close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

هەشت مانگ دوای بزوتنەوەی ژینا؛ دۆخی کچان لە ئێران چۆنە؟

۲۶ گوڵانی ۱۴۰۲
رقیه رضایی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
ئەم بزوتنەوەیە، دەسەڵاتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری لەسەر ژنان بردە ژێر پرسیارەوە و ژنان بە پشتیوانییەکانی چینە جیاوازەکانی دەرەوەی ئێران، دەرگای جیهانێکی دیکە بەڕوویان‌دا کرایەوە، بوێری و وێنەیەکی بە ژنان داوە کە خوێندنەوەیەکی جیاوازیان لە سەربەخۆیی و داخوازییەکانیان هەبێت
ئەم بزوتنەوەیە، دەسەڵاتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری لەسەر ژنان بردە ژێر پرسیارەوە و ژنان بە پشتیوانییەکانی چینە جیاوازەکانی دەرەوەی ئێران، دەرگای جیهانێکی دیکە بەڕوویان‌دا کرایەوە، بوێری و وێنەیەکی بە ژنان داوە کە خوێندنەوەیەکی جیاوازیان لە سەربەخۆیی و داخوازییەکانیان هەبێت
"لە ڕاستیدا ماندوو بووم. وەک ئەوە وایە هەموو ڕۆژێک بچم بۆ شەڕ، لێرە هەڵسووکەوتی پیاوەکان زۆر باشە و تەنانەت هەندێکیان هاندەرن و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە، بەڵام ژنان بە خراپی سەیرم دەکەن. کۆمەڵگا وەرمان ناگرێت. ئەمە ئەو گوشار و سەختیانەیە کە بەرگەی ناگرین."
"لە ڕاستیدا ماندوو بووم. وەک ئەوە وایە هەموو ڕۆژێک بچم بۆ شەڕ، لێرە هەڵسووکەوتی پیاوەکان زۆر باشە و تەنانەت هەندێکیان هاندەرن و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە، بەڵام ژنان بە خراپی سەیرم دەکەن. کۆمەڵگا وەرمان ناگرێت. ئەمە ئەو گوشار و سەختیانەیە کە بەرگەی ناگرین."

ژنێک باسی کچەکەی دەکات کە چەند مانگ دەبێت سواری ئاسانسۆر نابێت. دڵەڕاوکێی بۆ دروست بووە و لە خەوتن‌دا کێشەی هەیە. دەشڵێت خۆیشی باری دەرونی باش نییە و نیگەرانە لەوەی یەکێک لە هێزە لیباس شەخسییەکانی حکوومەت لە ناو شەقامەکان‌دا بەرۆکی کچەکەی بگرێت و پرسیاری لێبکەن بۆچی سەرپۆشی لەسەر نەکردووە ئەمە دڵەڕوکێیەکی زۆری بۆ دروست کردووە. بەڵام بەخێرایی شێوازی قسە کردنەکەی دەگۆڕێت و دەڵێت: "چارە نییە؟ خوێنی من لە دایکی "نیکا شاکەرەمی" و "مەهسا" ڕەنگین‌تر نییە! لە ئەنجام‌دا ڕێگەیەکە دەبێت بیپێوین و بە خەم و دڵەڕاوکێ بەردەوام دەبین."

تەندروستی دەروونی کچان و ژنان لە ئێران، هەشت مانگ لە دوای کوشتنی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" چۆنە؟ بۆ وردەکاری زیاتر، لەگەڵ دوو ژن لە ئێران، دەرووناسێک و ڕاوێژکارێکی قوتابخانەی کچانە لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران "شەهرزاد پوور عەبدوڵا"، دەروون شیکار وتووێژمان کردووە. 

***

سەرپێجی مەدەنی و لابردنی حیجابی زۆرەملێ لە شارە بچووکەکان بەراوەرد ناکرێت بە شارە گەورەکان. ئەگەرچی لە زۆربەی ئەم شارانەدا، گوشاری هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەر ژنان‌دا نییە، بەڵام کۆمەڵێک گوشاری کۆمەڵایەتی هەیە، کە بۆ درێژەدانی بەرگری مەدنی بەربەستیان دروست کردووە؛ لە ڕوانگەی ئەو پیاوانەی مەتەڵەک دەخەن، تا ئەگاتە ئەو ژنانەی حیجابی زۆرەملێیان وەڵا ناوە، داوەریان لەسەر دەکەن. 

