close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

هەڵسەنگاندنی بانگەشەیەک؛ ئایا هەڵکشانی هەڵاوسان بەرەو داگەڕان دەچێت؟

۷ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەڵسەنگاندنی بانگەشەیەک؛ ئایا هەڵکشانی هەڵاوسان بەرەو داگەڕان دەچێت؟
هەڵسەنگاندنی بانگەشەیەک؛ ئایا هەڵکشانی هەڵاوسان بەرەو داگەڕان دەچێت؟

"ئیبراهیم ڕەئیسی" ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ بە ئامادەبوونی لە مەجلیس و لە کاتی بەرگری‌کردن لە پڕۆژە یاسای بوجەی ١٤٠١دا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دەسکەوتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی سێزدەهەم پێشکەش کرد؛ ڕاپۆرتێک کە هەوڵی دەدا وابنوێنێت ئابووریی ئێران، گەورەترین قەیرانی دەیەکانی ڕابردووی تێپەڕاندووە و کەوتۆتەسەر ڕاستەهێڵی باش‌بوونی خۆی. بەڵام ئایا ئەوە ڕاستە؟

***

بەشی یەکەم: ئایا هەڵکشانی هەڵاوسان بەرەو داگەڕان دەچێت؟

ڕەئیسی لە قسەکانی‌دا بانگەشەی ئەوە دەکات: "کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان لە حاڵی ئەنجامدان‌ دایە و ڕەوتی داگەڕانی هەڵاوسان دەستی پێ‌کردووە. لە مێژووی پەنجا، سەت ساڵی ڕابردووی ئێران‌دا ئەم ڕادەیە لە هەڵاوسان بێ‌وێنە بووە و ئەمڕۆکە ڕەوتی هەڵکشانی هەڵاوسان بۆتە ڕەوتی داگەڕان کە بە زوویی ئەنجامەکەی دەبێتە کەم‌بوونەوەی نرخەکان و هەلاوسان لە بوارە جۆراوجۆرەکان‌دا."

ئەمە لە حاڵێك‌دایە کە بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران ڕادەی هەڵاوسانی یەک ساڵە لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ‌دا لەسەتا ٤٣.٤ راگەیەندراوە. ئەم ژمارەیە پێنجەمین هەڵاوسالی یەک سالەی گەورەیە لە کورتەمێژووی هەڵاوسانی ناوەندی ئاماردا. سەرباری ئەمە بەڵگەکان و دێکۆمێنتەکان دەری دەخەن کە دوای شکاندنی ڕێکۆردی هەڵاوسان لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠دا ڕادەی هەڵاوسان بەپێ خاڵ و هەروەها هەڵاوسانی یەک ساڵان بە ڕادەیەکی خاو ڕەوتەکەی بەرەو داگەڕان دەڕاوات.

بەڵام بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باش‌ترمان لە ڕەوتی کەم‌بوونەوەی هەڵاوسان هەبێت، پێویستە سەیری داتاکانی هەڵاوسانی مانگانە بکەین و شیان بکەینەوە. بەپێی بەراوردەکانی ناوەندی ئامار هەڵاوسانی مانگانە، یاخود ڕادەی هەڵکشانی مامناوەندی نرخی هەگبەی کاڵاکان و خزمەتگوزارییەکان لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠دا لەچاو مانگی پێشوو لە سەتا ١.٧ گەشەی کردووە. سەرباری ئەوەی ئەم ژمارەیە لە چاو مانگەکانی پیشوو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەڵام هێشتا بەشی ئەوەندە ناکات وەک نیشانەیەکی یەکلایی لە ڕەوتی ڕوو لە داگەڕانی هەڵاوسان ڕەچاو بکرێت.

بۆ نموونە لە مانگی گوڵانی ئەم‌ساڵ‌ و لە دواین مانگەکانی دەولەتی ڕوحانی‌دا ڕادەی هەڵاوسانی مانگانە گەیشتبووە لە سەتا ٠.٧، بەلام لە ناکاو بە دەسپێکردنی وەرزی هاوین تینی هەڵاوسان سەری هەڵدایەوە. هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوویش‌‌دا ڕادەی هەڵاوسانی مانگانە تا لەسەتا ١.٦ کەم بووەوە، یان لە ١٣٩٨دا لە سێ مانگ‌دا ڕادەی هەڵاوسانی مانگانە خوار لە سەتا یەک تۆمار کرابوو، بەڵام پاش چەند مانگ شەپۆلە قورسەکانی هەڵاوسانی ئابووریی ئێرانیان داپۆشی.

کەم‌بوونەوە و جێگیربوونی ڕادەی هەڵاوسان زیاد لە هەموو شتێک بەستراوەتە بە دیسیپلینی دارایی دەوڵەت و بەڕێوەبەرایەتیی سەقامگیری کورتهێنانی بودجەوە، دیاردەیەک کە تاکوو ئێستایش لێڵ و ناڕوونە.

بەپێی ئەم خاڵانە، "ئێران‌وایەر" بانگەشەی ئیبراهیم ڕەئیسی لەمەڕ داگەڕانی هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابوری لە ئێران بەڕاست نازانێت و هێمای "ڕاست نییە"ی لێدەدات.

ڕاست نییە: دەبڕینێکی نەڕاست کە سەبارەت بە ڕووداوێکی تازە بێت و پێشتر درۆبوونی نەسەلمێندرابێت.

بۆ خوێدنەوەی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە مێتۆدۆلۆژیی ڕاستی دەرخستن لە ئێران‌وایەردا، کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

.

۷ بەفرانباری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.