جەژنی سەدە لە جەژنە دێرینەکانی ئێرانە کە زیاتر لە هەزار ساڵ پێشینەی هەیە و لە شەوی ١٠ی ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت. ئەم جەژنە لە گرینگترین جەژنی زەردەشتییەکانی جیهانە. کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە تاران، کرمان، یەزد و بابێل بەڕێوە دەچێت. لە ڕابردوودا ئەم جەژنە و جەژنەکانی دیکەی وەک نەورۆز و مێهرەگان، لە ڕێوڕەسمە کۆنەکانی ئێرانی کۆن بووە کە بە ناوی جەژنی ئاگر یان جەژنی زستان دەناسرێتەوە و لە هەندێک لە ناوچەکانی وڵاتدا بە ناوی "سەدە سوزی" یاد دەکرێتەوە.
تێبینییەکەت بنووسە