close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

گەڕانەوەی سیاسەتی دەرەکیی کۆماری ئیسلامی لە مەسڵەحەتەوە بۆ "تەقیە"

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۲
احسان مهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی خۆی‌دا سێ بنەمای "عیزەت، حیکمەت، مەسڵەحەت"، کە بە بنەماکانی سیاسەتی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەنرێت و لە حەفتاکاندا جەختی لەسەر دەکرایەوە، ڕوون کردەوە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی خۆی‌دا سێ بنەمای "عیزەت، حیکمەت، مەسڵەحەت"، کە بە بنەماکانی سیاسەتی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەنرێت و لە حەفتاکاندا جەختی لەسەر دەکرایەوە، ڕوون کردەوە.

قسەکانی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربارەی "نەرمی نواندنی قارەمانانه" و "تەقیە" به پەیامێک بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەو دانوستانە شاراوانە بزانین کە پیش ئەمەیش هەبووە کە خامنەیی لە کاتی دانوستانە ئەتۆمییەکان‌دا هەندێک قسەی کردووە کە بە جۆرێک داخوازیی دانوستان‌کاران بووە.

لە هەندێک نموونەیش‌دا قسەکانی بەبێ هەماهەنگیی دانوستان کاران و لە زیانی ئەوان لە کاتی دانوستانەکان‌دا بووە. ئەو لەم نێوانەدا دیسانەوە دەوڵەتانی ناسراو بە ڕێخۆرم‌خواز و تەکنۆکراتی بچووک کردەوە و سیاسەتی دەرەکیی ئەوانی بە "پاڕانەوەئاسا" وەسف کردووە.

بەراورد کردنی "نەرمی نواندنی قارەمانانە" لەگەڵ "تەقیە" هەرچەند جێگای سەرسووڕمانە، بەڵام خامنەیی پێش ئەمەیش لە پاڵ "عیزەت، حیکمەت"دا "تەقیە"ی بە یەکێک لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەکیی کۆماری ئیسلامی ناودێر کردبوو و دوای ئەوە، وشەی "مەسڵەحەت" بووبە جێگرەوەی "تەقیە".

ئەم بابەتە دەشێت وەبیرهێنەرەوەی تۆمەتی "خودعە [فێڵ]"یش بێت کە دژبەرانی حکوومەت سەبارەت بە ئایەتوڵا خومەینی باسی لێ دەکەن.

***

خامنەیی چی وت؟ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی خۆی‌دا سێ بنەمای "عیزەت، حیکمەت، مەسڵەحەت"، کە بە بنەماکانی سیاسەتی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەنرێت و لە حەفتاکاندا جەختی لەسەر دەکرایەوە، ڕوون کردەوە.ئەو وتوویەتی "مەسڵەحەت واتە ناسینی حاڵەتەکانی نادەقبەستوویی. ئەو جێگایانەی کە دەبێت نادەقبەستوو بین و ئەم نادەقبەستووییە هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ بنەماکان‌دا نییە."خامنەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە قسەکانی دەربارەی "نەرمی نواندنی قارەمانانە" لە دەرەوە "خراپ تێی‌گەیشتوون و بەراوەردێکی دیکەیان کردووە" و لە ناوخۆیش‌دا "لە ماناکەی خراپ تێگەیشتوون."خامنەیی پاشان بابەتی "نەرمی نواندنی قارەمانانە" لەگەڵ "تەقیە" بە یەکسان زانی و وتی "تەقیە واتە لە جێگایەک‌دا کە دەجووڵێن، ڕێگایەک بدۆزنەوە کە لە پاڵ تاشەبەردێکەوە تێپەڕ ببن. ماناکەی ئەوە نییە کە ئێمە خۆمان لەو ڕێگایە دەبوێرین و پاشگەز دەبینەوە، بەڵکوو نەچووینەتە شەڕی تاشەبەردەکەوە و توانیومانە ڕێگایەکی دیکە بدۆزینەوە."

قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەربارەی "تەقیە" لە سیاسەتی دەرەکی‌دا بەڵام بابەتێکی تازە نییە. ئەو لە ساڵی ١٣٦٨یش‌دا وتبووی: "یەکێکی دیکە لەو بەهایانەی کە سیاسەتی دەرەکیی ئێمە، سێ بنەماکەی عیزەت و حیکمەت و ڕەچاوگرتنی تەقیە- لەو حاڵەتانەدا کە دەبێت تەقیە بکرێت- پێی پشتبەست بێت." پاش ماوەیەک بەڵام "مەسڵەحەت" جێگای "تەقیە"ی گرتەوە کە دەیتوانی وشەیەکی مانادارتر بێت.

ئەو ھەڵبەت وتبووی کە "تەقیە" بە مانای شاردنەوەی بیروباوەڕ بە هۆی ترسەوە نییە، بەڵکوو بە مانای "قەڵغان"ە. خامنەیی وتبووی: "تەقیە قەڵغانە. قەڵغان لە کوێ‌دا بەکار دەهێنرێت؟ بەندە ئەوکات لە لێدوانەکانی پیش شۆڕش لەگەڵ کۆمەڵێک کەس‌دا باسی ئەوەم دەکرد کەس لە ژێر پەتووەوە قەڵغان بەکار ناهێنێت؛ قەڵغان هی مەیدانی جەنگە، هی کاتی تێکهەڵچوونە. کەواتە تەقیە تایبەتە بە تێکهەڵچوون."

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەروەها وتبووی: "ئێمە لەگەڵ دوژمنێک کە لە کۆتایش‌دا [لەگەڵی] ڕووبەڕوو دەبینەوە، دەبێت ئێستا دابنیشین و دۆستایەتی بکەین، ئەمە حیکمەتە. پێتان وانەبێت ئەمانە ئیسلامی نین، نەخێر، ئیسلامییە، لە جێگایەک کە شوێنی خۆی بێت، ئیسلامییە. هەر وەک چۆن ڕەسووڵی ئەکرەم لەگەڵ زۆر کەس- لەوانە جووەکانی دەوروبەری مەدینە- دانوستانی کرد."

گێڕانەوەکانی تەقیە کاتێک دەرکراوە و بڵاو بوونەتەوە کە ئەئیمە ئامادە بوونی هێزە شاراوەکانی خولەفای جەوریان هەست پێ دەکرد و بۆ پارستانی گیانی شوێنکەتوانیانی خۆیان، بەپێی ئایینی باڵادەست بە تەقییەوە قسەیان دەکرد و پاشان لە هەل‌ومەرجێکی دیکەدا، بەپێی ئایینەکەی خۆیان وڵامی پرسیارکەرەکەیان دەدایەوە.

لە کرداردا بەڵام پێناسەیەک کە ئەو لە "تەقیە" باسی لێ کردووە، شتێکە هاوشێوەی هەمان "نەرمی نواندنی قارەمانانە". ئەو دەربارەی نەرمی نواندنی قارەمانانەیش تەفسیرێکی هاوشێوەی هەر ئەم تێپەڕین لە پاڵ تاشەبەردەی بەکارهێنابوو و وتبووی: "زۆرانبازێکی تەکنیکیش هەندێک جار بە هۆکاری تەکنیکی، نەرمی دەنوێنێت، بەڵام لە یادی ناکات کە بەرامبەرەکەی کێیە و ئامانجە سەرەکییەکەی چییە."

قسەکانی خامنەیی، پەیامێک بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی

قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەکرێت وەک پەیامێک بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کەش و هەوای دانوستانە شارەوەکان‌دا ببینین کە خەریکە ئەنجام دەدرێن. هەر بەو جۆرەی کە لەوانەیە فەتوای حەرام کردنی بۆمبی ئەتۆمیی لە دەوڵەتی "ئەحمەدی نەژاد"دا ئەم کەڵکەی هەبێت.

جۆری بەکارهێنانی ئەم قسانە بەڵام لە کەشی دانوستانەکان کە دەتوانێت جیاواز بێت لەو تێگەیشتنەی کە کەشی ناوخۆی لە ئێران‌دا هەیەتی. هەندێک جار ئەندامانی تیمی دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێران، کۆمەڵێک قسە لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژاوایی‌دا دەکەن و جەخت لەسەر ئەو لێدوانانەی خامنەیی دەکەنەوە کە دەتوانێت تەواوکەری ئایدیاکانیان بێت.

