لە درێژەی هێرشی کیمیایی گۆماناوی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران، ڕۆژی سێشەمە ۲۹ی خاکەلێوەی ۱٤۰۲، چەندین ڕاپۆرت لە سەر هێرشە کیماییەکان بۆ سەر قوتابخانە جیاوازەکان بڵاو بووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی لە ئێران بڵاو کراوەتەوە، لە قوتابخانە جیاوازەکانی شارەکانی تاران، کرماشان، ئەردەبیل، کەرەج، ورمێ، سەقز و ئیسلامشەهر ڕۆژی سێشەمە قوتابیان ژەهراویی بوون.
ژەهراویی بوونە زنجیرەییەکان لە ڕۆژی دووشمە ۲٨ی خاکەلێوە لانیکەم لە ۱۲ قوتابخانەی کچان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوام بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستی "ئێرانوایەر"، گیشتووە "نیان کەریمی"، قوتابی پۆلی یازدەهەمی پەروەردەی وەرزشی خوێندنگای ئامادەیی "فەجر" لە بۆکان بە هۆی خراپی دۆخی جەستەیی و لە خوارەوە بوونی ئاستی وشیاری (حاڵەتی نیمچە کۆما) لە نەخۆشخانەی "تەقیزادە"ی ئەم شارەوە بە هێلیکۆپتەر نێرندراوەتە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ.
***
پاش تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر شەپۆلی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران و هەروەها بێباکی بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ئەم هێرشانە بەردەوامە.
"فاتمە دادوەند"، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی کورد کە دانیشتووی تورکیەیە، دەڵێت: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بۆکانەوە بە دەستم گەیشتووە، قوتابخانەی فەجر، لە بۆکان لە کاتژمێر ۱:۳۰ ی پاش نیوڕۆی دووشەمە ۲٨ی خاکەلێوە کراوەتە ئامانجی هێرشی کیمیایی."
لە نێو ئەو قوتابیانەی ژەهراویی کراون بارودۆخی هەندێکیان خراپ ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی دادوەند، نیان کەریمی، قوتابی پۆلی یازدەهەمی پەروەدەی وەرزشی بە هۆ خراپی بار و دۆخی تەندورستییەوە، بە هێلیکۆپتەر و لە ژێر چاودێری چڕی ئەمنییەتیدا نێردراوە بۆ ورمێ. هۆکاری گواستنوەی ئەم کچە قوتابییە، نەبوونی ئامێری تەواوی پزیشکی بۆ چارەسەر کردنی دۆی خراپی جەستەیی ئەو ڕاگەیەندراوە. ئاستی وشیاری نیان لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ورمێ زۆر لە خوارەوە بووە.
یەکێک لە کارمەندانی نخۆشخانەی تەقیزادە لە بۆکان بە "ئێرانوایەر"ی وتووە هۆکاری ناردنی ئەم کچە گەنجە، ئەوە بووە کە چەندین جار بە هۆی ژەهراویی بوونەوە تووشی تەشەنوج بووە.
هەروەها ئەم کەسە ئاگادارە لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە: "زۆر قوتابی دیکە لە دوای هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی فەجر لە بۆکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی تەقیزداە. ۱۲ کەسیان دۆخێکی خراپیان هەبووە و دوو کەس لەم منداڵانە دۆخیان لەوانەی دیکە خراپتر بووە. تەنیا دوو یان سێ کەس لەو قوتابیانە دوای پشکنینی خوێن، بە ڕەزامەندی بەنەماڵەکانیان لە نەخۆشخانەوە براونەتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەو ئاماژەی بەوە کرد : "ئەم ژەهراویی بوونە جۆرێکی تایبەتی ژەهرە". ئەم مادە کیمیاییە لەڕادەبەدەر هەستیارە و بەو ئامێرانەی لە بوکان بەردەستن دەستنیشان ناکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە پشکنینەکانمان ڕەوانەی تاران کردووە، چونکە پێویستە تاقیگە تایبەتمەندەکان ئەم کارە ئەنجام بدەن."
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، کەشی ئەو نەخۆشخانانەی قوتابیان بۆ ئەوێ گوازرابوونەوە، لە ژێر چاودێری توندی ئەمنییەتیدا بووە: "زۆربەی قوتابیانی خوێندنگای ئامادەیی کە لە پۆلی نۆیەمەوە تا دوازدەهەم لەوێدا دەخۆێنن، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بە هۆی خراپی دۆخی قوتابیانەوە، تەواو بەشەکانی نەخۆشخانەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەتییەکاندا بوو. تەنانە ڕێگەیان بە بنەماڵەی قوتابیان نەدابوو مۆبایلەکانیان بەکار بهێنن."
بە وتەی شایەحاڵێک لە بۆکانەوە، یەکێک لەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی تەقیزادە خەوێندرابوو، منداڵێ یەکێک لە هێزە ئەمنییەتییەکان بووە: "ئەم کەسە بەردەوام دەنگی هەڵدەهێنا و دەیگوت بە هیچ شێوەیەک منداڵەکەم نانێرمەوە بۆ قوتابخانە، حاشا لەو وانەیەی ئەم منداڵانە لە قوتابخانەکاندا بیخوێننْ."
