کۆرۆنا لە ئێران؛ لە خۆراسان زیاتر لە ١٥٠٠ خوێندکار تووشی کۆرۆنا بوون
بەڕێوەبەری دەستەی تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی مەشهەد دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ خوێندکاری خۆراسانی تووشی کۆرۆنا بوون.
"محەمەد ئەحمەدیان" ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ وتی: ٨٦٠ کەس لەکۆی ئەو خوێندکارانە دەرەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان ئەرێنی بووە و ئەوانی دیکەش دەرەنجامی پشکنینی خێرایان ئەرێنی بووە.
بەگوێرەی قسەکانی ئەحمەدیان، ئەو خوێندکارانەی گومانیان لەسەرە تووشی کۆرۆنا بووبن تاوەکو دەرەنجامی پشکنینەکەیان نەیەتەوە ڕێگرییان لێدەکرێت بچنە ناو خوێندنگاکان.
هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردەووە، کە لە ئێستادا ٨٨%ی خوێندکارانی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی دۆزی یەکەم و ٦٢%یش دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
هاوکات بەمانە، "بەهرام عەینوڵاهی"، وەزیری تەندروستی نیگەرانیی دەربڕیوە سەبارەت بە کرانەوەی خوێندنگاکان و وتوویەتی، تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی گردبوونەوە و قەرەباڵغیدا چڕتر دەبێت.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ١٣٠ هەزار و ٧٢٢ کەس.
هەر لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ٢٨٩ حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە کە ٣٥٧ لەوان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە