close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

مامۆستا نەوخا، ڕۆحانیی ناڕازیی کورد کە بەرگی مەلایەتیی لێ قەدەغەکرا، کێیە؟

۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
مامۆستا یونس نەوخا، کە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ دەستگیر کرا و پاش ١٩ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو، بە تازەیی لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە بە تەۆمەتگەلی جۆراوجۆر لەوانە "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" و "شێواندنی ڕای گشتی" بە ٣ ساڵ و شەش مانگ زیندان و قەدەغەکردنی بەرگی مەلایەتی سزا دراوە.
مامۆستا یونس نەوخا، کە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ دەستگیر کرا و پاش ١٩ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو، بە تازەیی لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە بە تەۆمەتگەلی جۆراوجۆر لەوانە "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" و "شێواندنی ڕای گشتی" بە ٣ ساڵ و شەش مانگ زیندان و قەدەغەکردنی بەرگی مەلایەتی سزا دراوە.
لە لای ڕاستەوە دووهەمین کەس مامۆستا یونس نەوخا
لە لای ڕاستەوە دووهەمین کەس مامۆستا یونس نەوخا
مامۆستا یونس نەوخا، ڕۆحانیی ناڕازی و یەکێکە لە وانەبێژانی ڕێکخراوی جەماوەریی "داروعلوومی سوڵتان سەلاحەدین ئەیووبی پیرانشار."
مامۆستا یونس نەوخا، ڕۆحانیی ناڕازی و یەکێکە لە وانەبێژانی ڕێکخراوی جەماوەریی "داروعلوومی سوڵتان سەلاحەدین ئەیووبی پیرانشار."

دەرکردنی سزای زیندان و قەدەغەکردنی هەمیشەیی بەرگی مەلایەتیی بۆ مامۆستا "یونس نەوخا"، ڕۆحانیی پاڵپشتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە گوشارهێنانی زیاتر بە دژی ڕوحانییە ناڕازییەکانی ئەهلی سونەت، بە تایبەت مامۆستایانی ئایینی کوردی لێ کەوتۆتەوە.

مامۆستا یونس نەوخا، کە مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ دەستگیر کرا و پاش ١٩ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو، بە تازەیی لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە بە تەۆمەتگەلی جۆراوجۆر لەوانە "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" و "شێواندنی ڕای گشتی" بە ٣ ساڵ و شەش مانگ زیندان و قەدەغەکردنی بەرگی مەلایەتی سزا دراوە.

مامۆستا یونس نەوخا کێیە و چۆن دەستگیر کراوە؟

***

مامۆستا یونس نەوخا، ڕۆحانیی تەمەن ٣٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار، جگە لە مەلایەتی لە مەزگەوتەکانی هەندێک لە گوندەکانی شنۆ و پیرانشار، یەکێکە لە وانەبێژانی ڕێکخراوی جەماوەریی "داروعلوومی سوڵتان سەلاحەدین ئەیووبی پیرانشار."

سەرچاوەیەکی نزیک لە مامۆستا یونس نەوخا کە ناوەکەی لای "ئێران‌وایەر" پارێزراوە، دەربارەی وردەکاریی دەستگیرنی مامۆستا یونس وتی ئەم مامۆستا ئایینییە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١، بە تۆمەتی ڕاگەیاندنی دەسپێک و کۆتایی ڕۆژی جێژن و بۆنە ئایینییەکان، لەوانە "جێژنی قوربان" لە لایەن ناوەندی سەربەخۆی ئایینیی شوورای ئیفتای شاری پیرانشار و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی وەک یەکێک لە چالاکانی ئەم شوورایە، بۆ بینای "ناوەندی گەورەی ئیسلامی"ی ئەم شارە بانگهێشت کراوە.

ئەو هەر لەم پێوەندییەدا وتی: "مامۆستا نەوخا، دوای چوونی بۆ ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی "یوسفی" کە خۆی وەک سەرۆکی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ناساندووە جگە لە لێپرسینەوە، هەڕەشەی لێ کرابوو کە ئەگەر هەواڵی دیاری کردنی ڕۆژی جێژنی قەربان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی‌دا نەسڕێتەوە و پەشیمان نەبێتەوە، دەسبەجێ دەستگیر دەکرێت. بەڵام چونکە مامۆستا نەوخا ئەمەی ڕەت کردۆتەوە، هەر لەم ناوەندە حکوومەتییەدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستگیر کراوە."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، مامۆتسا نەوخا، ڕۆژێک دوای دەستگیر کردنەکەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ گوازراوەتەوە و پاش ١٩ ڕۆژ دوای دەستگیرکردنەکەی، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

مامۆستا یونس نەوخا، بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بە هۆی هەڵوێستە ڕەخنەگرانەکانی بەرامبەر سیاسەتی هەڵاواردنی حکوومەت و هەوڵدان بۆ لابردنی ستەمی ئایینی و نەتەوایەتی بە دژی کوردەکان لە خوتبەکانی خۆی‌دا، بەردەوام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شنۆ، بۆکان و پیرانشارەوە بانگهێشت کراوە.

