close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئەو باڵندانەی نازانن بفڕن؛ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە زمانی ژنانی عەرەبەوە

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
مریم دهکردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
ئەو باڵندانەی نازانن بفڕن؛ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە زمانی ژنانی عەرەبەوە
ئەو باڵندانەی نازانن بفڕن؛ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە زمانی ژنانی عەرەبەوە
ئەو باڵندانەی نازانن بفڕن؛ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە زمانی ژنانی عەرەبەوە

بیستنی چالاکی لە زمانی ئەو ژنانەی کە تا پیش بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دیوە ئاڵۆز و یەک‌تربڕەکانی هەڵاواردن‌دا یەخسیر ببوون، ئەزموونێکی نوێ و شایانی بیستنە. درووشمەکانی ئەم بزووتنەوە تەنیا ئامرازێک بۆ بەتاڵ کردنەوەی تووڕەیی و تینی ناڕازیان نین، بەڵکوو ڕیزێک فرەچەشنی و جیاوازیی داخوازیان لە خۆیان‌دا هەڵگرتووە. هەندێک لە درووشمەکان بە شێوەیەکی دیاری کراو بنەڕەتەکەیان داخوازییە گەورەکانی ژنانە، لەوانە "ژن، ژیان، ئازادی" یاخود "از کردستان تا تهران/ ستم علیه زنان."

لەم نێوانەدا، دەنگی ژنان لە کوردستان و سیستان و بەلووچستانەوە بەرز کرایەوە و بە ڕوونی بە گوێی هەموومان لە سەرانسەری ئێران‌ گەیشت. زۆربەی خەڵک بەڵام کاتێک کە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠، خەزەڵوەریی ١٣٩٨ و بەفرانباری ١٣٩٦ و پێش ئەوەیان لە خووزستان وەبیر دێتەوە، دەربارەی بێدەنگیی ژنانی عەرەب پرسیاریان هەیە. "ئێران‌وایەر" لەم ڕاپۆرتەدا گوێی لە قسەی ژمارەیەک لە ژنانی عەرەبی دەرەوە و ناوەوەی ئێران گرتووە تا بۆخۆیان ناڕوونی و لێڵییەکان دەربارەی ئەمەی کە بۆچی دەنگیان بەو جۆرەی کە دەبێت لەم بزووتنەوەیەدا نەبیسترا ڕوون بکەنەوە. شایانی باسە کە ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە گێڕانەوەی شەخسیی ئەم ژنانەیە و بە هیچ جۆرێک ناکرێت دەرەنجامی گشتییەکان لێ بگیرێت.

***

گێڕانەوە مریەم؛ باڵندەیەک کە لە قەفەس‌دا لە دایک بووبێ، نازانێ بفڕێت

هەینییەکانی ناڕەزایەتیی زاهیدان بە هاوڕێیەتیی ژنانی بەلووچ هیوابەخش بوو. بڵێسەکانی هیوای لە دڵی ئەو ژنانەی کە لە مێژ ساڵە نایەکسانی لە هەموو بوارەکانی ژیانیان ئەزموون کردبوو هەڵایسا. "مریەم"، ئەو ژنە عەرەبەی کە لە بنەماڵەیەکی ئازاد و دوو لە نەریت‌دا ژیاوە، بەڵام دەڵێت بۆ ژنانی عەرەب چیرۆکەکە ئاڵۆزترە لە ژنانی بەلووچ: "زۆربەی ژنانی عەرەب بە تایبەت ئەوانەی کە لە شارە بچووکەکان‌دا دەژین، هێشتا یەخسیری داب‌ و نەریتەکانی ژیانی عەشیرەیی و خێڵەکین. خزمانی من لە شاری سووسەنگێرددا دەژین، زۆربەی ژنان حیجابیان هەیە و ئێمە کە بنەماڵەیەکی کراوەترداین، لە لایەن هەمان ئەو ژنانەوە سەرکۆنە دەکرێین."

