close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ گەلاوێژی ۱۳۹۹
ایران وایر
.

لانیکەم ١٠ هاوڵاتی لە شاری سەردەشت دەستبەسەرکران

ڕێکخراوی "هەنگاو" بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی دەستبەسەرکرانی ١٠ هاوڵاتی لە شاری سەردەشتی ڕاگەیاند.

هەنگاو ئاشکرای کردووە کە ئەو هاوڵاتیانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

ناسنامەی شەش لەو دەستبەسەرکراوانە بریتییە لە "ڕەحمەد موحەمەد سوڵتانی"، "زانیار دەرماناوێ"، "ئاکام حەسەن زادە"، "ڕەحمان قادری"، "خۆسرۆ جەهان ئارا" و "سەردار مەلا".

ئەو شەش هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

لە هەواڵەکەدا لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە هاتووە کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاترە لە ١٠ کەس، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا ناسنامەی شەشیان ئاشکرابووە.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۶ گەلاوێژی ۱۳۹۹
کیان ثابتی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
.