close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئابووری ئێران لە ساڵی ١٤٠٢: دەبێت چاوەڕێیی بەردەوام‌بوونی هەڵاوسان و داڕمان بین

۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
آرش حسن‌نیا
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
ساڵی ۱٤۰۲ دەستی پێ‌کردووە و ئابووری ئێران لەمساڵ‌دا تەنانەت لە ڕوانگەی گەشبین‌ترین شرۆڤەکارانەوە، بە بەردەوام‌بوونی دۆخی هەبوو، هیچ ئاسۆیەکی ئەرێنی نییە.
ساڵی ۱٤۰۲ دەستی پێ‌کردووە و ئابووری ئێران لەمساڵ‌دا تەنانەت لە ڕوانگەی گەشبین‌ترین شرۆڤەکارانەوە، بە بەردەوام‌بوونی دۆخی هەبوو، هیچ ئاسۆیەکی ئەرێنی نییە.
چەندین ساڵە لەو ڕاپۆرتە ئابووریانەی لە ساڵنامەی ڕۆژنامەکانی تاران‌دا بڵاو دەکرێنەوە، لەوێدا کە بڕیارە پوختەیەک یان بەشێک لە بڕیاری ئابووری لە ساڵی ڕابردوودا یان ئابووری لە ساڵی داهاتوودا، بخەنە ڕوو دێنە سەر ڕستەی هاوشێوە و دووپات کراوە:
چەندین ساڵە لەو ڕاپۆرتە ئابووریانەی لە ساڵنامەی ڕۆژنامەکانی تاران‌دا بڵاو دەکرێنەوە، لەوێدا کە بڕیارە پوختەیەک یان بەشێک لە بڕیاری ئابووری لە ساڵی ڕابردوودا یان ئابووری لە ساڵی داهاتوودا، بخەنە ڕوو دێنە سەر ڕستەی هاوشێوە و دووپات کراوە:
ئاسۆیی دۆخی سیاسی ئێران هێنده ناڕوون و تەماوییە کە چالاکانی ئابووری توانای بڕیاردانیان بۆ کاروبارەکانی خۆیان، پەرەپێدانی چالاکییەکان، سەرمایەگوزاری یان ڕاگرتنی چالاکییەکانیان نەبووە و نییە.
ئاسۆیی دۆخی سیاسی ئێران هێنده ناڕوون و تەماوییە کە چالاکانی ئابووری توانای بڕیاردانیان بۆ کاروبارەکانی خۆیان، پەرەپێدانی چالاکییەکان، سەرمایەگوزاری یان ڕاگرتنی چالاکییەکانیان نەبووە و نییە.

ساڵی ۱٤۰۲ دەستی پێ‌کردووە و ئابووری ئێران لەمساڵ‌دا تەنانەت لە ڕوانگەی گەشبین‌ترین شرۆڤەکارانەوە، بە بەردەوام‌بوونی ئەم دۆخە، هیچ ئاسۆیەکی ئەرێنی نییە. 

چەندین ساڵە لەو ڕاپۆرتە ئابووریانەی لە ساڵنامەی ڕۆژنامەکانی تاران‌دا بڵاو دەکرێنەوە، لەوێدا کە بڕیارە پوختەیەک یان بەشێک لە بڕیاری ئابووری لە ساڵی ڕابردوودا یان ئابووری لە ساڵی داهاتوودا، بخەنە ڕوو دێنە سەر ڕستەی هاوشێوە و دووپات کراوە: 

ئابووری ئێران له نادڵنیاییەکان و بێ‌متمانەییەکان تێوەگلاوە یان نەگلاوە و ئەم دۆخە ناسەقامگیرە، وایکردووە پێشبینی و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان مەحاڵ بێت. 

***

ئاسۆیی دۆخی سیاسی ئێران هێنده ناڕوون و تەماوییە کە چالاکانی ئابووری توانای بڕیاردانیان بۆ کاروبارەکانی خۆیان، پەرەپێدانی چالاکییەکان، سەرمایەگوزاری یان ڕاگرتنی چالاکییەکانیان نەبووە و نییە. 

جێگای داخە چارەنووسی ڕاپۆرتە ئابوورییەکانی ساڵنامە تازەکانیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووە. وەک ئەوە وایە لەم ڕووباری تووڕەیی مەترسییە جیاوازەکان‌دا، هیچ بەردێکی تۆکمە نییە بۆ ئەوەی ئابووری ئێران لەسەری بوەستێت.

دۆسیە تەواو کراو و نەکراوەکانی سیاسەت‌داڕێژەران لەسەر مێز، هیچ تواناییەکیان بۆ ئابووری ئێران نەهێشتووەتەوە، هەروەها تەنانەت کێشە و ئالێنگارییەکان نەگۆڕاون و تەنیا لە ئالێنگاری کۆنتڕۆڵ کراوەکانەوە گۆڕاون بۆ قەیرانە گەورە کۆنتڕۆڵ نەکراوەکان. 

هەروەها ئابووری ئێران لە ساڵی ۱٤۰۲دا لە ژێر سێبەری سیاسەت و ئەولەویەتە نائابوورییەکانی دەسەڵات‌داران لە چاوەڕوانیی‌دا دەمێنێتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە دۆخی ژینەگەیی و ڕێکخراوەیی لە قازانجی ئابووری بگۆڕێت تا سەرەتا درێژە بە ژیان بدات. 

دەربیجە بچووکەکانی هیوا

ئەگەرچی لە کۆتایی حەوتووەکانی ساڵی ۱٤۰۱دا نیشانەکانی باش بوونی دۆخەکە لە بواری سیاسەتی دەرەوە و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکرا بەڵام گۆڕانکارییەکان لەم بەشەدا پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتییە. لە لووتکەی ئەم گۆڕانکاریانەدا، یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هەیە کە خۆی بووەتە بەشێک لە مێژوویی سیاسی ئابووری ئێران. ‌

کرانەوە لە سەختی و دژواری گەمارۆکان، کرانەوەی ئاراستەی فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە و گەڕاندنەوەی ئەم داهاتانە بۆ ئابووری ئێران، ئیمکانی هاوردەکردنی مادەی خاو، کەرەستەکان و ماشێنی بەرهەمهێنان بە کوالێتی و نرخی گونجاو و هەروەها دۆزینەوەی بازاڕەکانی هەناردە کردن و ڕۆڵ‌گێڕان لە ئاوبووری ئێران‌دا لە زنجیرەی بەرهەمهێنانی بەهای نێودەوڵەتی لە پێویستییەکانی ژیانی ئابووری ئێران دێنە ئەژمار. 

دەتوانرێت خەیاڵ بکرێت کە بەبێ ئەم مەرجانە ژیانی ئاسایی و نۆرماڵی ئابووریی مومکین نییە هەر وەکوو ئەزموونی ئابووری دوو دەیەی ڕابردوو، بەتایبەت لە چەند بڕگەدا کە گوشاری گەمارۆکان زۆر بوون، بەڕوونی سەلماندوویەتی سەرەڕای بانگەشە و هەڕەشەکان، ئەوەی کە لە بازاڕەکان و ئامارەکانی بەرهەمهێنان‌دا ڕووی داوە، قەیران دروست دەکات.

بەم حاڵەوە و سەرەڕای نیشانەکان لە حەوتووەکانی کۆتایی ساڵ‌دا، بەدوور دەزانرێت چالاکانی ئابووری ئێران بەم ئاسانییە باوەڕ بکەن کە کەشتیوانەکە سیاسەتێکی دیکەی گرتووەتە بەر و ئەزموونی پڕ بایەخی ۲۰ ساڵی ڕابردوو، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێکارێکی دیکە بخرێتە ناو دەستووری کارەوە. 

 

هەڵاوسان لە مەداری سەرویی ٤۰٪دا

لە نێوان گرفتە چەند لایەنەکانی ئابووری ئێران‌‌دا، هەڵاوسانی خێرا و بەردەوام زیاتر له کێشە و بەربەستەکانی دیکە، ڕێگری لە چالاکانی ئابووری گرتووە لەسەر داهاتووی چالاکییەکانیان بڕیار بدەن. 