"سین"، ژنێکی گەنجی دانیشتووی یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە، سەبارەت بە هەستەکانی خۆی لە کاتی کوژرانی ژینا نەپۆشینی سەرپۆشەکەی بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "لە ڕاستیدا ماندوو بووم. وەک ئەوە وایە هەموو ڕۆژێک بچم بۆ شەڕ، لێرە هەڵسووکەوتی پیاوەکان زۆر باشە و تەنانەت هەندێکیان هاندەرن و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە، بەڵام ژنان بە خراپی سەیرم دەکەن. کۆمەڵگا وەرمان ناگرێت. ئەمە ئەو گوشار و سەختیانەیە کە بەرگەی ناگرین."

ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "هەرجارێک کە بیر لەوە دەکەمەوە کە دەبێت سەر لە نوێ سەرپۆش لەسەر بکەمەوە، بەڵام دواجار لە لوتکەی بێ‌هیوایی لە گۆڕان‌دا، چاوە گەشەکانی ژینام وەبیر دێتەوە، کاتێک بیر لە سارینا، نیکا و غەزالە و کیان دەکەمەوە دەڵێم دەبێت بەردەوام بیت."

 

هەمەگیریی بێزاری، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی

دەرووناسێک و ڕاوێژکارێکی قوتابخانەیەکی کچانە لە یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری ئێران، بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، زیاتر لە جاران، ژمارەیەکی زیاتر لە قوتابیان بە نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە سەردانی دەکەن. 

هەروەها ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت: "یەکەمین نیشانەیەک کە لەو کەسانەدا بەرچاو دەکەوێت، ئەوەیە کە بزوتنەوەی ژینا بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی وشیاریی منداڵان بەرز بێتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی دۆخی فەرهەنگی کۆمەڵگا بەتایبەت لە شارە بچووکەکان، ئەم وشیارییە بووەتە هۆی بێزار بوونیان و هەندێکیان تا ئەو پەڕی سنووری خەمۆکی ڕۆیشتوون."

ئەم دەرووناسە، کە دانیشتووی ئێرانە باس لە ژنێکی گەنج دەکات کە لەم دواییانەدا سەردانی کردووە و لە تەمەنێکی کەم‌دا هاوسەرگیری کردووە، بەڵام لە ئێستادا سەرەڕای گوشارەکانی بنەماڵەکەیی و هاوسەرەکەی، دەیەوێت سەربەخۆ بێت.

ئەو دەڵێت: "بۆ نموونە یەکێک لەو کەسانەی کە سەردانی کردووم لە تەمەنێکی کەم‌دا هاوسەرگیری کردووە و پێش‌تر بەشداری وانەکانی جوانکاری کردووه، لە دەستپێکی ژیانی‌دا لەگەڵ هاوسەرەکەی قبووڵی کردووه  بۆ وانەکانی نەچێتۆ، بەڵام لە ئێستادا هەواڵی ناڕەزایەتییەکان کاریگەری لەسەر داناوە و دەبینێت ژنانیش قسەیان بۆ وتن هەیە، لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی کێشە بوون، تەنانەت لە لایەن بنەماڵەی خۆی و بنەماڵەی هاوسەرەکەی لیدراوە و زیانی پێ گەیشتووە. ئێمە لە قۆناغەکانی ڕاوێژکاری سەبارەت بە نەترس بوون لەسەری کار دەکەین و هەروەها فێر دەبێت چۆن دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات و بە خواستەکانی بگات."

بە بڕوای ئەم دەروونناس و ڕاوێژکاری قوتابخانەیە، "ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان چووەتە نێو بنەماڵەکانەوە و بەشێکی زۆر لە بنەماڵە ئێرانییەکان، بەبێ ئەوەی بزانن دیکتاتۆریەک لە جۆری کۆماری ئیسلامیان تێدایە؛ بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ژنانی دەروونناسان و ڕاوێژکار، یارمەتی هاوڕەگەزەکانیان بدەن تا فێری تواناکانی ژیان ببن و جێبەجێی بکەن." 

هەڵبەت بەر لەمه چەندین ڕاپۆرت لەسەر کێشەکان و زیانە دەروونییەکانی ژنان و کچانی ناڕازی و گرووپە ناڕازییەکانی دیکە بڵاو کرابووەوە. پێش‌تر، "یەلدا ئاقافەزلی"، کچێکی تەمەن ۱۹ساڵان کە ڕۆژی ٤ی مانگی خەزەڵوەر، لە مەیدانی "ئینقلاب"ی تاران دەستگیر کرابوو، کەمتر لە حەوتوویەک دوای ئازاد بوونی خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی هێنا. 

هاوکات، لاپەڕەی تویتەری "بیدارزنی"، نووسیبووی کە ئەو لە دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی قەرەچەکی وەرامین، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی زیندان مانی لە خواردن گرتبوو و بەبێ ئەوەی هیچ کام لەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵی قبووڵی بکات، ڕۆژی یەکشەمه ۱٥ۍ خەزەڵوەر ئازاد کرا. 

هەروەها، پێش‌تر سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە "ئومید حەسەن‌بەیگی"، هاوڵاتیەک کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە شەهریار دەستگیر کرا و خرابووە  ژێر ئەشکەنجەی سێکسی و جەستەییەوە، باسی لەوە کردبوو بە هۆی گوشارەکانەوە، تووشی کێشەی دەروونی بووە. 

 

خەریکین کراژ دەخەین، کەواتە هێشتا لاوازین 

شەهرزاد پوورعەبدوڵا، دەروونشیکار خەڵکی ئێران و دانیشتووی بریتانیا، لەو باوەڕەدایە لە دوای کوژرانی حکوومەتی ژینا ئەمینی  هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە کچانی گەنج زیاتر دەکەونە بەر کێشەی تەندورستییەوە، ئەوەیە کە لەگەڵ ئەم ژنە گەنجە تەمەن ۲۲ ساڵانەدا خۆیان بە هاودەرد زانیوە و بە مەرگی ئەو دەرکیان بەوە کردووە، "کە گەورە بوون و ژن بوون لە کۆمەڵگایەک‌دا کە بەربەستی زۆری خستووەتە بەرپێی ژنانەوە، و دەتوانێت لە ڕوویی جەستەییەوە  چەندە مەترسی بخاتە سەریان."

دەشڵێت کچان و ژنانی گەنج ڕووبەڕووی پێناسەیەک لە ڕەگەزەکەیان بوونەتەوە کە حکومەتی ئیسلامی چەندین دەیە دەبێت ڕێگری لەم ئاگادار بوونەوە گرتووە. بەم پێیە، "بە چاوی خۆیان بینیان بەپێچەوانەی ئەو شتەی منداڵیان لەسەر پەروەردە کردووە، ژنان دەتوانن لە گۆرانکاری و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت و لە ناو بنەماڵەدا ڕۆڵی چالاک‌تر بگێڕن و دەتوانن جیهانێک بهەژێنن." ئەمە ڕووداوێکە کە لە زەینی کچانی گەنج‌دا ڕووی داوە و ئەوانە لە خاڵی ئاسایش و ئارامی کە تا بەر لە ناڕەزایەتییەکان هەبوو، بێنە دەرەوە. 

هاوکات لەگەڵ ئەم گرژیانە، کۆمەڵێک ڕاپۆرت لەسەر لێدان و کوتان، هەڕەشە بۆ دەرکردن و دەستگیر کردن، سەرکوت و تەنانەت گیانلەدەستدانی قوتابیان لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، کاریگەری لەسەر باری دەروونی و هەست بە نائەمنی لە قوتابیان‌دا دروست کردووە. 

شەهرزاد پوورعەبدوڵا، هەستی "بێ وەفایی" لە بەشێک لە کچانی قوتابیی‌دا کە بە پێچەوانەی خواستی بنەماڵەکانیان و سەرەڕای دژایەتییەکان و ڕێگرییەکانی ئەوان بەشداریان لە ناڕەزایەتییەکان‌دا دەرکرد دەتوانین ئەمە بە یەکێکی دیکە لە سەرچاوەکانی کێشەی تەندورستی دەروونی کچان لە ئێران بزانین و دەڵێت: "کچان مەجبوور بوون بەرامبەر بنەماڵەکانیان بوەستنەوە و ئەو چوارچێوانەی بنەماڵەکان چاوەڕێیان دەکرد بۆ پاراستنی ئەمنییەتیان لە نێو کۆمەڵگادا ڕەچاوی بکەن، بشکێنن. لەگەڵ باوک و دایکە نیگەرانەکان کە دەیانویست پارێزگاری لە منداڵەکانیان بکەن ڕووبەوو بوونەتەوە و ئەم دۆخە، منداڵانی لە بەرامبەر بنەماڵەکان‌دا داناوە."

هەروەها بە بۆچوونی ئەو ئەم ڕووبەڕوو بووونەوەیە، کچانی قوتابی خستووەتە ناو دووڕیانێکەوە کە هەڵبژاردنی بەشداری‌کردن لە ناڕەزایەتییەکان و گوێ‌گرتن لە دایک و باوکیان، گوشاری زیاتری خستۆتە سەر دەروونیان کە پێش‌تر زیانێکی زۆری پێگەیاندوون.

بەم حاڵەوە، شەهرزاد پوورعەبدوڵا لەو باوەڕەدایە ئەم دۆخە بۆ ژنان و کچان لە ئێران، وەک "خستنی کراژ" وایە و لە هەر کراژ خستنێک‌دا، تا دەستمان بە لایەیەکی پاریزەری باش بگات، لاوازین: "ئەم بزوتنەوەیە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ژنان و کچان هەبووە و ناگۆڕێت، کۆمەڵێک شتیان ئەزموون کردووە و ئەو هەستەی پێ‌بەخشیون کە نە؛ دەتوانی گۆڕانکاری دروست بکەیت و نە دەتوانیت بە شێوەیەکی دیکە بیر بکەیەیتەوە و بژیت."

هەروەها جەخت دەکاتەوە: "ئەم بزوتنەوەیە، دەسەڵاتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری لەسەر ژنان بردە ژێر پرسیارەوە و ژنان بە پشتیوانییەکانی چینە جیاوازەکانی دەرەوەی ئێران، دەرگای جیهانێکی دیکە بەڕوویان‌دا کرایەوە، بوێری و وێنەیەکی بە ژنان داوە کە خوێندنەوەیەکی جیاوازیان لە سەربەخۆیی و داخوازییەکانیان هەبێت. ژنان لە ڕۆتی ئەم بزوتنەوەدا، هەستیان بەوە کردووە کە دەتوانن دۆخەکە بگۆڕن، بەڵام بەداخەوە وەک هەر گۆڕانکارییەکی دیکە، بەبێ ڕووبەڕوو بوونەوە، ئەگەری گۆڕانکاری لە چوارچێوەکان‌دا نییە ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی هاوسەنگی نێوان بنەماڵەکان و هاوسەرکان تێکبچێت و وەک هەر قۆناغێکی تێپەڕبوون، تا ئەو کاتەی سەقامگیری شوێنی دەگرێتەوە، ترسناک و زیانبەخش دەبێت. 

ئەو لە درێژەدا دەڵێت: "ئێمە لە ئێستادا لە خولێکی هەستیاردا بەسەر دەبەین، ئەم  خولە تێپەڕ دەبێت و کچان و ژنان بەرگەگرانەتر دەتوانن ڕووبەڕووی پرسەکانی ژیانیان ببنەوە. دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە تێپەڕاندنی قەیرانەکان ئاسان نییە، بەڵام هەواڵی خۆش ئەوەیە کە قەیرانەکان هەمیشە توانیویانە گۆڕانکاری ئەرێنی بەرهەمبهێنن و ئەمجارەش دەتوانین هیوامان هەبێت."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران لە ماوەی یەک ساڵ‌دا ٥٧٦ کەسی لە سێدارەداوە

۲۶ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران لە ماوەی یەک ساڵ‌دا ٥٧٦ کەسی لە سێدارەداوە