close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.
.
.

مامۆستایانی زیاتر لە شەست شار نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و وانەیان نەوتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لەسەر بانگەوازیی "شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، مامۆستایان لە خوێندگاکانی ٦٠ شار نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و وانەیان نەوتەوە.

بەشێکی بەرچاوی ئەم مانگرتنە لە سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و کوردستان بەڕێوەچوو، بۆ وێنە مامۆستایان لە زۆربەی خوێندگاکانی سنە، مەریوان، سەقز و بیجار لە درێژەی زنجیرەناڕەزاییەکانی مامۆستایاندا مانیان گرت لە کارکردن.

ئەم مانگرتنە وابڕیارە سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزیش لە هەموو ئەو شارانە و چەند شاری دیکەی ئێران بەردەوامیی هەبێت.

مامۆستایان لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام  ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر پرۆژەیاسای پلەبەندیی مامۆستایان، یەکسان‌سازیی مووچەی خانەنشینان و پێشێێل‌کردنی مافی قوتابیان لە بواری پەروەردەدا.

مامۆستایانی ناڕازی پێشتر ڕۆژی ١١ی سەرماوەز و ٢٠ی خەزەڵوەریش لە بەر دەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.