close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

ئیتلاعاتی سەقز هەڕەشە لە چالاکێکی پیشەیی دەکات و لێی دەدات

"ئامانج ئەمینی" چالاکی پیشەییی مامۆستایان و ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز و زێویه" دوای بانهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای کوردستان، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەمە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لە الیەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازاری جەستیی دراوە و لێیان داوە.

سەرچاویەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەمینی دەربارەی وەردەکاریی بانگهێشت‌کردن و لێدان لەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ ئامانجیان بانگهێشت کردووە و زیاتر لە چوار کاتژمێر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و جگە لە بێ‌ڕێزی‌کردن و جوێندان، ئازاری جەستییان داوە و بە تووندی لێی‌دراوە."

بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقز لە کاتی لێکۆڵینەوە لە بەڕێز ئەمینی جگە لە هەڕەشەی دەرکردن لەسەر کارەکەی، داوایان لێ‌کردووە بە نووسینی بەڵێن‌نامەیەکی نووسراو کۆتایی بە چالاکییەکانی بهێنێت بەڵام ئامانج ڕەتی کردۆتەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە خواست و داواکاریی پیشەیی مامۆستایانی شاغڵ و خانەنشین‌کراوی ئێران، خواستێکی یاساییە."

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها زیادی کرد کە هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقز دوای کۆتایی‌هاتنی لێکۆڵینەوە لەم چالاکە پیشەییە، هەڕەشەی کوشتنیان لێ‌کردووە: "هێزە ئەمنییەتییەکان بە ئامانجیان وتووە کە ئەگەر لە شوێنێک تووشی ڕووداوی هات‌وچۆی بۆی یا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشت کرایە سەر، ئەمڕۆت لە یاد بێت."

شایانی باسە کە ئامانج ئەمینی بە هۆی چالاکییە پیشەیی و بەرگری‌کردن لە مافی مامۆستایانەوە، لە ساڵی ١٣٩١ بەردەوام لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات، پۆلیسی ئەمنییەت و ئیتلاعاتی سپای پاسدانەوە بانگهێشت و دەسبەر کراوە.

بانگهێشت‌کردن و هەڕشەی کوشتن لەم مامۆستا شاغڵ و چالاکە پیشەییە لە حاڵێک‌دایە کە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران بە جەخت‌کردنەوە لەسەر داواکاریی "یەکسان‌سازیی مووچەی خانەنشین‌کراوان بەپێی پڕۆژەی یاسای بەڕێوەبەرایەتیی خزمەت‌گوزاری" و "پلەبەندیی شاغڵەکان بە لانیکەم لە سەتا هەشتای مووچەی دەستەی زانستیی زانکۆکان" سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پەیوەست بوون بە مانگرتنی سەرتاسەریی لە قوتابخانەکانی ئێران‌دا.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۶ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.