"سپیدە قولیان"، چالاکی مەدەنی ڕۆژی چوارشەمە ۲٤ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا، و تەنیا دوای پێنج کاتژمێر، دووبارە دەستگیر کرایەوە. سپیدە قولیان یەکێک لە چالاکانی کرێکاری حەوت تەپە بوو، کە لە ساڵی ۱۳۹۷ دەستگیر کرا و سەرەتا بە ۱۹ ساڵ و شەش مانگ زیندانی مەحکووم کرا. بەڵام لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ پێنج ساڵ کورت کرایەوە. لە ئێستادا خاتوو سپیدە لەم پێنج ساڵی حوکمەی ٤ ساڵ و حەوت مانگی تێپەڕاندووە.
سپیدە قولیان، ئەمڕۆ دوای ئازاد بوونی، لە تویتەر گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی لە حاڵێکدا دروشم دەڵێتەوە بڵاو کردەوە، کە چەند کاتژمێر دوای بڵاو بوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە بۆ جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە. "ئێرانوایەر" بۆ وردەکاری زیاتر لەگەڵ سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لە کاتی دەستگیر کردنی دووبارەی خاتوو سپیدە لەوێ ئامادە بووە، وتووێژی کردووە.
***
بعد از چهار سال و هفت ماه از پرونده هفتتپه آزاد شدم. اینبار به امید آزادی ایران اومدم بیرون! به امید آزادی خیلی زود عزیزانم سپیده کاشانی، نیلوفر بیانی، زهرا زهتابچی، بهاره هدایت، گلرخ ایرایی، ناهید تقوی و همه زندانیان سیاسی مخصوصا زنان زندانی. #ژن_ژیان_ئازادی pic.twitter.com/xsatUX1vZf
— sepideqoliyan (@sepideqoliyan) March 15, 2023
کاتژمێر ٦ی پاش نیوەڕۆ چوارشەمە ۲٤ی ڕەشەمە، ئەکاونتی تویتەری و ئینستاگرامی سپیدە قولیان، بەڕۆژ کرایەوە. گرتە ڤیدیۆیەک لە ئەو بە لیباسی بەلووچییەوە، کە لەم ڕۆژانەدا بووە بە هێمای بەرگری ژنان و پیاوانی بەلووچ لە هەینییە ناڕەزایەتییەکانی زاهێدان، لە ئەکاونتەکەیدا بڵاو کرایەوە، ئەمە دەریدەخات تا لە دەرگای زیندان هاتووەتە دەرەوە دروشمی "خامنەای ضحاک، ممیکشیمت زیر خاک"ی وتووەتەوە کە ئەمە دروشمێکی ناسراوە و لە ئاخێزە سەساسەرییەکانی خەڵکی ئێران بەردەوام دەبیسترێت.
بەڵام دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر، واتە نزیکەی کاتژمێر ۱ی نیوەشەو، لە حاڵێکدا سێ ماشێنی بنەماڵەی خاتوو سپیدە کە بۆ پێشوازی کردن و گەڕاندنەوەی بۆ دێزفول، شوێنی نیشتەجێبوونیان، هاتبوونە تاران، لەگەڵ هێزێکی بەرچاوی پۆلیس و هێزە چەکدارەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە لەگەڵ "ئێرانوایەر" قسەی کردووە، سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: "لە کاتێکدا ئەم بنەماڵەیە لە ڕێگای قۆمەوە بۆ ئەراک دەڕۆیشتن، لە ۱٥ کیلۆمەتری ئەراک، ئاگادار دەبنەوە ماشێنی براکەی سپیدە "مێهدی" کە سپیدە لەگەڵ ئەودا بووە ڕاگیراوە، و ژمارەیەکی زۆر هێزی لیباس شەخسی و ژمارەیەک پۆلیس بە چەکەوە گەمارۆیان داون."
ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "ماشێنەکان و هێزەکان ژمارەیان زۆر بوو و بە دڵنیاییەوە نەتەتوانی بڵێیت چەند کەس بۆ بردنی سپیدە هاتبوون، تەنیا ئەوە دەزانم تا چاوی دەیبینی هێزە لیباس شەخسییەکان بوون، بەشێوەیەک کە بە تەواوی ئەم بنەماڵەیان گەمارۆ دابوو."
بە وتەی ئەم کەسە ئاگادارە، ئەم بنەماڵەیە هێشتا لە شۆکدان.
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا هێزەکان بەم بنەماڵەیە دەڵێن کە فەرمانیان پێکراوە سپیدە قولیان لەگەڵ خۆیان ببەن. دوا بە دوای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە، دایکی سپیدە هاوار دەکات.
ئەو کەسە ئاگادارە کە لەگەڵ "ئێرانوایەر" قسەی کردووە دەڵێت هێزەکان وتیان لە ئەراکەوە هاتوون، بەڵام سپیدە دەگوازرێتەوە بۆ تاران، و ئاماژەیان بەوە نەکرد سەر بە کام ناوندی ئیتلاعاتین. هەروەها لە نیشان دانی بڕیاری دەستگیر کردن و وردەکاری زیاتر خۆیان بواردووە: "توندوتیژیان بەکار نەهێنا و بەردەوام داوایان لە سپیدە دەکرد بنەماڵەکەی هێور بکاتەوە. هەرچەند بنەماڵە بەرگریی و هاواریان ئەکرد و دەپاڕانەوە بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو و هەروەها سپیدە داوای لە بەبنەماڵەکەی دەکرد دڵتەنگی نەکەن ئارام و لەسەرەخۆ بن."
لێژنەی چوار کاتژمێری بۆ دەستگیر کردنی دووبارەی سپیدە قولیان
ئەو کەسە ئاگادارەی کە لەگەڵ "ئێرانوایەر" قسەی کردووە دەڵێت کە بە گشتی پڕۆسەی هێرش بۆ سەر ماشێنی براکەی سپیدە، و دەستگیر کردن و بردنی ئەو، تەنیا ۲۰ خولەک درێژەی کێشاوە، بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەکەیان وتووە سێ چوار کاتژمێرە دەبێت لەو شوێنەدا چاوەڕێی ئەوانیان کردووە.
ئەمە نیشان دەدات بەرپرسە ئەمنییەتییەکان کەمتر لە دوو کاتژمێر دوای ئازاد بوونی سپیدە قولیان، فەرمانی دەستگیر کردنی ئەویان دەرکردووە و لەوانەیە ئەم فەرمانە بە هیچ پڕۆسەیەکی ئیداری و یاسایییەکدا تێپەڕ نەبووبێت.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت: "بنەماڵەکەی بە یەک مەرج ڕێگەیان داوە سپیدە سواری ئەو ماشێنە بکەن کە دایکشی لەو ماشێنەدا لەگەڵیدا بێت، بەڵام دوای چەند خولەک دایکیان دابەزاند و بە خێرایی سپیدەیان لەوێ دوور خستەوە."
هێزەکان بە بنەماڵەی قولیانیان نەوتووە بۆ کوێی دەبەن، بەڵام بۆ بەدواداچوون پێیان وتوون کە سەردانی دادگای ئێڤین بکەن. لە ئێستادا دایک و باوکی خاتوو سپیدە بۆ بەدواداچوونی دۆخی کچەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ تاران.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە جەخت دەکاتەوە: "بنەماڵەی زۆر نیگەرانی دۆخی کجەکەیانن."
سپیدە قولیان، چاڵاکی مەدەنی، یەکەمین جار لە ساڵی ۱۳۹۷ و دوا بە دوای پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی کارێکارانی کۆمپانیای "حەوت تەپە" لە خوزستان دەستگیر کرا. ئەو لەسەر ئەو دۆسیەیە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
سپیدە لە تویتێکدا کە ڕۆژی چوارشەمە ۲٤ی ڕەشەمە، دوای ئازاد بوون بڵاوی کردەوە نووسیبووی: "دوای چوار ساڵ و حەوت مانگ لە دۆسیەی حەوت تەپە ئازاد بووم، ئەم جارە بە هیوای ئازادی ئێران هاتوومەتە دەرەوە. بە هیوای ئازادیی خێرای ئازیزانم سپیده کاشانی، نیلوفەر بەیانی، زەهرا زەهتابچی، بەهارە هیدایەت، گوڵڕوخ ئێرانی، ناهید تەقەوی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەبم.
بەپێی ئەو وێنانەی کە چەند کەتژمێر دوای ئازاد بوونی سپیدە بڵاو کراوەتەوە، ئەم ژنە گەنجە لەگەڵ هاوبەندییە پێشوەکانی لەوانە "غەزەل عەبدوڵاهی" کچی "عالیە موتەلبزاده"، کە لەم دواییانەدا بەر "لێبوردن" کەوت، دیداری کردووە، هەروەها لە ئەکاونتی تویتەری خۆی وێنەیەکی "سپیدە عالیە"و "نووشین جەعفەری" وێنەگری هونەری، بڵاو کردەوە.
تێبینییەکەت بنووسە