ئەم پرسیارە بەردەوامانە کە مادەی خاویی پێویست بۆ بەرهەمهێنان، ئامراز و ئامێرە ماشێنییەکان دەبێت بە چ نرخێک بگۆڕدرێن؟ کۆتا نرخی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکانی بەرهەمهێنان چۆن دەبێت دیاری بکرێت کە زیانی نەبێت و لە هەمان کات‌دا لە ئاستی توانایی کڕینی کڕیارەکان‌دا بێت؟ ئەمانە کۆمەڵێک پرسیارن کە وڵام‌دانەوەیان لە دۆخی هەڵاوسانی ئەم دواییەدا قورسە ئەگەرچی مەحاڵیش نەبێت. 

بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە مانگی ڕێبەندانی ۱٤۰۱، زیاتر لە ٥۳٪ بووە، هەروەها نرخی تێکڕای هەڵاوسان لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزیکەی ٤٨٪ کە پاش ئەزموونی ساڵی ۱۳۷٤، بەرزترین ڕادەی هەڵاوسانی نیو سەدەی ڕابردووە.  

هەر وەک "شەمسەدین حوسەینی"، سەرۆکی کۆمسیۆنی چەسپاندنی بوجە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی وتوویەتی، لە ساڵی ۱٤۰۲، نرخی هەڵاوسان لە سەرەوە دەبێت. دەتوانیت چەندە بەرزتر لە ڕاپۆرت و بەراوردی ناوەندەکانی تری توێژینەوە‌دا بدۆزیتەوە. 

جێگری سەرۆکی لێکۆڵینەوە ئابوورییەکانی ژووری بازرگانی تاران پێشبینی کردووە لە کۆتایی ساڵی ۱٤۰۱دا ژمارەی هەڵاوسان لە نێوان ٤۹.۱٪ بۆ ٤۹.٦٪ دەبێت. هەروەها "ڕەحیم زارع"، وتەبێژی کۆمسیۆنی چەسپاندنی بوجەی مەجلیس، نرخی پێشبینی کراو لە پڕۆژەیاسای بوجەی ۱٤۰۲ی ٤۰٪ ڕاگەیاندبوو. 

پێش‌تر بانکی نێودەوڵەتی ڕێژەی هەڵاوسانی لە ساڵی ۱٤۰۲ نزیکەی ٤۳٪ و سندوقی نێودەوڵەتی دراو، پێشبینی کردبوو هەڵاوسانی ساڵی داهاتوو ٤۰٪ دەبێت تاکوو لە هیچ بەراوردێک‌دا نرخی هەڵاوسان لە ٤۰٪ کەمتر نەبێت. 

بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس، هەرچەندە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵی داهاتوو لەچاو ئەمساڵ کەمتر دەبێت، بەڵام لە سەرووی ٤۰٪دا دەمێنێتەوە.  بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژووری بازرگانی ئێران، بوجەی ۱٤۰۲ وەک بوجەیەک لەسەر مەداری خێراتر بوونەوەی داڕمانی هەڵاوسان دەبێت. 

لەم ڕاپۆرتەدا باس لە کورتهێنانی هاوسەنگی کارکردن بە بڕی ٤٧٦ هەزار میلیارد تمەن کراوە، کە بە بەراورد لەگەڵ کورتهێنانی هاوسەنگی کارکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ١٤٠١ بە ڕێژەی ٦۰٪ گەشەی کردووە و پێدەچێت کورتهێنانی بەرچاوی بودجەی لێبکەوێتەوە، کە وەک سەرچاوەی کێشە ئابوورییەکانی ئێران باسی لێدەکرێت. 

ئێستا برسیەتی

هەروەها ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ڕاپۆرتێک‌دا بە جەخت کردنەوە لەسەر بڕیارەکانی بوجەی ۱٤۰۲، پڕۆسەی گۆڕانکاریی پێوەرە ئابوورییەکانی پێشبینی کردووە، ڕێژەی هەڵاوسان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ۱٤۰۱ کەمتر بەراورد کراوە بەڵام بەم حاڵەوە جەخت دەکاتەوە کە ڕێژەی هەڵاوسان لە سەرەوەی ٤۰٪دا دەبێت. 

لە هەمان کات‌دا لە ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیس‌دا ئاماژە بە ڕێژەی ڕوو لە دابەزینی گەشەکردنی ئابووری و بەرز بوونەی ڕێژەی هەڵاوسان کراوە کە لە ڕوانگەی ڕاپۆرتەرانی ئەم ناوەندە، لە ئەنجام‌دا دابەزینی ڕێژەی هەژاری لە ساڵی ۱٤۰۲دا بەدوور لە چاوەڕوانییەکان دەبیت.  

