشێنین بەسەر ١٠ خاڵی گرینگی پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی داهاتوودا:

١- بەپێی پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی داهاتوو کۆی گشتیی سەرچاوەکان یان بەکارهێنانی گشتی، ١٩٨٤ هەزار میلیارد تمەنە. ئەم ژمارەیە ٤٥٪ زیاترە لە پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠١ و ٤٢.٣٪ زیاترە لە یاسای بوجەی ١٤٠١. ئەگەر هەڵاوسانی کۆتایی ئەمساڵ لە نزیکەی ٤٠٪دا بمێنێتەوە، بەهای ڕاستەقینەی سەرچاوە گشتییەکان گۆڕانکاریەکی بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە. 

 

٢- پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ١٤٠٢ بە کورتهێنانی باڵانسی ڕاستەقینەی تەرخان‌کراو، بڕی ٢٧٦ هەزار میلیارد تمەن گەڵاڵە و پێشکەشی مەجلیس کراوە. کورتهێنانی ئاستی ڕاستەقینەی بوجەی تەرخان‌کراوی ئەمساڵ، واتە جیاوازیی داهات و خەرجییەکانی ئێستای حکومەت نزیکەی ٣٠١ هەزار میلیارد تمەن بووە. واتە، کورتهێنانی ئاستی ڕاستەقینەی بوجەی تەرخان‌کراوی ساڵی داهاتوو بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی کورتهێنانی بوجەی ئەمساڵ، ٥٨٪ زیاتر بووە. بەگشتی کورتهێنانی ڕاستەقینە بووجەی تەرخان‌کراو، لە شوێنی فرۆشتنی نەوت، بەرهەمە نەوتییەکان و فرۆشی ماڵ و مڵکی دەوڵەتی قەرەبوو دەکرێتەوە. 

بەم کورتهێنانە، ئاستی ڕاستەقینەی هەر یەک لە داهاتە نەوتییەکان یان ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی مڵک و ڕادەستکردنەکان بەدی نەیەت، بوجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ کورتهێنان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان بۆ بوجەی ساڵی داهاتوو، کورتهێنانی بە بڕی ٢٠٠ بۆ ٢٩٠ هەزار میلیارد تمەنی بەراورد دەکات. 

٣- لە ساڵی داهاتوودا موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی حکوومەت بەشێوەی مامناوەند ٢٠٪ زیاد دەکات، بەپێی پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠٢، زیاد کردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە شێوەی پلەیی دەبێت و موچە کەمەکان زیاتر لە موچە زۆرەکان زیاد دەکرێن.

لانیکەمی موچەی فەرمانبەرانی حکوومەت لە ساڵی داهاتوودا ٧ میلیون تمەن لە مانێک‌دا دیاری کراوە، بەم پێیە، لانیکەمی موچەی خانەنشینان مانگانە ٦ میلیون و ٣٠٠ هەزار تمەن دەبێت.

زیاد کردنی مامناوەندی ٢٠٪ موچەی فەرمانبەران و خانەنیشنان لە حاڵێک‌دایە کە ڕادەی هەڵاوسان لە سنووری ٤٠٪  زیاترە و لە نەوەستاندایە. بە واتایەکی دیکە، لە ساڵی داهاتوودا زیاد کردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی حکوومەت کەم‌تر لە نیوەی هەڵاوسان زیاد دەکرێت و توانای کڕینیان لە ئاستی ئێستادا ناوەستێت. بە تازەیی وەزارەتی خۆشگوزەرانی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی چاودێری کردنی هەژاری لە ١٤٠٠دا، ئاستی مامناوەندی هەژاریی لە مانگێک‌دا بۆ بنەماڵەیەکی چوار کەسی لە ئێران‌دا ٧ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن ڕاگەیاندووە.

