close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۷ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

بودجەی ١٤٠١: بەهای ئاو ١٥% هەڵدەکشێت و دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی نامێنێت

بەپێی دوایین زانیارییەکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ١٤٠١، بەهای ئاو لە ساڵی داهاتوودا ١٥% هەڵدەکشێت و دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنیش لە بودجەی دەوڵەتدا نامێنێت.

لەو پرۆژەیاسایەدا وەزیری وزە ئەرکدارکراوە بەوەی جگە لە وەرگرتنی پارە ئاوی شاری لە هاوڵاتیان، بەهاکەی ئەوەندەی ١٥% زیادبکات بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی زۆرتر لە بڕی دیاریکراو ئاو بەکاردەهێنن.

خاڵێکی سەرنجڕاکێشی دیکەی بودجەی ساڵی ١٤٠١ ئەوەیە، کە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی لە پرۆژەیاساکەدا لابراوە.

دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی یەکێک بوو لە کارەکانی دەوڵەتی "حەسەن ڕووحانی" بەبەهانەی هاوردەکردنی کاڵا زەرورەکان، کە گەندەڵییەکی زۆری بەدوەاوە بوو لە سەردەمی کاری ئەو دەوڵەتەدا.

دەوڵەتی تازەی ئێران بە سەرۆکایەتیی "ئیبراهیم ڕەئیسی" پێشتر داوای لە پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی کردبوو کە ئەم دراوە لە بودجەکەدا لاببات.

هەڵکشانی بەهای ئاو لە ئەگەری بەکارهێنانی زیاتر لە بڕی دیاریکراو، هاوکاتە بە قەیرانی ئاو و وشکەساڵی لە سەرتاسەری ئێران.

قەیرانی ئاو لە ساڵی ١٤٠٠دا زیاترین ناڕەزایی خەڵکی بەدواوە بوو لەدژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی.

سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، جووتیاران و هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری ئیسفەهان ڕژانە ناو ڕووباری وشکبووی زایەندەروود و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بێ‌ئاوی.

ئەم ناڕەزاییانە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئیسلامی بووەوە و لە ئەنجامیاندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان برینداربوون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش دەستگیرکران.

پێشتر لەمانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەپارێزگای خوزستان زنجیرە خۆپیشانداێک بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بەڕێوەچوو بەرامبەر بە قەیرانی ئاو لەو پارێزگایەدا، لەو ناڕەزاییانەدا لانیکەم ١٤ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژران و سەدان کەسی دیکەش دەستگیرکران.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۷ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.