هەندێک جاریش پێچەوانەی ئەمە ڕووی داوە و قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە زیانی تیمی دانوستانکاری ئێران شکاوەتەوە. بۆ نموونە لە ساڵی ١٣٩٣دا، دیپلۆماتەکانی ئێران لە ڤیەنا بە "ڕۆیتێرز"یان وتبوو کە لێدوانە هەماهەنگ نەکراوەکەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تیمە دانوستانکارەکەی ئەوانی تووشی شۆک کردووە و لە میانەی دانوستانەکان‌دا لاوازی کردوون.

ئەو وتبووی: "ئامانجی ئەوان [زل هێزە جیهانییەکان] ئەمەیە کە لە بابەت تواناکانی پاڵاوتنەوە، کۆماری ئیسلامی ڕازی بکەن بە ١٠ هەزار سوو، هەڵبەت لە سەرەتادا لە ٥٠٠ سوو و ١٠٠٠ سوو، کە ١٠ هەزار سوو بەرهەمی نزیک ١٠ هەزار سانتریفیووژ لە جۆرە کۆنەکەیەتی کە هەمانبوو و هەمانە، لە حاڵێک‌دا کە بە گوتەی بەرپرسانی پێوەندی‌دار، پێداوستیی یەک‌لاکەرەوەی وڵات، ١٩٠ هەزار سووە." قسەکانی خامنەیی هەروەها دەتوانێت دۆخەکە بۆ نەرمی نواندنی چاوەڕوان‌کراوی قارەمانانە ئامادە بکات، هەرچەندە کە هەست بە پێویستییەکی ئەوتۆیش لە پێوەند بەم بابەتەوە ناکرێت.

پلارخستن و بەکەم‌دانانی دەوڵەت 

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی خۆیدا وەک هەمیشە، کۆمەڵێک پلاری گرتە دەوڵەتەکانی "هاشمی"، "خاتەمی" و "ڕۆحانی" و دیپلۆماسیی ئەم دەوڵەتانەی بە پاڕانەوەئاسا وەسف کرد.ئەو وتی: "عیزەت لە سیاسەتی دەرەکی‌دا واتە نەفی و ڕەت کردنەوەی سیاسەتی پاڕانەوە. ئێمە بە درێژایی ئەم ساڵانە هەندێک نموونەمان بووە کە دیپلۆماسییەکەمان پاڕانەوەئاسا بووە. لەوانەیە دەنگەکەمان پاڕانەوەئاسا نەبووبێت، بەڵام لە هەناوی خۆی‌دا پاڕانەوەئاسا بووە. عیزەت واتە نەفی و ڕەت کردنەوەی چاو لە دەست و زمانی ئەم و ئەو کردن."ئەم بەشە لە قسەکانی خامنەیی بەڵام بە جۆرێک، ناکۆکە لەگەڵ قسەکانی ئەو دوای فایلە دەنگییەکەی زەریف کە وتبووی: "هەموان بزانن کە سیاسەتی دەرەکیی ئێمە لە هیچ شوێنێکی جیهان، لە وەزارەتخانەی دەرەوەدا دیاری ناکرێت." بەڕێوەبەر بوونی وەزارەتی دەرەوە بەم مانایە کە کۆی بڕیارەکان و تەنانەت ئەم "دیپلۆماسییە پاڕانەوەئاسایە"، لەسەر بۆچوونی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بووە و ناکرێت بخرێتە ئەستۆی دەوڵەتەکان. ئەم قسانە پشتڕاست کردنەوەی قسەکانی زەریف بوو کە وتبووی لە سفرەوە تا سەتی سیاسەتی دەرەکی، تەنیا لە سەتا سفری بە دەست ئەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاگەیاندنی خولی نوێی گەمارۆکانی ئەورووپا دوای لەسێدارەدانی ٣ ناڕازی لە ئیسفەهان

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕاگەیاندنی خولی نوێی گەمارۆکانی ئەورووپا دوای لەسێدارەدانی ٣ ناڕازی لە ئیسفەهان