٤- هەڵسەنگاندنی پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠٢ دەری دەخات، بڕی یارانەی مانگانە وەک خۆی دەمێنێتەوە، پێش‌تر، چەندین جار هەواڵی زیاد کردنی ١٠٪ یارانە نەختییە ٣٠٠ و ٤٠٠ هەزار تمەنییەکان بڵاو کرابووەوە. حکوومەت لە پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی داهاتوودا ٣١٥ هەزار میلیارد تمەنی بۆ یارانەی نەختی دیاری کردووە.

هەروەها ٥٦ هەزار میلیارد تمەنی بۆ یارانەی نان و ٦٩ هەزار میلیارد تمەنی بۆ یارانەی دەرمان دەست‌نیشان کردووە.

کۆی سەرچاوەکان و خەرجییە ئامانج‌دارەکانی یارانە لە ساڵی داهاتوودا بە ڕێژەی ٦٥٩ هەزار میلیار تمەن دیاری کراوە.  

٥- سەرچاوەکانی نەوت و بەرهەمەکانی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا، ٦٠٤ هەزار میلیارد تمەن بەراورد کراوە، ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ داهاتە نەوتییەکان لە پڕۆژەیاسای بوجەی ئەمساڵ‌‌دا، ٥٨.١٪ و بە بەراورد لەگەڵ داهاتەکانی فرۆشتنی نەوت و بەرهەکانی لە یاسای پەسەندکراوی مەجلیس، ٢٣٪  هەڵکشانی هەبووە.

ئەگەر لە ساڵی داهاتوودا دۆخی فرۆشتنی نەوت هاوشێوەی ئەمساڵ بێت، ئەستەمە ئەم داهاتە نەوتیانە دەستەبەر بن و مەگەر بەدەست‌هێنانی وەها داهاتێک بە لەبەرچاوگرتنی هەر بۆشکە نەوتێک به ٨٥ دۆلار فرۆشی ڕۆژانەی یەک میلیون و ٤٠٠ هەزار بەرمیل دڵخۆشیان بکات.

٦- لە پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا کۆی گشتی داهاتی باجی دیاری‌کراو نزیکەی ٨٣٩ هەزار میلیارد تمەنە، کە بە راورد لەگەڵ ژمارەی داهاتی باج لە پڕۆژە یاسای ئەمساڵ‌دا، نزیکەی ٥٨٪  گەشە کردن نیشان دەدات.

داهاتی باجی پێش‌بینی کراو بۆ ساڵی داهاتوو، بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی ئەم داهاتانە لە یاسای پەسەند‌کراوی ئەمساڵ‌دا، ٤٩٪ زیادی کردووە.

بەم حاڵەوە لە ساڵی داهاتوودا، ٤٢.٣٪ کۆی گشتی سەرچاوە گشتییەکانی حکوومەت لە داهاتی باج دابین دەکرێت. گوشار خستنە سەر باج بە ئامانجی گەشە سەندنی ٨٪ی  لەگەڵ  گەشەپێدانی  ئابووری نایەتەوە.

٧- زۆرترین گوشار بۆ وەرگرتنی باج لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە سەر کۆمپانیاکان و  کەسایەتییە خاوەن پشکەکان، لە پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا باجی خاوەن پشکەکان بڕی ٢٩٦ میلیارد تمەنە. کە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی باجی ئەمساڵ لەم شوێنەدا ١٣٣ هزار میلیارد تمەن بووە، ١٢٢٪ زیادی کردووە.

٨- حکوومەت بۆ ساڵی داهاتوو، فرۆشتنی ١٨٥ هەزار میلیارد تمەنی ئەوراق و پشکی دیاری کردووە. ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ داهاتەکانی فرۆشتنی ئەوراق و پشکەکان لە پرۆژە یاسای ئەمساڵ‌دا، گەشەسەندنی لە سەتا ١١٠ نیشان دەدات. ئەگەر بنەمای بەراوردکە بکەینە یاسای بوجەی ئەمساڵ، چاوەڕوانیی دەوڵەت لە داهاتەکانی فرۆشتنی ئەوراق و پشکەکان لە پرۆژە یاسای ١٤٠٢ بە بەراورد لەگەڵ یاسای بوجەی ١٤٠١دا، دەرخەری هەڵکشانی لە سەتاهەشتایە.