بە گوتەی مریەم لە بنەماڵە نەریتییەکان‌دا، ئێستایش قسەی یەکەم و کۆتایی پیاوان دەیکەن: "لە بنەماڵە عەرەبەکان‌دا یاسا پیاوسالارانەکان بە لەبەرچاو گرتنی ئاستی خوێندن، ڕادەی بیر و بڕوای ئایینی و پێمل بوون بە بنەما و یاساکانی خێڵ و عەشیرە، کەم و زۆری هەیە. من خاوەن بنەماڵەیەکی تا ڕادەیەک کراوەم و نەبوونی سەرپۆش و حیجاب لە ماڵی ئێمەدا ئاساییە، بەڵام لە زۆربەی خزمەکانم بیستووە کە پایاوانی عەرەب دەڵێن ئەم شۆڕشە، شۆڕشی ڕووت بوونەوەیە. مەگەر ئێمە مردبێتین کە ژنەکانمان خۆیان ڕووت بکەنەوە. بە داخەوە هەندێک لەو ژنانەی کە لەم کولتوورەدا گەورە بوون لەگەڵ ئەم بووچوونەدان، ڕێک وەک ئەو باڵندانەی کە لە قەفەس‌دا لە دایک بوون و فێری فڕین نەبوون."

گێڕانەوەی سومەیە؛ ململانێ لەگەڵ یاساکانی هەڵاواردن و پێوەندییە خێلەکییەکان

"سومەیە"، ژنێکی عەرەبی گەنجە کە ئەزموونی هاوسەرگیریەکی ناسەرکەوتوو، جیایی و هاوسەرگیریی دووبارەی هەیە. ژنێک کە دەڵێت بەختی ئەوەی هەبووە سەرباری هەموو ئاستەنگەکان و بەگژدا چوونەوەی نایەکسانییە جێندەرییەکان، لە بنەماڵە و کۆمەڵگادا، لە پێوەندییەکی پڕ لە تووندوتیژی دەربازی ببێت.

سومەیە لە وڵام‌دانەوە بەم پرسیارە کە پێگەی ژنانی عەرەب لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کوێ دایە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "بێ‌گومان بۆچوونی هەموو ژنانی عەرەب نییە، بەڵام بۆخۆم لەبەر ئەوەی کە دوو ساڵ لە تەمەنم لە ژوورەکانی دادگادا تێپەڕ کرد چونکە دەمویست لەو پێوەندییە هاوسەرگیرییە پێشوەم کە جگە خەمۆکی، بێڕێزی و جەستەیەکی شین و ڕەش هەڵگەڕاو و ئازار دیتوو نەبوو، دەرباز ببم، لە ناخی دڵمەوە خوازیاری سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوە بووم و هەم. لەو دوو ساڵەدا هیچ دەستێک بۆ یارمەرتیدانی من درێژ نەکرایەوە. نە بنەماڵەکەم پشتیوانیان لەم بڕیارەی من کرد و نە کۆمەڵگا. تەنانەت لە هەندێک شوێنیش‌دا سەرکۆنە دەکرام لەبەر ئەوەی ژنێکی نەساز و سەرەڕۆم، لە حاڵێک‌دا کە من لەو ژیانەدا تەنانەت دەورم نەبوو لە ناونانی منداڵەکەیشم‌دا. کۆبوونەوەیەک گیرا و پیاوانی بنەماڵەکە ناوەکەیان هەڵبژاردوو و هاوسەرەکەیشم قبووڵی کرد."

ئەو بە هەڵگرتنی سەرپۆش لە کۆمەڵگایەک‌دا کە بە سەدە ژنان مافیان بەسەر جەستەیانەوە نییە، وەک ئامرازێکی ناڕەزایەتی چاوی لێ دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ڕاستیتان بوێت من زۆر لەمەی کە بەبێ سەرپۆش و حیجاب دەژیم بیر ناکەمەوە، بەڵام هەڵگرتنی حیجاب لە کاتی ئەم ناڕەزایەتییەدا جووڵەیەکی ناڕەزایەتییە دژی هەموو ئەو ڕێسایانەی کە لە بنەماڵە و کۆمەڵگا و یاسادا ژنانی یەخسیر کردووە، هەر لەبەر ئەمە لەگەڵ ئەم بزووتنەوە کەوتم. لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر ژنانی بێ سەرپۆش دەوەستمەوە و کاردانەوەم هەیە بەرامبەریان."

