close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
وێنە

مەحیەدین ئیبراهیمی بێ‌سەروشوێنە و مەترسیی لەسێدارەدانی لە ئارادایە

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەحیەدین ئیبراهیمی بێ‌سەروشوێنە و مەترسیی لەسێدارەدانی لە ئارادایە

مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە بە سێدارە سزا دراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانەوە لە بەندی سیاسیی زیندانی ورمێ براوەتە دەرەوە. ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە مەترسیی لەسێدارەدرانی ئەو زیندانییە سیاسییە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ داواکاری گشتیی هەموو پارێزگاکان بڕیاری دەرکردووە کە سزای هەموو ئەو زیندانیانەی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە جێبەجێ بکرێت.

مەحیەدین ئیبراهیمی پاییزی ساڵی ١٣٩٦ لەکاتێدا کە لە سنووری شنۆ سەرقاڵ بوو بە کۆڵبەری، لەلایەن هێزی سەرسنووری کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج و بە برینداری دەستگیر کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە پاشان لە دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی کرا و بە تۆمەتی "ئەندامێتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" و "بەغی" (چەک هەڵگرتن لەدژی بنەماکانی حکومەتی ئیسلامی) بە سێدارە سزا درا.

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

ئابادان: گێڕانەوەی کارەساتی مێترۆپۆل بە وێنە

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئابادان: گێڕانەوەی کارەساتی مێترۆپۆل بە وێنە