close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

خوشکی موجاهید کورکور، بەندکراوی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدان: ئێمە تەنیاین، فریامان بکەون

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۲
مریم دهکردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
خوشکی موجاهید کورکور کە لە ئینستاگرام‌دا خۆی بە ناوی "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ "ئێران‌وایەر"، باسی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی دەکات.
خوشکی موجاهید کورکور کە لە ئینستاگرام‌دا خۆی بە ناوی "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ "ئێران‌وایەر"، باسی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی دەکات.
خوشکی موجاهید کورکور کە خۆی بە "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، سەبارەت بە دوایین هەواڵەکان لەسەر دۆخی براکەی بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "سەرەتا وتیان گوازراوەتەوە و خۆشمان پێمان وابوو براکەم لە شەیبانەوە گواستراوەتەوە بۆ تاران، بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتووە بۆ یەکلایی کردنەوەی سزاکەی تەنیا دۆسیەکەیان نێردراوەتەوە بۆ تاران.
خوشکی موجاهید کورکور کە خۆی بە "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، سەبارەت بە دوایین هەواڵەکان لەسەر دۆخی براکەی بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "سەرەتا وتیان گوازراوەتەوە و خۆشمان پێمان وابوو براکەم لە شەیبانەوە گواستراوەتەوە بۆ تاران، بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتووە بۆ یەکلایی کردنەوەی سزاکەی تەنیا دۆسیەکەیان نێردراوەتەوە بۆ تاران.
لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی کیان پیرفەلەک کە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١، بەڕێوەچوو، ئامادەبووان لەم ڕێ‌وڕەسمەدا، جگە لە هاودەردی کردن لەگەڵ بنەماڵەی پیرفەلەک‌دا، بەرامبەر دەستگیرکردنی موجاهید کورکور و ئەشکەنجەدانی بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر ئەوەی لە هێرشی ٢٥ی خەزەڵوەردا دەستی هەبووە ناڕەزایەتیان دەربڕێ.
لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی کیان پیرفەلەک کە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١، بەڕێوەچوو، ئامادەبووان لەم ڕێ‌وڕەسمەدا، جگە لە هاودەردی کردن لەگەڵ بنەماڵەی پیرفەلەک‌دا، بەرامبەر دەستگیرکردنی موجاهید کورکور و ئەشکەنجەدانی بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر ئەوەی لە هێرشی ٢٥ی خەزەڵوەردا دەستی هەبووە ناڕەزایەتیان دەربڕێ.

چوار ڕۆژ دوای کوشتاری هاوڵاتیان لە ئیزە لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا، و کوشتنی "کیان پیرفەلەک"، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان کە بە "بەلەمی دەستکرد" و "خودای پەلکەزێڕینە" لە یادی ئێرانییەکان‌دا هەتا هەتایی بووەوە، " موجاهید کورکور بەدەستی هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کرا؛ دەستبەسەر بوونێک کە تا پاش نیوەڕی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز، هەواڵەکەی لە میدیاکان‌دا بڵاو نەکرایەوە. پاشان وترا کە گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵان بە ناوی "عەباس کورکوری"، ناسراو بە موجاهید کورکور، لە کاتی ئەم "تێکهەڵچوونە چەکدارانەدا" بریندار بووە. لە ئێستادا دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی "کوشتنی کیان پیر فەلەک"، سزای لەسێدارەدانی بەسەر موجاهید کورکوردا سەپاندووە و ترسی ئەوە هەیە لە هەر ئان‌ و ساتێک‌دا سزاکەی جێبەجێ بکرێت. سزایەک کە بەپێی وتەی شایەتحاڵان و نزیکانی بنەماڵەی موجاهید و کیان، نادادپەروەرانە و بەپێی سیناریۆیەکی ساختەکارانە دەرچووە.    

خوشکی موجاهید کورکور کە لە ئینستاگرام‌دا خۆی بە ناوی "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ "ئێران‌وایەر"، باسی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆ سەر خۆی و بنەماڵەکەی دەکات. 

***

هاوکات لەگەڵ بەردەوام‌بوونی شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران، چالاکانی مافی مرۆڤ و نزیکانی موجاهید کورکور نیگەرانی جێبەجێ کردنی لەناکاوی ئەو سزایەن کە بۆی دەرچووە، بەتایبەت کاتێک ڕۆژی پێنج‌شەمە ۲۲ی گوڵانی ۱٤۰۲، دەنگۆیەک لەسەر ئەوەی کە "موجاهد کورکور لە ناکاو لە شەیبانەوە گوازراوەتەوە بۆ تاران" بڵاو کرایەوە. 