لە مەودای مانگی خەرمانان تا سەرماوەزی ١٤٠١، شارەکانی ئەهواز، ئابادان، شووش، شووشی دانیال و دێزفوول، مەیدانی ئەو ناڕەزایەتیانە بوو کە هەوێنەکەیان ژنان بوون. سومەیە دەڵێت لە هەندێک نموونەدا ئامادەیی ژنان لە یەکەم دەستەکانی ناڕەزایەتییەکان‌دا پێش ئەوەی کە لە لایەن حکوومەتەوە سەرکوت بکرێت، بە دەستی پیاوانی بنەماڵە سەرکوت دەکرا: "چەندین جار هاوڕێکانم گرد بوونەوە. بە هاوسەرەکەم دەوت دەمەوێت بۆ داهاتووی کوڕەکەمان بەم ناڕەزایەتیانەوە پەیوەست بم دەیوت نیگەرانی چیت؟ منداڵەکەمان کوڕە! ئەگەر بچیت و دەستگیرت بکەن و ئازارت بدەن من چی بکەم؟ هەموو بیر و بۆچوونی پیاوان ئەمەیە کە ژنان دەبەن و لە زیندانەکان‌دا دەستدرێژیی سێکسیان دەکرێتە سەر. یاخود ئەگەر بڵێن هاوسەری فڵانە کەس لەبەر لابردنی سەرپۆش پەیوەست بووە بە ناڕەزایەتییەکانەوە دەبێت چ وڵامێکیان پێ بدەمەوە؟ هەرچی ڕوونی بکەینەوە ئەمە بۆ مافەکانی ئێمەیە، ئەو مافانەی کە هیچ کات نەمانبووە، تێناگەن. پێویستە لە بوارە جۆراوجۆرەکان‌دا بۆ مافەکانمان بجەنگین، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت یاسا نەریتی و پیاوسالارانەکان تێکبشکێنین."

گێڕانەوەی ئیمان؛ بێدەنگیی هەڵبژێردراو

"ئیمان"، ژنێکی عەرەبی هاو جیلی ئێمەیە. ژنێکی بەهێز کە وەک خۆی دەڵێت بەردەوام وەک "میوانێکی نەخوازراو" لە ئێران‌دا ژیاوە، ئەو بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "من وەک ژنێکی عەرەب هەمیشە تنیا بە هۆی عەرەب بوونەوە لە کۆمەڵگادا وەلا نراوم و تەنانەت لە نێوان باقیی ئێتنیکەکانیش‌دا هێندە وەرنەدەگیرام. من بۆ ئەوەی لە ناو هاوتەمەنەکانم وەربگیرێم تەنانەت ناچار بووم ناوەکەم کە لە ناو خەڵکی ناعەرەب‌دا بە ناوێکی پیاوانە دادەنرا، بگۆڕم بۆ ناوێکی فارسی. ئەم ڕەت کردنەوەی شوناسە لە ڕادەبەدەر منی ئازار و ئەشکەنجە دەدا."

گەنجانی عەرەب لە کاتی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە شارە جۆراوجۆرەکانی خووزستان‌دا ڕوویان دەدا، شان بە شانی باقیی هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە بەرامبەر هەڵاواردنەکان، ناکارامەییەکانی بەرپرسان و هەژاری و ستەمکاریی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە دژی خەڵکی ئەم ناوچە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام هاوڕێ نەبوونی هاوڵاتیانی باقیی پارێزگاکان لەگەڵیان، ئازاری داون. ئیمان ئەم بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت: "کاتێک لە ناڕەزایەتییەکانی تایبەت بە ئاو لە خوزستان‌دا ژمارەیەکی زۆری گەنجانی عەرەب کوژران، هەمووان لە بێدەنگی‌دا سەیریان دەکرد. چما گیانی ئێمە بۆ کەس بایەخی نەبوو. ئێمە زۆرمان پێخۆشە بارودۆخە بگۆڕدرێت. لە کاتی ئەم بزووتنەوەیش‌دا ڕاستییەکەی ئەوەیە ئێمە لەگەڵین، بەڵام تەنانەت ئامرازی ئەم لەگەڵ بوونەیش کاردانەوەی تووندی زۆربەی هاوڵاتیانی ئێرانیی لێ دەکەوێتەوە. هێرش بۆسەر شوناسی هاوڵاتیانی عەرەب بۆتە هۆی ئەوەی زۆربەیان هەست بەوە بکەن کە خەڵکی ئێران لە کاتی ئەم بزووتنەوەدا یارمەتیی ئەوانیان نەویستووە. وەک ئەوەی ئێمە بە بەشێک لە خۆیان نەزانن."