هەروەها لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە : "دۆخی نەخۆشخانە ئاڵۆز بوو بەڵام ژمارەی هێز ئەمنییەتییەکان بە ڕادەیەک زۆر بوو کە هیچ کەسێک دەرفەتی گرتنی وێنە و گرتە ڤیدیۆی لە نەخۆشخانە و لەومنداڵانە نەبووە.
چالاکوانێکی داکۆکیکاری مافی منداڵان و دانیشتووی تاران بە "ئێرانوایەر"ی ڕاگەیاند، توندی زیانە دەروونییەکانی منداڵان لە کاتی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکاندا ئەوەندە زۆرە کە جگە لە ژەهراوی بوون، دڵەڕاوکێی زۆری خوێندکاران و بنەماڵەکانی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی وتەکانی ئەم شارەزایی ڕەفتارناسیە، بەشێک لەو منداڵانەی بۆ ڕاوێژ کردن سەدان دەکەن، بە هۆی ترسانەوە تووشی لوکنەت زمان بوون، چونکی دەبیت هەموو ڕۆژێک بە ترسەو بچنەوە بۆ قوتابخانە و نازانن چ چارەنووسێک چاوەڕێیان دەکات.
بەپێی ئەو ڕاپۆرت و گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەمە ۲۹ی خاکەلێوە، قوتابیانی خوێندنگای ئامادەیی کچانەی "شوهەدای مەکە"، "شەریف" و "ئەبرار"، هەرسێکیان لە تاران و چوار قوتابخانەی کچان لە کرماشان و خوێندنگایەکی ناوندی و قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ژەهراویی کراون.
هەروەها لە ڕۆژی دووشەمەدا بەشێک لە قوتابخانەی شارەکانی ئەسفەهان، سنە، ڕوانسەر، سەقز، بۆکان، دیواندەرە، ورمێ، گیلانغەرب، تەورێز، دێزفوول و ماهدەشتی کەرەج ژەهراویی کرابوون.
خوێندنگای ئامادەیی کچانەی "ئاسمان" لە تەورێز، قوتابانە ناوەندییەکانی "فەجر" و "شەریف" و خوێندنگای ئامادەیی کچانەی "شاهێد" لە بۆکان، خوێندنگای ئامادەیی کچانەی "نوورئەلزەهرا" لە ورمێ، قوتابخانەی "پەروین ئێعتیسامی" لە دیواندەرە و قوتابخانەکانی کچانی "سرور" و "ئۆم ئەلسەلمە" لە دێزفوول لەو قوتابخانانە بوون کە ڕۆژی دووشەمە ژەهراویی کرابوون.
هەروەها قوتابخانەی هونەری کچانی "محەمەد باقر" و قوتابخانەی "زەینەب کۆبرا" لە ماهدەشتی کەرەج و "رێزوان"، "ئیمام جەعفەر سادق" و قوتابخانەی "١٥ خورداد"ی کچانی کەرەج، لەو قوتابخانانە بوون کە ژەهراوی کرابوون و لە هەواڵەکاندا ناویان بڵاو کراوەتەوە.
خوێندنگای ناوەندی "موعەلم" لە کرماشان و چوار قوتابخانەی هونەری کچانەی "ئەندێشە"، قوتابانەی ناوەندی "۱۷ی شەهریوەر" و قوتابخانەکانی "عیسمەت" و "خەدیجەی کوبرا" لە شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان کراونەتە ئامانجی هێرشی کیمیایی.
کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە شاری سنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە نیشان دەدات قوتابیانی قوتابخانەی "نەسیبە" لە مەیدانی "کوهنەوەرد"ی ئەم شارە بە هۆی ژەهراوی بوونەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، بنەماڵەی خوێندکاران داوای یارمەتی دەکەن و هەروەها بە نیگەرانییەوە لە دەورووبەری قوتابخاانە و ماشێنی فریاگوزاری وەستاون کە قوتابیان دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە ڕۆژی دووشەمە لە شاری ڕوانسەر هێرشی کیمایی کراوەتە سەر قوتابخانەی ناوەندی کچانەی "فەرهەنگ" و لانیکەم دوو قوتابی گوزراونەتەوە بۆ بنکەکانی تەندورستی.
ڕۆژی یەکشەمە، ژەهراویی کردنە بەربڵاوەکان لانیکەم لە ٩ شار تۆمار کرا، کە قوتابخانەکانی تاران، ئیسلامشار، کەرەج، ئەردەبیل، ورمێ، قەزوین، بابۆڵسەر، هەرسین و شیرازیشیان تێدا بوو.
ڕخنەیەکی زۆر لە ناکارامەیی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ دەستنیشان کردنی گرووپ یان دەستەیەک کەم هێرشانە ئەنجام دەدەن گیراوە، وێڕای ئەوەی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەیدا لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ۱٤۰۱دا لە "ڕۆژی چاندنی نەمام"دا، بۆ ماوەی یەک خولەک و ٥٢ چرکە باسی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکانی کرد و خوازیاری چالاکی توندی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بوو، بەڵام هێشتا هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی و دادوەری بڕیاری نەداوە مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێرشبەرانی قوتابخانەکاندا بکات.
تێبینییەکەت بنووسە