ئەم هەڵکشانە بەرچاوە بۆ فرۆشتنی ئەوراق و پشکەکان وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە قورس‌تر بوونی قەرزی دەوڵەت لە ساڵانی داهاتوو زیاد دەکات. جێگای سەرنجە کە بەرپرسانی دەوڵەتی سێزدەهەم بەردەوام گلەیی و گازندەیان لە کاردنی دەوڵەتی پیشوو کردووە کە لە ڕێگەی فرۆشتنی زۆری ئەوراق و پشکەکانەوە، بارگرانییەکی قورسیان خستۆتەسەر شانی ئەم دەوڵەتە.

٩- بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بە مەرج و بەشێوی ئارەزوومەندانە، بابەتێکی دیکەیە کە لە پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا پێش‌بینی کراوە.

بەپێی بەندی "د"ی بڕگەی ٢٠ی پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوو، ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی ١٤٠٢دا خانەنشین دەبن، ئەگەر لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت، و بە مەرجی ڕاگەیاندنی پێویستی دامەزراوەکە و ڕەزامەندیی خۆیان، دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی‌تر بەردەوام بن لە کارکردن بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن.

هەروەها لە پڕۆژە یاسای بوجەی ئەمساڵ‌دا حکوومەت زیاد کردنی تەمەنی خانەنشینی جێگیر کردووە کە بە هۆی دژایەتییەکانەوە، ڕەت کرایەوە. زیاد کردنی تەمەنی خانەنشینی یەکێک لە ڕێکارەکانی حکوومەتە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی قەیرانی خەزێنەی خانەنشینی کە لەم دواییانەدا کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتیی مەجلیس بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک، پشت‌ڕاستی کردۆتەوە.

١٠- بە هەڵسەنگاندنی ژمارە و ئامارەکانی بودجەی ١٤٠٢ لە ڕووی ١٠ پرس و بابەتی پێوەندیدارەوە دەردەکەوێت کە ٣٥.٥٪ی کۆی بودجە بۆ پرسەکانی خۆشگوەرانیی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت، کە بەراورد بە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بە ڕێژەی ٢.٧ (واحد) زیادی کردووە.

پشکی "کاروباری پەروەردە و بارهێنان" بە بڕی ١٩.٢٪ لە پلەی دووهەمەدایە، کە بە بەراورد لەگەڵ بەشی ئەم کاروبارە لە بوجەی ئەمساڵ‌دا، ١.٢٪ زیادی کردووە.

لە بەشی سێهەم‌دا، بودجەی "کاروباری بەرگری و ئەمنییەتی"یە کە بە پشکی ١٧.٨٪ لە بوجەی ساڵی داهاتوو کە بە بەراورد لەگەڵ بڕە بوجەی ئەم کاروبارە لە بوجەی ١٤٠١،  ١.٢٪ ی کەم بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

کەمترین پشکی بودجە لەناو (کاروبارە ١٠ فاقییەکەدا)، پشکی "کاروباری ژینگەپارێزی" ٠.٢ دیاری کراوە کە لەچاو بوجەکەی ئەمساڵ گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، پاش ئەم بوجەیە "کاروباری نیشتەجێ بوون و شار و گەشەپێدانی گوندەکان" هاتووە کە پشکی ٩٪ بۆ دیاری کراوە و بە بەراورد لەگەڵ کاروباری ئەم بەشەدا ١٪ زیادی کردووە.

پشکی "کاروباری دادوەری" لە کۆی گشتیی بوجەی، لە سەتا ١.٨ کەم بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە پشکەکەی لە بودجەی ئەمساڵ‌دا، ١.٥٪ کەم بوونەوەی بە خۆیەوە دیوە.

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و ئەو کۆڵبەرانەی لە بێدەنگیی میدیایی‌دا دەکوژرێن

۲۶ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و ئەو کۆڵبەرانەی لە بێدەنگیی میدیایی‌دا دەکوژرێن