close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

.

۷ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.

مانگرتنی مامۆستایان بۆ دووەمین ڕۆژ بەدوای یەکدا بەردەوامیی هەبوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠، مامۆستایان لە دەیان شاری ئێران بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەکدا مانیان لەکارکردن گرت و نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایان ڕۆژی ڕابردووش وەک ناڕەازاییەک بەرامبەر پرۆژەیاسای پلەبەندیی مامۆستایان، یەکسان‌سازیی مووچەی خانەنشینان، بەندکرانی مامۆستایانی ناڕازی و پێشێل‌کردنی مافی قوتابیان نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن و وانەیان نەوتەوە.

"شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" بانگەوازیی کردووە، ئەگەر دوای ئەم مانگرتنانە دیسانەوە ئاوڕ لە داواکاریی مامۆستایان نەدرێتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەز لەبەر دەم ئیدارەی پەروەردەی شارە جیاجیاکانی ئێران گربوونەوە ڕێکدەخەن.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەوە سێیەمین جارە کە مامۆستایانی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێران ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی حکومەت لەئاستی داواکارییەکانیان.

مامۆستایانی ناڕازی پێشتر ڕۆژی ١١ی سەرماوەز و ٢٠ی خەزەڵوەریش لە بەر دەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو.

لەپاش مانگرتنی ڕۆژی ڕابردووی مامۆستایاندا، هێزە ئەمنییەکان چەندین مامۆستای ناڕازییان دەستبەسەرکرد و هەڕەشەیان لە چەندین کەسی دیکە کرد.

"ڕەسول بوداغی"، زیندانی سیاسیی پێشوو و یەک لە چالاکە پیشەییە دیارەکانی مامۆستایان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاری ئیسدلامشەهری سەر بە تاران دەستگیرکرا.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ڕۆژی ڕابردوو، "ئامانج ئەمینی"، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز بانگ کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز و لەگەڵ ئەوەی هەڕەشەی لێکرا ئازاری جەستەییش درا.

هەروەها لە شاری کرماشانیشەوە ڕاگەیەندراوە، کە پاش ناڕەزایی سەرتاسەریی مامۆستایانم لە يڕۆژی ١١ی سەرماوەزدا، حەوت مامۆستای ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارە بانگ کراون بۆ ناوندە ئەمنییەکان.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۷ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.