close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
وێنە

سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە

۲۸ پووشپەڕی ۱۴۰۱
ونوس امیدوار
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا

هاوڵاتی-پەیامنێرێک چەند وێنەیەکی ئاهەنگی جەژنی "غەدیری خۆم"ـی ناردووە بۆ ئێران‌وایەر کە ڕۆژی ڕابردوو سوپای پاسداران لە شەقامی "وەلیعەسر"ی تاران بەڕێوەی بردووە و نووسیویەتی: "لە مەراسیمە مەزهەبیەکاندا هەوڵ دەدەن هەموو خەڵک لەگەڵ خۆیان خەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کارێک دەکەن، لە هیچ سڵ ناکەنەوە."

ئەو هاوڵاتی-پەیامنێرە هەروەها نووسیویەتی: "دوێنێ کەس کاری بە سەرپۆش و حیجابی کەسەوە نەبوو، گەشتی ئیرشاد بە دەرەوە نەبوو، لە جەژنە مەزهەبییەکاندا بەم جۆرە دەجووڵێنەوە، تاکو وای دەرخەن کە ناڕازییان بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملیش لەگەڵ ئەوانن."

سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە
سوپای پاسداران ئاهەنگێک بەڕێوەدەبات بەدرێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بەحیجابی ئازادەوە

کۆماری ئیسلامی هەمیشە جەژن و بۆنە ئاینی ومەزهەبییەکانی وەک هەل قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی هەژار و دەست‌کورت بەمەبەستی پرۆپاگاندا و تۆقاندی خەڵکی ناڕازی لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠١جەژنی "غەدیری خوم" بوو. شیعەکان هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرن، چون لەسەر ئەم باوەڕەن کە لەو ڕۆژەدا پێغەمبەری ئیسلام "عەلی کوڕی ئەبوتالب"ـی بە جێگری خۆی ناساندووە.

هەر بەو بۆنەیەشەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیج لە شەقامی وەلیعەسری تاران سفرەیەکیان ڕازاندەوە بە درێژیی ١٠ کیلۆمەتر و بە دابەش کردنی بەخۆڕایی شیرینی و میوە هەوڵیاندا خەڵک لە خۆیان کۆبکەنەوە.

ئەم ئاهەنگە١٠ کیلۆمەترییە لە کاتژمێڕ ٦ی ئێوارەوە تاکو ١٠ی شە بەردەوامیی هەبوو و لە ئەنجامدا بە کەڵەکەبوونی توێکڵە میوە و پڕژ و بڵاوبوونی زبڵی جۆراوجۆر بەسەر شەقامەکەدا کۆتایی هات.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

پەلەپیتکەی هێرش بۆسەر ڕۆژاڤا لەلوتکەی تاران؛ کۆبوونەوەی ئێران، ڕوسیا و تورکیا دەستی...

۲۸ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پەلەپیتکەی هێرش بۆسەر ڕۆژاڤا لەلوتکەی تاران؛ کۆبوونەوەی ئێران، ڕوسیا و تورکیا دەستی پێکرد