close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ئێران دەیەوێت ئیسرائیل دادگایی بکات بەڵام یاسا ناوخۆییەکەی نییە

۴ سەرماوەزی ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: "هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ بەدواداچوونی کەیفەریی ژینۆساید و جینایەتە جەنگییەکانی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆتە بابەتی جیدیی کاری هەندێک لە وڵاتان." مەبەستیشی لە هەندێک لە وڵاتان، یەکێکیان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: "هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ بەدواداچوونی کەیفەریی ژینۆساید و جینایەتە جەنگییەکانی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆتە بابەتی جیدیی کاری هەندێک لە وڵاتان." مەبەستیشی لە هەندێک لە وڵاتان، یەکێکیان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
"غوڵامحوسەین موحسینی ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی حکوومەتی ئێران دەبێت داواکاریی سزادانی قورس بە دژی بەرپرسانی ئیسڕائیلی دەربکات. لە ماوەیەکی کورت‌دا، "ئەمیرحوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانێکی هاوشێوەی ئەمەی بڵاو کردەوە.
"غوڵامحوسەین موحسینی ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی حکوومەتی ئێران دەبێت داواکاریی سزادانی قورس بە دژی بەرپرسانی ئیسڕائیلی دەربکات. لە ماوەیەکی کورت‌دا، "ئەمیرحوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانێکی هاوشێوەی ئەمەی بڵاو کردەوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا زۆر حەزیان لە بەڕێوە بردنی کۆمەڵێک دادگایە کە ڕێبەرانی بیانی دادگایی بکەن. دادگایەک لە تاران لە چەند حەوتووی ڕابردوو لە سێ کۆ بوونەوەدا، لانیکەم سێ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی هەوڵێکەوە کە بەروارێکی یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، دادگایی کردووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە زیاتر لە دوو مانگ بەسەر جەنگی نێوان ئیسڕائیل و "حەماس"دا تێپەڕ دەبێت، "غوڵامحوسەین موحسینی ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی حکوومەتی ئێران دەبێت داواکاریی سزادانی قورس بە دژی بەرپرسانی ئیسڕائیلی دەربکات. لە ماوەیەکی کورت‌دا، "ئەمیرحوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانێکی هاوشێوەی ئەمەی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانێک لە ناو کۆمەڵێک لە سەفیران و سەرۆکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی جێگیر لە ئێران، ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: "هەوڵی نێونەتەوەیی بۆ بەدواداچوونی کەیفەریی ژینۆساید و جینایەتە جەنگییەکانی ڕژیمی ئیسڕائیل بۆتە بابەتی جیدیی کاری هەندێک لە وڵاتان." مەبەستیشی لە هەندێک لە وڵاتان، یەکێکیان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

ئەگەرچی "هەوڵی نێونەتوەیی بۆ بەدوداچوونی تاوانە نێونەتەوەییەکان" حەز و هۆگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ دادگایی کردنی ڕێبەرانی ئیسڕائیل لەوانە سەرۆک وەزیرانەکەی کە خاوەن پارێزبەندیی سیاسییە نیشانی دەدات لە ڕوویی یاساییەوە زێدەبێژییەکی بێ مانایە.

هۆکاری ئەم دۆخەیش ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لە ترسی ئەمەی کە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیەکەی بەدواداچوونی نێونەتەوەییان بۆ نەکرێت، شیاوێتیی دیوانی کەیفەری و سزادانی نێونەتوەیی قبووڵ نەکردووە و یاسای ناوخۆیشی بۆ ڕێگری کردنی لە ئیسڕائیل لە جینایەتی ژینۆساید و بەدواداچوون بۆ بکەران و گومان لێکراوانەکەی نییە.

بە گوتەیەکی دیکە، کۆماری ئیسلامی کە بۆخۆی لە لایەن شورای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی ڕاستی دەرخستنی نێونەتەوەیی بۆ ئەنجامدانی جینایەت بە دژی مرۆڤایەتی لە سەرکوتەکانی ساڵی ١٤٠١دا تۆمەتبارە و هەروەها بە ژینۆسایدی بەهاییەکان لە ٤٤ ساڵی ڕابردوو و جینانەت بە دژی مرۆڤایەتی لە ئێعدامەکانی هاوینی ساڵی ١٣٦٧یش تۆمەتبارە، بۆ پێش گرتن لە بەدواداچوونی یاسایی ڕێبەرەکانی، خۆی لە ئەندامەتیی لە دیوانی سزادانی نێونەتەوەیی بواردووە و دەیەوێت بۆ ڕێبەرانی ئیسڕائیلی لەم دیوانەدا دۆسییە ساز بکات.

پاڵنەرێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی کە لە قسەکانی موحسینی ئێژەیی‌دا ڕوون و ئاشکرایە، هۆگریانە بۆ دادگایی کردنی غیابیی ڕێبەرانی ئیسڕائیل کە دەتوانێت بەپێی بنەمای یاسایی "شیاوێتیی جیهانی" بێت. بە گوێرەی ئەم بنەمایە، وڵاتان مافی خۆیانە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی خاوەن یان بەبێ پارێزبەندیی وڵاتانی دیکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانگەلی گەورەی نێونەتەوەیی دادگایی بکەن. مەبەست لەم تاوانانە، سەپاندنی سزادانی چوار چەشنی جینایەت بە دژی مرۆڤایەتی، ژینۆساید، جینایەتی دەستدرێژی و جینایەتی جەنگییە.

لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا، هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە "عەلی خامنەیی"، "عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی"، "عەلی ئەکبەر ویلایەتی"، سەرلەشکەر پاسدار "موحسین ڕەزایی"، سەرتیپ پاسدار "ئەحمەد وەحیدی" و لەم ساڵانەی دوایی‌دا، "حەمید نووری" و "ئەسەدوڵا ئەسەدی" لە بابەت هەوڵە هاوشێوەکانیان بەدواداچوونی یاساییان بۆ کراوە. نووری لە ئێستادا زیندانی کراوە و دادگایەک لە ستۆکهۆڵم ئەم کەسەی بە تۆمەتی جینایەتی جەنگی و لەسێدارەدانی خۆسەرانەی زیندانیانی سیاسیی ئێران لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧دا بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کردووە. دادگای پێداچوونەوە هێشتا ئەندامی داخوازییە کۆتاییەکەی ڕانەگەیاندووە.

کۆماری ئیسلامی لەو دەوڵەتانەی کە بەدواداچوون بۆ بەرپرسەکانی دەکات، لەم گۆشەنیگاوە ڕەخنە دەگرێت کە پارێزبەندییە سیاسییەکەیان نادیدە دەگرێت و پیشێلیان دەکات یان ئەمەی کە لە کاروباری ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی دادگاگەلێکی وەک دادگای حەمید نوورییەوە، دەستێوەردان دەکات.

عەلی خامنەیی لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بەبێ ناوهێنان لە هاشمیی ڕەفسەنجانی، ڕەخنەی کرتبوو کە بێلژیک لە ساڵەکانی سەرۆک کۆمارییکەی ئەودا، بڕیاری دەستگیریی بۆ دەرکردبوو.

سەرباری ڕەخنە کردن لە هەوڵە مۆدێرنەکان سەبارەت بە مافەکانی سزدان و هەوڵدان بۆ سنووردار کردنی هەندێک لە وڵاتە دێمۆکراتیکەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کە لە ئێران لە لایەن حکوومەتەکەیەوە پێشێل دەکرێن، کار بۆ هەوڵێکی هاوشێوە لە تاران‌دا دەکات.

ئێستا لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک دادگا لە تاران کە تێیان‌دا "جیمی کارتەر"، "بیل کلینتۆن"، "دۆناڵد ڕەیگان" و "جۆرج بوش"، سەرۆک کۆمارەکانی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان دادگایی کراون، ئێران بەڵێنی بەڕێوەچوونی دادگای غیابیی "دۆناڵد ترەمپ" و ئێستا ڕێبەرانی ئیسڕائیل لەوانە "بێنیامین نێتانیاهو" دەدات بەڵام لەم بوارەدا لەمپەری یاسایی جیدیی هەیە.

بە هۆی شێوازی یاسادانانی ترسناک و کۆنەپارێزانەوە لە حکوومەتی ئێران کە ڕەنگدانەوەی نیگەرانیی بەدواداچوونی ئەگەرداری بەرپرسانی گەندەڵی کۆماری ئیسلامییە، دادگاکانی ئێران خاوەنی ئەو شیاوێتییە نین بۆ بەداوداچوونی قەزایی ڕێبەرانی ئیسڕائیل یان هەر ڕێبەرێکی بیانیی دیکە لە بابەت تاوانە گەورە نێونەتەوەییەکان بۆ نموونە تاوانی ژینۆساید.

بە تەعبیرێکی دیکە، ڕاگەیاندنی تۆمەت بە دژی بەرپرسانی بیانی و دەر کردنی بڕیاری دەستگیر کردنیان، بە هۆی نەبوونی یاسا ناوخۆییەکەی لە ئێران، ئەگەر بە ڕەفتارێکی "بان یاسایی" دانەنرێت، بێ گومان لە ڕووی یئاساییەوە "بێ مانا و بێ کاریگەر"ە. چونکە نە یاسای پێکهێنانی وەها دادگایەک لە ئێران‌دا هەیە، نە شیاوێتی و سنووری یاسایی لێکۆڵینەوە لەم چەشنە تاوانە دیاری کراون و نە پێڕوی دادوەرییەکەی بۆ دانراوە؛ تەنانەت ئەگەر وەک گریمانەیەکیش بەرپرسانی ئیسڕائیلی خۆیان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی بکەن.

ئێران لە هەوڵ دایە کە ئیسڕائیل ڕاپێچی دادگایەکی نێونەتەوەیی بکات کە بە شێوەیەکی کۆنەپارێزانە خۆی لە ئەندامێتییەکەی بواردووە و دەیەوێت بەدواداچوون بۆ بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە ئێران‌دا بکات، لە حاڵێک‌دا کە هیچ بوار و ئەگەرێکی یاسایی ناوخۆیی نییە بۆ ئەم کارە؛ هەلومەرجێکی کەم و زۆر هاوشێوەی پێشنیاری ڕێفراندۆم یان ڕاپرسی لە ئیسڕائیل و خاکی فەلەستین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانە ناوخۆییەکان لە حاڵێک‌دا کە خامنەیی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم لە ئێران و پرسیار لە هاوڵاتیان دەربارەی چارەنووسیانی قەدەغە کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تەرمی پێنج شاخەوانی ونبوو لە ئێشترانکۆ دۆزرایەوە

۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تەرمی پێنج شاخەوانی ونبوو لە ئێشترانکۆ دۆزرایەوە