close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

کانادا ئەندامێکی پێشووی ساواک ڕادەستی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە

ئیدارەی کۆچی کەنادا، هاوڵاتییەک بەناوی "میرزاعەلی واعززادە"ی بەتۆمەتی "ئەندامێتیی دەزگای زانیاری و ئاسایشی وڵات (ساواک)" گەڕاندووەتەوە ئێران و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەو هاولاتییە لەئێستادا تەمەنی ٨٥ ساڵە و لەساڵی ١٩٩٧ەوە لە وڵاتی کەنادا ژیاوە، بەبێ ئەوەی بڕیاری نیشتەجێبوون یان هاوڵاتیبوونەکەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە یەکلا بووبێتەوە.

ئیدارەی کۆچی کەنادا داواکاریی پەنابەرێتیی واعززادە ڕەتکردووەتەوە و چونکە دادگا بڕیاری داوە پێشتر ئەندامی دەزگای زانیاری و ئاسایشی وڵات (ساواک) بووە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدرالی کەنادا لە ساڵی ٢٠١٧دا، واعززادە تاوەکو ساڵی ١٩٧٠ ئەندامی ساواک بووە و دانی بەوەداناوە کە لەو ماوەیەدا هەشت هەزار کەسی بەگرتی ئەو دەزگا هەواڵگرییە داوە.

ئەوەشی بەشارەزایی تەواوەوە ئەنجامداوە لەوەی کە مومکینە ئەو کەسانە بخرێنە ژێر ئەشکەنجەوە یان تەنانەت لەسێدارەبدرێن.

واعززادە دانیشتووی شاری "ڤینەپێگ" لەپرێزگای "مانیتۆبا"ی کەنادا بوو و ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لەگەشتێکی ئاسمانیی "تۆرێنتۆ"وە بەرەو و "دوبەی" و پاشان بۆ "تاران"، گەڕیندرایەوە ئێران و ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە