close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

ون‌بووەکانی ناو بەفر؛ ٣٢ ڕۆژە سێ کۆڵبەری کورد بێسەروشوێنن

۱۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
هاوری یوسفی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
ون‌بووەکانی ناو بەفر؛ ٣٢ ڕۆژە سێ کۆڵبەری کورد بێسەروشوێنن
ون‌بووەکانی ناو بەفر؛ ٣٢ ڕۆژە سێ کۆڵبەری کورد بێسەروشوێنن
ئەسعەد سەیدانی‌فەرد، بۆهلول(مۆهاجر) سەیدانی‌فەرد و بارزان مەهینی
ئەسعەد سەیدانی‌فەرد، بۆهلول(مۆهاجر) سەیدانی‌فەرد و بارزان مەهینی
مانگی سوور دەڵێت، بەهۆی بێ‌کەرەسەیی و بەفری زۆرەوە هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە دەربەندی بینار کە کۆڵبەرەکان دواجار لەوێ بوون
مانگی سوور دەڵێت، بەهۆی بێ‌کەرەسەیی و بەفری زۆرەوە هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە دەربەندی بینار کە کۆڵبەرەکان دواجار لەوێ بوون

٣٢ ڕۆژ لە بێسەروشوێن‌بوونی "بارزان مەهینی"، "بێهلول سیدانی‌فەرد" و "ئەسعەد سیدانی‌فەرد"، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "باوانی سیلوانا'ی سەر بە ناوچەی سنووریی "مەرگەوەر"ی ورمێ‌دا تێپەڕ دەبێت.

هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

ئەم سێ هاوڵاتییە کوردە، دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنج‌شەمە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری تورکیاوە بەرەو ئێران، بە هۆی بەفربارین و کڕێوەی تووندەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان و بەرزایییە سەختەکانی سنووری نێوان ئێران و تورکیادا بێسەروشوێن بوون.

***

ئەو کۆڵبەرانەی کە بێسەروشوێن بوون کێن؟

بێهلول (موهاجر) سیدانی‌فەرد، ٤٤ ساڵ تەمەن و خاوەن چوار منداڵ، بارزان مهینی ١٩ ساڵان و خوارزای بێهلول، ئەسعەد سیدانی‌فەردیش ٣٤ ساڵان و خاوەن چوار منداڵی ورد و کوڕە مامی بێهلول سیدانی‌فەرد، ئەو سێ کۆڵبەرەن کە پتر لە مانگێکە بێسەروشوێنن.

ئەم سێ کۆڵبەرە لە گوندی باوان‌دا دەژیان و کاریان دەکرد و سەرباری کرێکاری، کشت‌وکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات، لەبەر هەژاری و بێدەرەتانی، ڕوویان لە کۆڵبەری کردبوو.

 

 

دوایین پێوەندیی ئەم کۆڵبەرانە لەگەڵ بنەماڵەکیان کەی بوو؟

بە گوتەی جانان، ناوی خوازراوی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی باوان، ئەم سێ کۆڵبەرە شەوی چوارشەمە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠، پێش وەڕێکەوتن لە سنووری تورکیاوە بەرەو ئێران، وەک هەمیشە بنەماڵەکانیان ئاگادر کردبوەوە کە دەمەوبەیانی پێنج‌شەمە بەرەو باوان وەڕێ دەکەون.

ئەو دەڵێت: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەمەی کە شەوی پێنج‌شەمە بەفرێکی قایم دەباری و کڕێوەیەکی سەخت بوو، هەواڵی نەگەڕانەوەیان خەڵکی گوندەکەی گەلێک نیگەران و بێ‌تاقەت کرد چونکە دەبوو نیوەڕۆ یان ئەو پەڕەکەی پاش نیوەڕۆ بگەڕایەتنەوە بۆ باوان."

ئۆپێراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی کٶلبەرەکان کەی دەستی پێکرد؟

بە گوتەی جانان، شەوی پێنج‌شەمە ٢٣ی بەفرانباری ئەم ساڵ بنەماڵەکانی ئەم سێ کۆڵبەرە و خەڵکی گوندی باوان لەبەر تاریک‌بوونی هەوا و بەفربارینی زۆر و کڕێوەی سەخت نەدەکرا بۆ ڕزگارکردن یان یارمەتیدانیان کارێک هیج نەدەکرا: "بەم پێیە، سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی دەسبەجێ، هەنگی مەرزیی زێوە، سەر بە هێزەکانی مەرزبانیی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هیلال ئەحمەر و باقیی دام‌ودەزگا پێوەندی‌دارەکانمان ئاگادار کردەوە کە سێ کەسی خەڵکی باوان لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری تورکیاوە بۆ ئێران بێسەروشوێن بوون."