بۆچی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت بۆ هەمیشە پۆشینی بەرگی مەلایەتیی لە مامۆستا نەوخا قەدەغە کردووە و تۆمەتەکانی چین؟

بە گوتەی ئەم سەرچاوە نزیکە لە مامۆستا نەوخا، ئەم ڕۆحانییە کوردە ٢٦ی بەفرانبار لە لایەن لقی سێهەمی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "هوشیار"، سەبارەت بە تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، جگە لە دەرکردنی سزای ٣ ساڵ و شەش مانگ زیندان، بە شێوەی هەمیشەییش پۆشینی بەرگی مەلایەتیی لێ قەدەغە کراوە.

بەپێی ڕوونووسی سزاکەی دادگا بە دژی مامۆستا نەوخا کە نوسخەیەکیشی بە دەست "ئێران‌وایەر"یش گەیشتووە، تۆمەتەکانی ئەم ڕۆحانییە کوردە بریتین لە: "هەوڵدانی تەجزیەتەڵەبانە لە درێژەی ئامانجی گرووپە دژەشۆڕش و دژبەرانی ئەمنییەتیی نەتەوەیی لە ڕێگەی چالاکیی واقیعی و مەجازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا"، "کۆبوونەوەی نهێنی و بڕیاردانی سەرەڕۆیانەی دژە یاسایی"، "هەوڵدان بۆ دەرکردنی ڕاگەیندراو سەبارەت بە پرسە ئایینییەکان"، "پێکهێنانی نایاسایی شوورای ئیفتا"، "شێواندنی بیروڕای گشتی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی کلیپگەلی تەفرەقەئامێز"، "پەرەدان بە پرسە قەومییەکان و پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی"، "بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی و مەجلیسی شوورای ئیسلامی هاوتەریب لەگەڵ دژبەران و دژەشۆڕشەکان‌دا"، "بڵاوکردنەوەی بابەت‌گەلی نایاسایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕیگەی بێ‌ڕێزی کردن بە ئیمام خومەینی و ڕێبەری لە ئاراستەی چالاکییە پروپاگانداییەکان بە دژی سیستمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ٧ مانگ و پازدە ڕۆژ زیندان، بە هۆی "بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان" بە ٣٦ مانگ زیندان و لەبەر "بێڕێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی" بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.

هەروەها لە سزاکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە هەوڵەکانی مامۆستا نەوخا لەگەڵ مادەی ٤٣ی پێڕەوی دادسەرای دادگا تایبەتەکانی ڕۆحانییەت‌دا دێتەوە، پۆشین و لەبەرکردنی بەرگی ڕۆحانییەتی بۆ هەمیشە لە قەدەغە کراوە.

لە بڕیاری سزادانەکەی مامۆستا نەوخادا ئاماژە بەوە کراوە کە چوننکە پێشینەی ئەنجام‌دانی تاوانی نییە، ٣٠ مانگ لە سزادانە دیاری کراوەکەی هەڵدەپەسێردرێت و باقیی سزاکەی تەعزیری دەبێت و لە کاتی دەرچوونی سزاکەی بەملاوە، ٢٠ ڕۆژ دەرفەتی هەیە داوای پێداچوونەوە بکات.

ئایا دادوەر ڕێگای داوە مامۆستا نەوخا بەرگری لە خۆی بکات؟

بەپێی گێڕانەوەی سەرچاوەکەی "ئێران‌وایەر"، دەوری ٢٠ ڕۆژ بەر لە بەرێوەچوونی دادگایی کۆتایی مامۆستا نەوخا لە لقی شەشەمی دادگای شۆڕشی ورمێ، ئەم ڕۆحانییە کوردە لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی‌دا هەموو تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی ڕەت کردۆتەوە و هەر ئەمەیش بۆتە هۆی ئەوەی دوا کۆبوونەوەی دادگایی کردنی بخرێتە ٢٦ی بەرفرانبار.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دەربارەی چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆتایی دادگایی کردنی ئەم ڕۆحانییە کوردە وتی دادگایی کردنی مامۆستا نەوخا بە دۆسییەکی ٦٠٠ لاپەڕەییەوە، ١٠ خولەک درێژەی کێشاوە و دادوەر هوشیار لە باتی سەرنجدان بە بەرگرییەکانی مامۆستا نەوخا، لە ڕێگەی گەڕانەوەی بەردەوامەوە بۆ ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندی گەورەی ئیسلامی لە پیرانشار بە دژی مامۆستا نەوخا، تەنیا نەسیحەتی کردووە و باسی لە خێر و بێرەکانی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی‌دا بۆ کردووە.

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، مامۆستا نەوخا لە دوا کۆبوونەوەی کۆتایی دادگایی کردنی‌دا بە سەبر و تاقەتەوە تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی دژ بە خۆی ڕەت کردۆتەوە، بەڵام دادوەری دۆسییەکە زۆر ڕقاژۆیانە نەک هەر دەرفەتی بەرگری بە مامۆستا نەوخا نەداوە، بەڵکوو بێڕێزیشی بەم مامۆستا ئایینییە کردووە.

