close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

بۆچی بانگەشەی ئێران دەربارەی چۆنێتیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حوسییەکان ڕاست نییە؟

۱۴ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بۆچی بانگەشەی ئێران دەربارەی چۆنێتیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حوسییەکان ڕاست نییە؟
بۆچی بانگەشەی ئێران دەربارەی چۆنێتیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حوسییەکان ڕاست نییە؟

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەڕێگەی تویتێری "سەعید خەتیبزادە"، وتەبێژی ئەو وەزارەتخانەیەوە ڕایگەیاند، هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سەربازی لەنێوان ئەو وڵاتە و یەمەندا لەئارادا نییە. ئایا ئەم بانگەشەیە ڕاستە؟

ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر" لەم ڕاپۆرتەدا بە پشت بەستن بە چەند دانپێدانانەکانی دوو لایەنی ئێرانی و یەمەنی، چوار هۆکار دەخاتە ڕوو کە دەیسەلمێنن، بانگەشەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ نەبوونی پەیوەندیی سەربازی لەنێوان ئەوان و حوسییەکاندا دوورە لە ڕاستی.

هۆکاری یەکەم

ئاژانسی هەواڵی "سەبە"ی سەربە حوسییەکان لەڕێکەوتی ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠١٩دا (٣١ی خەرمانانی ١٣٩٨) نووسی: "ئیبراهیم دەیلەمی، باڵیۆزی یەمەن (حوسییەکان) لە تاران لەچوارچێوەی دیدارێکدا لەگەڵ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران باسی پەرەپێدان بە هاوکاریی نێوان دوو وڵاتەکەی کرد. حاتەمی لەو دیدارەدا لەگەڵ ئەوەی جەختی لە پێویستبوونی پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندیی نێوان ئەرتەشی دوو وڵاتەکە کردەوە، داوای لە دەیلەمی کرد، سڵاوی وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بگەیەنێت."

هۆکاری دووهەم

سوپاسالار "محەمەد باقری" سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩دا لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "فینیکس" وتی: "وڵاتی ئێمە پاڵپشتیی حوسییەکان دەکات، بەڵام بەجۆرێکی جیاواز لە دوو میحوەری سوریا و عێراق. پشتیوانیی ئێران بۆ حوسییەکان تەنیا لەبواری ڕاوێژکاری و هزرییەوەیە و بۆ ئەنجامدانی ئەمەش سوپای پاسداران ئەرکدارکراوە. کۆماری ئیسلامی تا ئەو کاتەی کۆتایی بە دەستدرێژی بۆسەر خاکی یەمەن دەهێندرێت، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ حوسییەکان."

هۆکاری سێهەم

"ڕۆستەم قاسمی"، جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەمانگی ئاپریلی ٢٠٢١دا لە لێدوانێکدا بۆ "ڕوسیا ئەلیەوم" وتی: "ناردنی چک و کەرەسەی سەربازی بۆ ئەنساروڵلا و حوسییەکان، هەروەها دابینکردنی تێکنۆلۆژیی بەرهەمهێنانی هەندێک چەک، بەشێکە لە هاوکارییەکانی تاران بۆ هاوپەیمانەکانی لە یەمەن. چەک و کەرەسەی سەربازی، بەتایبەتی مووشەکی بالێستیک و درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) ئێستا لە یەمەن بەرهەم دەهێندرێت. ناردنی چەک بۆ حوسییەکان لە ئێرانەوە، لە ساڵە سەرەتاییەکانی شەڕدا ئەنجام دەدرا، بەڵام چیتر پێویست بە ناردن ناکات."

هۆکاری چوارەم

لەلایەکی دیکەوە، جەماعەتی "ئەنساروڵلا" واتە حوسییەکان خۆیشیان لەسەر زاری "محەمەد عەبدولسەلام"ی وتەبێژیانەوە دانیان بە بەکارهێنانی ئەزموونە سەربازییەکانی ئێراندا ناوە. عەبدولسەلام پاش گەیشتنی "ئیبراهیم ڕەئیسی" بۆ کورسی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران چووە تاران و لە لێدوانێکی ڕەسمیدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ئەلعالەم" وتی: "ئێمە پێشوازی دەکەین لە هاوکارییەکانی ئێران، تەنانەت پێمان وایە ئەو هاوکارییانە دەبێت چڕتر ببنەوە. ڕەتی ناکەمەوە کە ئێمە ئەزموونە سەربازییەکانی ئێران بەکاردەهێنین، سوپاسیان دەکەم بۆ ئەمە و داوادەکەم ئەم پاڵپشتییانە بەردەوامییان هەبێت."

بەڕەچاوکردنی ئەم چوار خاڵە، ماڵپەڕی "ئێران‌وایەر" بانگەشەی سەعید خەتیبزادە، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نەبوونی پەیوەندیی سەربازی لەگەڵ حوسییەکان بە ڕاست نازانێت و هێمای "درۆی پینۆکیۆ"ی پێدەدات.

درۆی پینۆکیۆ بەو دەربڕین و بانگەشانە دەوترێت کە نەڕاست‌بوونیان پێشتر پشتڕاست کراوەتەوە و بەپێی بەڵگە و لێکۆڵینەوەکان درۆبوونیان سەلمێندراوە، واتە درۆیەکی ئاشکرایە.

بۆ خوێندنەوەی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە.

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۱۳ سەرماوەزی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.