بەتایبەت لە ساڵی ۱٤۰۱ بە گشتی هەڵاوسان لە بەشی خۆراک‌ و تێچووەکان گوشار دەخاتە سەر بنەماڵە کەم داهاتەکانەوە. ڕێژەیەکی بەرزتری لە هەڵاوسانی گشتی هەبووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی گرووپی خۆراکەکان و خواردنەوەکان لە مانگی ڕێبەندان‌دا ۷۱.٥٪ بووە. 

پێشڕەویی هەڵاوسان لە بەشی خۆراک لە بەراورد لەگەڵ دەستە کاڵاکانی دیکە، گوشاری هەڵاوسان بە جیاکردنەوەی دەهەکی داهاتەکان زیانی لە دەهەکەکانی خوارەوە داوە کە لە ئەگەری درێژەکێشانی ئەم دۆخە دەتوانێت هەژاری بەرینی لێبکەوێتەوە و قوڵترین دەهەکی نزمی داهاتەکان بێت لە ساڵی ١٤٠٢دا. 

بانکی نێودەوڵەتی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی‌دا سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک لە مانگی ڕەزبەرەوە تا بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی لەبەرچاو گرتووە، کە لە نێوان وڵاتانی جیهان‌دا ئێرانی بە هەڵاوسانی خۆراکی ٧٣٪  لە پلەی چوارەم و بەرزترین هەڵاوسانی خۆراک داناوە. لەم ڕاپۆرتەدا تەنیا زیمباوە، لوبنان و ئارژانتین بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسانی خۆراکیان بووە.  

 

چاڵەقوتی گەشەیەکی زۆر کەم 

قەیرانێکی دیکە ئابووری ئێران لەگەڵی‌دا دەستەویەخەیە، کەوتنە ناو چاڵەقووتی گەشەی زۆر کەمە، ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندووە گەشە کردنی ئابووریی ئێران لە ٩ مانگی کۆتایی ١٤٠١دا، ژمارەیەک باش‌تر لە ٣.٣٪ نەبووە، هەروەها لە ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی‌‌دا گەشە کردنی ٩ مانگەی ئابووری ئێران ٤٪ زیاتر بووە، کە لە ڕاپۆڕتی ناوەندی ئامار ٣.٧٪  بەراورد کراوە. هردو ژمارەکە لە گەشە کردنی ٩ مانگەی ساڵەکانی ڕابردوو کەمتر بووە و وا دەردەکەوێت گەشەی ئابووریی لە کۆتایی ساڵی ١٤٠١ لە ٣٪ زیاتر نەبیت. 

جگە لەوەش بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ کە دەتوانرێت بە جیاوازییەکی کەمەوە هاوتای ساڵی ١٤٠١ هەژمار بکرێت، لە سەدا ٢.٩٪ بووە.

بانکی نێودەوڵەتی ڕێژەی گەشەی ئابووری ساڵی ٢٠٢٣ی بە ٢.٢٪ بەراورد کردووە، کە لە ڕاستیدا بە گەشەی ئابووریی لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٢دا دێتە ئەژمار.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە دەوڵەت و پلان‌داڕێژەران، گەشەی ٨٪ ی ئابووری بە گەشەکردنی ئامانج‌داری بەرنامەی حەوتەمی پەرەپێدانی، بوجەی ساڵی ١٤٠٢ لەبەرچاویان گرتووە و وەک وتەبێژی دەوڵەت، عەلیڕەزا بەهادری جەهورمی، گەشەسەندنی ٨٪ بە مومکین و بەدیهاتوو دەزانن.

 

ئۆپراسیۆنی مەحاڵ لە دژوارترین زەمان‌دا

گرینگ‌ترین بەربەست لەسەر ڕێگای بەدیهاتنی ڕێژەی زیاتری گەشەی ئابووری لە ئێران، کەشی ژینگەیی حاکم بەسەر ئابووری ئێراندایە، دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین بەبێ داخستنی دۆسیەی ئەتۆمی ئیران و نەهێشتنی ناکۆکییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی‌دا و دروست کردنی پیوەندی ئابووری لەگەڵ ئابووریی جیهانیی‌دا، مەحاڵە خەونی ئابووری حاکمەکان بەدی بهێنرێت.

هەروەها تەنانەت بە چارەسەری ململانێی ئەتۆمی ئێران گەیشتن بە گەشەی ئابووریی خوازراو زۆر ئەستەمە، بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی لەو شێوەیە، ئابووریی ئێران دوای دابینکردنی مەرجی سەرەتایی، دەبێت ڕێکخستنەوەی نوێ بەگوێرەی خوازراو بخاتە بەرنامەی کارەوە و بێگومان ئەم ڕێکخستنەوەی تواناکان بەبێ تازەکردنەوەی هێز و چاکسازی پێکهاتەیی بنەڕەتی مەحاڵە.

دەسەڵاتداران لە بارودۆخی ئێستادا ئیرادە و دەسەڵاتی پێویستی بۆ ئەو جۆرە چاکسازییە پێکهاتەیی و گۆڕینی بۆچوون نییە و تەنانەت ئەگەر گرژییەکانی بواری سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کەم بکرێنەوە، بە دوور نازانرێت جگە لە باشترکردنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بیرۆکەیەکی دیکەیان هەبێت.

گوڕانکاری پێکهاتەیی لە بۆچوونە ماکرۆکان وەک سیاسەتەکانی دراو، دارایی و گەشەپێدان، دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی حکومەت، ڕادە و شێوازی دەستێوەردانی حکوومەت، هەروەها دووبارە دروستکردنەوەی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە ئابووری ئێران‌دا پێویستی بە ئاستێک لە سەرمایەی کۆمەڵایەتی و متمانەی گشتیی هەیە. 

بە لەبەرچاوگرتنی بزوتنەی ناڕەزایەتی ساڵی ۱٤۰۱ و سەرکوتی توندی هێزە ناڕازی و ڕەخنەگرەکان دەردەکەوێت سەرمایەی کۆمەڵایەتی تووشی وەها داڕمانێک بووە کە تەنانەت لە ئەگەری بوونی ئیرادەیەکی جدی بۆ چاکسازی لەسەرەوە و بە هاوکاری و هاودڵی لە خواروە لە ئاستی کۆمەڵگادا ڕووبەڕوو نابێتەوە و هەر ئەم ناتەباییە، بۆ ڕاگەیاندنی پێشوەختی شکستی سیاسەت‌داڕێژەرە گشتییەکان و بەرنامەی چاکسازی پێکهاتەیی تەواوە. 

تێپەڕبوونی ئابووری ئێران لە داوی گەشەکردنێکی کەم، بەرز بوونەوەی هەڵاوسان و سەرمایەگۆزاری کەم نەک لە ڕێڕەوی ئابووری بەڵکوو له ڕێڕەوێکی دیکەوە تێپەڕ دەبێت کە ڕێبەرایەتییەکەی لە دەستی حکوومت‌دا بە واتای دەسەڵاتی جێبەجێ کردن نییە. تا ئەرکی سیستم و لە لوتکەکەی‌دا "عەلی خامنەیی" بۆ هاوکاری‌کردن لەگەڵ جیهان‌دا و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کرانەوەێ کەشی ناوخۆیی ڕوون نەبێتەوه، گۆڕانکاری لە دۆخی ئابووری ئێران، خەون و خەیاڵ دەبێت. 

ئەگەر شتێک ڕووبدات نە بەردەوام دەبێت و نە بەربڵاو دەبێت. ئابووری ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ چاوەڕێی چارەسەر کردنی هەمان کێشەی هەمیشەییە، تا ئەو کاتە هەرچیەک هەیە تێپەڕاندنی هەموو ڕۆژی ئابوورییە کە تەنیا نیشانەکانی ژیانی هەیە نەک زیاتر. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

یەکەم ناڕەزایەتیی خەڵکی زاهێدان لە ساڵی تازەدا؛ توانجی عەبدولحەمید لە خامنەیی

۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
یەکەم ناڕەزایەتیی خەڵکی زاهێدان لە ساڵی تازەدا؛ توانجی عەبدولحەمید لە خامنەیی