خوشکی موجاهید کورکور کە خۆی بە "ڕەها بەختیاری" ناساندووە، سەبارەت بە دوایین هەواڵەکان لەسەر دۆخی براکەی بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "سەرەتا وتیان گوازراوەتەوە و خۆشمان پێمان وابوو براکەم لە شەیبانەوە گواستراوەتەوە بۆ تاران، بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتووە بۆ یەکلایی کردنەوەی سزاکەی تەنیا دۆسیەکەیان نێردراوەتەوە بۆ تاران. براکەم لە ڕووی جەستیی و دەروونییەوە دۆخێکی باشی نییە. له کاتێکەوە کە دەستگیر کراوە نە پێوەندی تەلەفۆنیمان هەبووە و نە چاومان پی کەوتووە، تەنیا یەک جار ڕێگەیان بە دایک و باوکم  داوە چاویان پی بکەوێت ئەوەش ماوەکەی زۆر کورت بووە. لەو چاوپێکەوتنە چەند خولەکییەدا بۆیان دەرکەوتووە باری دەروونی باش نییە، و بە توندی ئەشکەنجە دراوە، بە بنەماڵەمانی وتبوو کە تا یحەوتوویە دوای دەستگیرکردنی لەسەرخۆ چووە، دایکم وتی سکی موجاهد ئەونەدە هەڵاوسابوو کە کوتبووە سەر ڕانەکانی." 

بە وتەی ڕەها بەختیاری، هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەمڵی موجاهیدیان خستووەتە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونییەوە: "لە دوای ئەو چاوپێکەوتنە سەرەتاییە کە لە حەوتووەکانی یەکەم‌دا ئەنجامی گرت، هیچ هەواڵێکی دیکەمان لەو نییە؛ بەڵام هەر ئەو کاتە موجاهید وتبووی سێ جاڕ ڕووبەڕووی لەسێدارەدانی دەستگردیان کردوومەتەوە. وتبووی هەموو ڕۆژێک کەسێک دێت و دەڵێت خۆت ئامادە بکە ئەمڕۆ سزاکەت جێبەجێ دەکرێت، یان بەروارێکی دیاری‌کراو وەک ڕۆژ و کاتی لەسێدارەدانەکە ڕادەگەیەنێت و دەڕوات. خەریکن زەجرکوشی دەکەن، ئێستا لە پاش تێپەڕبوونی چەند مانگ، بەڵام هیچ کەسێک دەنگی دادخوازمان نابیسێت."

تەنیایی و سەرکوت؛ پشکی بنەماڵەی موجاهید

ڕەها بەختیاری، ڕەنج و ئازاری بنەماڵەکەی لە دوای تێکهەڵچوونی هێزە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ خەڵکی ئیزە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "ئێمە زۆر تەنیاین، لەم ڕۆژانەدا هیچ کەسێک لە هاوڵاتیان و خزمەکانمان ئاوڕمان لێ نادەنەوە، هەمووان بەتێکڕایی جێیان هێشتین."

دڵی پڕدەبێت و بۆ ساتێک دەوەستێت. بە دەنگێکەوە کە ناتوانێت ڕێگە بە لەرینی بگرێت، دەڵێت: "دوای ئەوەی موجاهید دەستبەسەر کرا هێشتا لە ژووری تاکەکەسی‌دا بوو، بنەماڵەم هەموو هەوڵی خۆیان وەگەڕدەخست تاکوو موجاهید لە ژووری تاکەکەسییەوە بدرێتە ناو بەندی گشتی، یەکێک لە خزمەکانمان لەگەڵ سپاییەکی خەڵکی ئیزە سەردانی ماڵی ئێمەیان کرد هەموو پاشەکەوتەکانی باوکم کە بەرهمی چەندین ساڵ کار کردن بوو، داهاتی دووکانێکی بچووک کە دایکم بەڕێوەی دەبرد و هەروەها بڕێک زێر و وامی هاوسەرگیری خوشکەکەمی وەرگرت بۆ ئەوەی موجاهید بگوازێتەوە بۆ بەندی گشتی، بەڵام هیچ کارێکی نەکرد." 

موجاهید کورکور لە گێڕانەوەی خوشکەکەی‌دا، گەنجێکی "دڵڕەحم و میهرەبان"بوو ، ئەو بە ئێران‌وایەر دەڵێت: "براکەم ئاژەڵانی خۆش دەویست. بە تایبەت  سەگ و پەلەوەرەکان. چەند سەگ و کۆتری هەبوو کە وەک منداڵی خۆی پارێزگاری لێ دەکردن. کەسێک کە تا ئەو ڕادەیە لەگەڵ ئاژەڵان میهرەبانە، هیچ کاتێک ناتوانێت ستەم لە کەس بکات. موجاهید و هاوڵاتیانی سەراسەری ئێران بەداخ و دڵگران بۆ مەرگی کیان، لە ستەم ماندوو بوو، ناڕازی بوو، وەک هەموومان؛ بەڵام ئەمە چیرۆکێکە بۆیان هەڵبەستووە و بەو پێیە دەیانەوێت بیکوژن و ئەمە دادپەروەرانە نییە."