ئەو بە ئاماژەدان بە پیشتوانیی بەرین و هیمەتی بێوێنەی خەڵکی باوان و دانیشتوانی ناوچەی سنووریی مەرگەوەر بۆ دۆزینەوەی ئەم سێ کۆڵبەرە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "پاش ئاگادارکردنەوەی ناوەندە دەوڵەتییەکان، لەگەڵ بنەماڵەکان و خزمانی ئەم سێ کۆڵبەرە و دەیان کەسی خەڵکی باوان و گوندەکانی ناوچەکە، سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی ئۆپێراسیۆنی گەڕانی جەماوەری بەرەو دەربەندی بێنار لەناوچەی سنووریی مەرگەوەرمان دەست پێکرد بەڵام، کڕێوەی سەخت و بەفربارین تووند ڕێگای لێگرتین."

جانان بە زانیارییەک کە لە ناوچەی سنووریی مەرگەوەری ورمێ هەیەتی، پێیوایە ئەم سێ کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیاوە بەرەو ئێران، ئەگەری زۆری هەیە لە دەربەندی بێناردا گیریان خواردبێت، چونکە تەنیا ڕێگای گەڕانەوە و بۆ جۆرێک ڕێگای هات‌وچۆی کۆڵبەران لەم ناوچەیەدا دەربەندی بێنار و بەرزاییەکانییەتی.

دەربەندی بێنار کە لە ناوچەی سنووریی مەرگەوەری ورمێ‌دا هەڵکەوتووە، لە کۆتایی‌دا دەچێتەوە سەر گوندی سنووریی "گلێشم"ی ناوچەی "شەمزینان" لە کوردستانی تورکیا.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم سێ کۆڵبەرە تەنیا کورت نەبۆتەوە بۆ گەران لە دەربەندی بێنار و بەرزاییەکانی دەروبەری‌دا. "سەرهەنگ"، کە ناوی خوازراوی یەکێک لە خزمانی بارزانە، لە وتوێژ لەگەڵ ئێران‌وایەردا ئاماژەی کرد بە هەوڵی بنەماڵەکانی ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی پاشماوەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیادا: "سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی دەوری ١٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکانی ئەم سێ کۆڵبەرە، دەسبەجێ لە ڕێگەی سنووری یاساییەوە خۆمان گەیاندە گوندی گلێشمی ناوچەی شەمزینانی تورکیا تا لە ڕێگەی ئەو کەسانەی ئەم سێ کۆڵبەرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکردن، هەواڵ و سوراخێکیان بزانین."

بە گوتەی سەرهەنگ، کۆڵبەرانی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ زۆربەی جار بار و کاڵا پێویستەکانیان لە کەسێک بە ناوی "خالید" کە دانیشتووی گوندی گلێشمە، دەکڕی.

ئەو دەربارەی دوایین زانیاریی پێوەندیدار بەم سێ کۆڵبەرەوە لەو دیو سنووری ئێرانەوە لە زمانی خالیدەوە بە "ئێران‌وایەر"ی وت: "هەر سێ کۆڵبەرەکە دەمەوبەیانی چوارشەمە لە گلێشمەوە بەرەو باوان وەڕکەوتن بەڵام چونکە سیم کارتی تورکیایان پێنەبوو تا لەگەڵ من [خالید] پێوەندی بگرن، چەند پێمەڕەیان لەگەڵ خۆیان برد کە وەک ڕەمزی پەڕینەوە لە سنوورەکە، لە شوێنێکی دیاری‌کراودا بەجێی بهێڵن."

سەرهەنگ لە درێژەدا بەڵام ئاماژەی دایە هاوکاری و هەوڵدانی جیدیی هێزەکانی هیلال ئەحمەری تورکیا بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرە بێسەروشوێنانە: "کاتێک گەیشتینە گوندی گلێشم بەفربارین و کڕێوەیەکی سەخت بوو و نەمتوانی بە دوایان‌دا بگەڕێین. بە ناچاری دەوری حەوتوویەک چاوەڕێمان کرد تا بەشکوو تۆزێک کەش و هەواکە ئارام بێتەوە. بەڵام سەرباری بەفربارین و کڕێوەی سەخت، هێزەکانی هیلال ئەحمەری وڵاتی تورکیا بۆ دۆزینەوەی ئەم سێ کۆڵبەرە هەوڵەکانیان ڕانەگرت و تا نزیک سنووری ئێرانیان خاوێن و پاک کردەوە کە بەداخەوە نیشانەیەکمان لێیان نەدۆزییەوە و لە کۆتایی‌دا گەڕاینەوە بۆ ئێران."