ئیمان کە بۆخۆی یەکێک لەو ژنە چالاکانەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە خووزستان بووە، بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەمەی کە هەر لەم ناڕەزایەتیانەیش‌دا خەڵکی عەرەب دەستگیر کراون و ژمارەیەکیشیان کوژراون، دەڵیت: "یەکێکی‌تر لەو هۆکارانەی کە دەنگەکان کەم‌تر دەبیسترێن، ئازار و ئەشکەنجەیەکە کە ژنان و پیاوانی چالاکی عەرەب لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی پێشودا دراون. زۆربەی چالاکانی ژنی عەرەب بە سزای قورسی زیندانەوە دەستگیر کراون. هەر لەم ناڕەزایەتیانەی دوایی‌دا ژمارەیەک لە ژنانی گەنجی شارەکانی ئابادان و ئەهواز دەستگیر یاخود بە فیشەکی ساچمەیی بریندار کران. سەرکوتی بەرینی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە خووزستان‌دا لە مێژ ساڵە بەردەوامە و کورت ناکرێتەوە بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە."

گێڕانەوەی سەها؛ ستەم دژی ژنانی پەراوێزخراو هەزار دیوی هەیە

"سەها"، "ناوی خوازراو"ی یەکێک لە چالاکانی بواری ژنان و دانیشتووی شاری ئابادانە. ئەو ساڵانێکە بۆ لابردنی یاساکانی هەڵاواردن بە دژی ژنان، بە تایبەت ژنانی عەرەب خەباتی کردووە. بە بڕوای سەها خەباتی ژنانی عەرەب لە ئابادان لە هەندێک نموونەدا لەگەڵ ژنانی عەرەب لە باقیی شارەکانی خووزستان تا ڕادەیەک جیاوازە: "کەشی چالاکی لە ئابادان بە هۆی پێشینەی مێژوویی پیشەسازیی نەوتەوە هەندێک جیاوازە. لە ئابادان‌دا هاوڕێ بوون لەگەڵ بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" زۆر بەرین بوو. ژمارەیەکی زۆری خوێندکاران دەستگیر و چەند ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیش دەستگیر کران. هاوڵاتیانی ئاسایی، دایکان و کچان شان بە شانی یەک‌تر لە یەکەم ڕۆژەکانی بزووتنەوەکەدا پێکەوە بوون، بەڵام سەختیی سەرکوتەکە لەم شارەدا سەرسووڕهێنەر بوو، بەتایبەت ئەمەی کە دەسەڵات پاش داڕمانی مێترۆپۆل هێشتا نەیتوانیوە ڕای گشتی بەرامبەر ئەو ستەمکارییەی دژ بەم خەڵکە کرا، بڕەوێنێتەوە و ئارامیان بکاتەوە.

بە گوتەی سەها، ژنانی ئابادان بیستنی درووشم‌گەلی "از کردستان تا تهران/ ستم علیه زنان" یان "از کردستان تا تبریز/ صبر ما گشتە لبریز" هەمەگیری و هاوپشتیی نێوان ناڕازیان سەرنجیانی ڕاکێشاوە: "پێموایە دۆخەکە لەم بزووتنەوەدا لەگەڵ باقیی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ساڵەکانی ڕابردوودا جیاوازە، ژنان بەم وشیارییە گەیشتوون کە سەرباری کورد بوون، تورک بوون، بەلووچ بوون، لوڕ بوون و گڕیدراوی بە هەر جۆرە ئێنیکێکەوە، لە کۆتایی‌دا بونیادی سیاسی و ئابووریی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە دژیان ستەمکاریی کردووە و ستەم بە دژی ژنان کورت ناکرێتەوە بۆ یەک شار و پارێزگا و جوگرافیایەکی تایبەت."

بە بڕوای ئەم چالاکوانەی بواری ژنان، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" داخوازییەکی پەڕگیرە: "تەنانەت ئەگەر ژنانی عەرەب ئەم ڕۆژانەیش دەنگیان بەو جۆرەی کە شایستەیە نەبیسترا، بەڵام بە زوویی شایەتی ئامادەیی بەرینیان لەم بزووتنەوەیەدا دەبین."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاردانەوەی عەباس عێراقچی بە گردبوونەوەکانی دەرەوەی وڵات: ئاسایشی کۆماری ئیسلامی لە مەترسیدایە

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
کاردانەوەی عەباس عێراقچی بە گردبوونەوەکانی دەرەوەی وڵات: ئاسایشی کۆماری ئیسلامی لە مەترسیدایە