موجاهید کورکور لە دەستگیر کردنیەوە تا دەرچوونی سزاکەی

دوانیوەڕۆی ڕۆژی ۲٨ی سەرماوەزی ۱٤۰۱، میدیا حکوومەتییەکانی ئێران هەواڵی دەستگیر کردنی "ئەنجام‌دەرانی هێرشی تیرۆریستی"یان لە ئیزە ڕاگەیاند. "باشگای خبرنگاران جوان" نزیک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لە زمانی داواکاری گشتی خوزستان نووسی: "لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی فەراجا، وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران، دوو کەس لە ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە کوژرا و دوو کەسی دیکەش دەستگیر کراون." 

داواکاری گشتی خوزستان بانگەشەی کردبوو کە ئەم کەسانە "بڕیار وا بووە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی دیکە لە ئیزە ئەنجام بدەن."

پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، وێنەکانی "حوسەین سەعیدی" و "مەحمود ئەحمەدی"، کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. دوو هاوڵاتیی کە تا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکارەکانیان نەکراوەتەوە. 

"هوومەن سەیدالی"، شوانێک لە گوندی "پریسیلا" کە ماڵەکەی خستبووە بەردەستی ئەم سێ کەسە ناڕازییەوە و "عەباس کورکوری" ناسراو بە "موجاهید کورکور"،  و دوو کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی ئەم ئۆپراسیۆنە بوون.

میدیا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەوانە "فارس" و "تەسنیم"، وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکیان لەو ماڵە کە بانگەشە کرابوو " شوێنی خۆحەشاردانی" ئەم کەسانە بووە، بڵاو کردەوە. ماڵێک کە دیار بوو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە چەکی جەنگی هێرش کراوەتەسەری.

موجاهید کورکور و ئەو دوو ناڕازییەی دیکە کە لە تێکهەڵچوونەکەدا کوژران، بە کوشتنی کیان پیرفەلەک تۆمەتبار کراون. بەپێی گێڕانەوەی میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران، شەوی ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کاتی ئەو هێرشەدا کە بە "هێرشی چەکدارانە و تیرۆریستی" لە بازاڕی شاری ئیزەدا ناودێر کراوە، کیان پیرفەلەک کوژرا. جگە لە کیان پیرفەلەک، هەشت هاوڵاتیی دیکە لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی "سپێهر مەقسوودی" لە تێکهەڵكچوونەکانی ٢٥ خەزەڵوەری ئێزەدا کوژراون.

"ماهمونیر[زەینەب] مەولایی‌ڕاد"، دایکی کیان پیرفەلەک، لە هەمان سەرەتاکانی کوژرانی کوڕەکەی‌دا ڕایگەیاند کە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەقە لە کیان و ماشێنەکەیان کراوە. 

سەرەڕای ئەمە، دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر "تیرۆریستی بوونی کوشتاری هاوڵاتیانی ئیزە" جەختیان کردووەتەوە و بانگەشەیان کردووە کوشتنی کیان لە لایەن موجاهید کورکور و هاوڕێکانی ئەنجام دراوە. 

لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی کیان پیرفەلەک کە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١، بەڕێوەچوو، ئامادەبووان لەم ڕێ‌وڕەسمەدا، جگە لە هاودەردی کردن لەگەڵ بنەماڵەی پیرفەلەک‌دا، بەرامبەر دەستگیرکردنی موجاهید کورکور و ئەشکەنجەدانی بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر ئەوەی لە هێرشی ٢٥ی خەزەڵوەردا دەستی هەبووە ناڕەزایەتیان دەربڕێ.

بەشداران بووان لەم ڕێ‌وڕەسمەدا کۆمەڵیک بلاکاردیان بەرز کردبووەوە کە ئەم دروشمەی لەسەر نووسرابوو "بسیجی دروغ نگو، کیان داداش مجاهده» هەروەها دروشمی«مجاهد اعدام بشه، اینجا قیامت میشه"یان دەوتەوە. 

هەروەها ماهمونیر مەولایی‌ڕاد، بەردەوام وەک کوڕ و برای خۆی  ناویی موجاهید کورکور بردووە و لەگەڵ دایکی ئەودا لەسەر مەزاری کیان ئامادە بوون کە وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١دا، داواکاری گشتی ئیزە بەڕێوەچوونی دادگایی‌کردنی موجاهید کورکوری لە دادگای شۆڕشی ئەهواز ڕاگەیاند و بانگەشەی ئەوەی کرد کە خۆی تۆمەتی کوشتنی کیان پیرفەلاکی قبوڵ کردووە.

دانپێدانان و قبووڵ کردنی سیناریۆی حکوومەت لە ژێر ئەشکەنجەدا

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی میدیاکانی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی، موجاهید کورکور " لەڕێگەی کێشانی چەک بەمەبەستی کوشتنی خەڵک و دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ بە "موحاربە" و هەروەها بەهۆی ئانجام‌دانی تاوان لە ڕێگەی تەقە کردن بە چەکی جەنگی بە "ئەفسادفیلئەرز" و هەروەها بە تێکدانی ئاسایشی گشتی و زیانی گیانی و کوشتنی حەوت کەس لەوانە کیان پیرفەلەک، هەروەها خەسار گەیاندن بە مڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی، پێکهێنانی گرووپی باغی و ئەندام بوون تیایدا لە ڕێگەی ڕاپەڕینی چەکدارانە بە دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران" تۆمەتبار کراوە. 

"مەیسەم پیرفەلەک"، باوکی کیان، لەدوای ئەوەیە کە تاڕادەیەک تەندورستی باش بووە، بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، هەموو تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە ئیزەییە کە پێوەندی‌ بە کوشتنی کوڕەکەیەوە هەبوو، ڕەت کردووەتەوە و وتی: "دادخوازیی خوێنی کوڕەکەمم، من هیچ سکاڵایەکم لە دژی موجاهید کورکور و منداڵەکانی ئیزە نییە و نابێت، چون خۆم و هاوسەرەکەم بە چای خۆمان بینیمان هێزە ئەمنییەتییەکان بە فەرماندەیی "عەیدی عەلیپوور"، تەقەیان لە ماشێنەکەمان کرد، کوڕەکەمیان کوشت و منیان بریندار کرد."

بانگەشەی قبووڵکردنی ئەو تۆمەتانەی لە دادگا خراونەتە پاڵ موجاهید کورکور لە حاڵێک‌دا ئەنجامی گرتووە کە ئەم هاوڵاتییە دەستگیر کراوە لە کاتی دەستبەسەر بوونییەوە، بەبێ ئەوەی دەرفەتی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی پێ‌بدرێت، لە زیندان‌دا بووە و ئەشکەنجە دراوە.

هەروەها لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەم دواییانەدا لەسەر داوای بنەماڵەی کیان پیرفلەک، داود شاوەلی پارێزەری ئەم بنەماڵەیە، وەک پارێزەری موجاهید کورکور ناسێندرا و وەرگیرا.

ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، دەزگای دادوەری ڕایگەیاند کە بۆ "عەباس کورکوری ناسراو بە موجاهید کورکور"، وەک  "تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی کیان پیرفەلەک"، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام ئەم سزایە "یەکلایی نەکراوەتەوە" و "دەرفەتی ئەوەی هەیە لە دادگای باڵای ئێران داوای پێداچوونەوەی" بۆ بکرێت. 

دایکی عەباس کورکوردی تا ئێستا چەندین جار بە ئامانجی ڕێگری کردن لە لەسێدارەدانی کوڕەکەی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە. ڕەها بەختیاری لە کۆتایی وتوێژەکەدا، داوا لە کۆمەڵگەی ئێران دەکات پشتیوانی لە براکەی و بنەماڵەکەی بکەن و پشتیان بەرنەدەن: "ئێمە تەنیا چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکەین دڵگەرمیمان پێبدەن و پاڵپشتمان بن. ژمارەیەک لە نزیکان و هاوڵاتیان بەردەوام بە باوکم دەڵین ڕێگەیەک بۆ ڕزگار کردنی موجاهید نییە و لەسێدارە دەدرێت، هەر ئەم قسانە بووتە هۆی ئەوەی کە باوکم تەندورستی تێکبچێت و لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە ئەوان دەیانەوێت بۆ چیرۆکێکی خەیاڵی براکەم لە سێدارە بدەن. یارمەتیمان بکەن."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پەلاماردانی باوکی هومەن عەبدوڵاهی و دەستگیر کردنی ٨ چالاکی کرێکاری لە سنە

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پەلاماردانی باوکی هومەن عەبدوڵاهی و دەستگیر کردنی ٨ چالاکی کرێکاری لە سنە