ئایا ناوەندگەلێکی وەک هیلال ئەحمەریش بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرانە کارێکیان کردووە؟

ئەم شارۆمەندەی خەڵکی گوندی باوان بە ڕخنەگرتنی تووند لە شێوازی کارکردنی بەرپرسانی پێوەندیداری ورمێ لە بەرانبەر ڕووداوی بێسەروشوێن‌بوونی ئەم سێ کۆڵبەرە، ئاماژەی دایە هەوڵە سست و لاوازەکانی ئیدارەی هیلال ئەحمەری ورمێ لە ڕۆژانی ڕابردوودا: "هیلال ئەحمەر یەکێک لەو ناوەندانەیە کە دوای ون‌بوونی ئەم سێ کۆڵبەرە، چەند جار بۆ دۆزینەوەیان هەوڵی داوە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی گەڕان و خاوێن‌کردنەوەی بەفرەوە، تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە ڕێگای سەرەکیی دەربەندی بێنارەوە. لە لایەکی‌ترەوە، هیلال ئەحمەر تەنیا یەک بۆڵدزێری لەگەڵ ١٥ کەس لە هێزەکانی‌دا ناردووەتە ناوچەکە و هەرجارەیش کە بایەکی کز هەڵدەکات، دەسبەجێ ئۆپێراسیۆنەکەیان ڕادەگرن."

جانانیش ئاماژە بە کەم‌کاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیداری و سەربازیی ورمێ بەرامبەر مان و نەمانی هاوڵاتیانی خۆیان دەکات و دەڵێت: "فەرمانداریی ورمێ چوار ڕۆژ بەر لەمە بە بنەماڵەکانی بێهلول سیدانی‌فەرد، بارزان مەهینی و ئەسعەد سیدانی‌فەردی ڕاگەیاندووە کە ئۆپێراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەم سێ کۆڵبەرە لە ئێستادا ڕاگیراوە و تا کەش‌وهەوا خۆش دەکات دەبێ چاوەڕوان بن. ئەمە لە حاڵێک‌ دایە کە بەرپرسانی دەوڵەتی لە ورمێ لە کاتێکەوە کە ئەم سێ کۆڵبەرە ون بوون، ئەگەرچی هاتوونەتە گوندی باوان و لەگەڵ بنەماڵەکانی ئەم سێ کۆڵبەرەدا دیداریان کردووە و بەڵێنی دۆزینەوەیان پێداون، بەڵام هەر هەموویان ئۆپێراسیۆنەکەیان بە خۆش‌بوونی کەش‌وهەواوە گڕێ داوە."

ئەو لە درێژەدا ئاماژەی دایە ئامادەبوونی هێزەکانی سپای پاسدارانی ورمێ لە کاتی ئۆپێراسیۆنی گەڕان بە دوای سێ کۆڵبەرەکەدا: "ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە ئۆپێراسیۆنە خەڵکییەکەدا بەشدارییان کرد. هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی گەڕانی تیمەکان‌دا، تا بەشێکی ڕێگاکە بە تیۆیۆتا سەربازییەکانیانەوە لەگەڵ خەڵکەکە هاتن و تا جێگایەک کە سەیارەکانیان دەیانتوانی ڕێ بکەن هاتن. لەوە بەدواوە ئێتر نەهاتنە پێشەوە و خەڵکی ناوچەکە لە ئۆپێراسیۆنەکەدا تەنیا مانەوە. زیادمان نەوتووە ئەگەر بڵێین سپای پاسداران تەنیا سەیری دیمەنەکەی دەکرد."

جانان لە کۆتایی وتووێژەکەدا بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری ڕۆحی و دەروونی بنەماڵەکانی ئەم سێ کۆڵبەرە، بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "لە ئێستادا، بنەماڵەی دڵبرینداری ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ دۆزینەوە ئازیزانیان لە پاڵ هەوڵی بەردەوامی خەڵکی ناوچەکە و هێزە یارمەتیدەرە جەماوەرییەکان، پێویستیان بە هیمەت و هاوکاریی جیدیی ناوەندە دەوڵەتییەکان هەیە."

 

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

ژمارەیەک شۆفێری تاکسی لە شاڕێی تاران بۆ ساوە مانیان گرت

۱۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژمارەیەک شۆفێری تاکسی لە شاڕێی تاران بۆ ساوە مانیان گرت