ئەو لە درێژەدا زیادی کرد: "دادوەری دۆسییەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگایی‌دا جگە لە بێڕێزی کردن بە مامۆستا نەوخا، لانیکەم سێ جار داوای لێ کردووە دەست لە بیروبۆچوون و هەڵوێستەکانی هەڵبگرێت تا سزاکەی کەم بکاتەوە."

بۆچی حکوومەت دژایەتیی چالاکانی شوورای ئیفتای پیرانشار دەکات؟

"شوورای ئیفتای پیرانشار و دەوروبەری"، ئەگەرچی پێش‌تر لە شێوە و چوارچێوەیەکی دیکەدا هەبووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بە سەرنجدان بە هەستیاریی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کۆمەڵگای ئەهلی سونەت بە تایبەت مامۆستایانی ئایینیی سەربەخۆی کورد لە پیرانشار، بەرامبەر پاوان کردنی ڕاگەیاندنی فەرمیی دەسپێک و کۆتایی جێژنە ئایینییەکان لە لایەن دەوڵەتەوە، پێک هات.

دەستەی سەرەکیی شوورای ئیفتای پیرانشار، پێکاتووە لە مامۆستایان "عەبدولڕەحمان پوورعوسمان"، کۆچکردوو مامۆستا "سولەیمان ڕۆحانی" کە دەوری مانگێک بەر لە ئێستا کۆچی دوایی کرد و مامۆستا "سەید نوورەدین پەسوێ"، سێ موفتیی ناسراو و جەماوەریی خەڵکی ئەم شارە لە ناو لانیکەم ٢٠٠ مامۆستای ئایینی‌دا هەڵبژێردران.

بە بڕوای ئەم سەرچاوە ئاگادارەی "ئێران‌وایەر"، یەکێک لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە بۆتە هۆی کاردانەوە و ورووژاندنی هەستیاریی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و هەروەها ناوەندی گەورەی ئیسلامی لە پیرانشار سەبارەت بە دۆسییەکەی مامۆستا نەوخا و هەر بەو جۆرەی لە دۆسییەکەیشی‌دا جەختی لەسەر کراوەتەوە، پێهێنانی ئەم شوورایە کە لە ژێر ناوی "پێکهێنانی نایاسایی شوورای ئیفتا" لە بڕیای سزاکەی‌دا ئاماژەی پێکراوە.

 ئەو هەر لەم پێوەندییەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر شەرعی و یاسایی بوونی دامەزراندن و چالاکیی شوورای ئیفتای پیرانشار دەڵێت: "پێکهێنانی شوورای ئیفتای پیرانشار و چالاکییەکانی مامۆستا نەوخا و باقیی مامۆستایانی ئایینیی سەر بەم شوورا، هەوڵدان بووە بۆ بەکارهێنانی مافی یاسایی بەپێی یاسای بنەڕەتی بە مەبەستی سەربەخۆیی بۆچوونی زانایان و رۆحانییەکانی ئەهلی سونەتی کورد بۆ ڕاگەیاندنی دەسپێک و کۆتایی ڕۆژی جێژن و بۆنە ئایینییەکان. بەڵام وەک ڕوون و ئاشکرایە، لە درێژەی سەرکوتی کەمینە ئایینییەکان لەوانە مامۆستاینی ئاینیی ئەهلی سونەتی کورد، بەکارهێنانی ئەم مافە یاسایی و شەرعییە نەک هەر کاردانەوەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و ناوەندی گەورەی ئیسلامیی پێرانشاری لێ کەوتۆتەوە، بەڵکوو دەستگیر کردن، سزای زیندان و قەدەغە کردنی هەمیشەیی بەرگی مەلایەتیی بەدواوە بوە."

بە گوتەی سەرچاوەکەی "ئێران‌وایەر"، مامۆستا یونس نەوخا، لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە وەک یەکێک لە پشتیوانەکانی ئەم ئاخێزە جەماوەرییە، بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی‌دا پاڵپشتیی لە خواستی ناڕەزیان  و هەروەها سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە مەحکووم کردووە.

ئەو هەر لەم بارەوە وتی: "مامۆستا نەخوا، لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەم ساڵ‌دا دوای پشتیوانی کردنی لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و مەحکووم کردنی سەرکوتی دڕندانەی ناڕازیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی‌دا، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە هەڕەشەی دەستگیر کردنی دووبارە و درووست کردنی دۆسییەی تازەی لێکراوە."

شایانی باسە مامۆستا یونس نەوخا یەکێکە لەو مامۆستا ئایینیانەی کە ڕاگەیندراوی هاوبەشی زانایان و مامۆستایانی ئایینیی شارەکانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدەی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان واژۆ کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

داڕووخانی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا بەسەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی‌دا

۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داڕووخانی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا بەسەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی‌دا