بوومەلەرزەی تورکیە و سووریا؛ ژمارەی کوژراوان ٣٦ هەزار کەسی تێپەڕاند
شەش ڕۆژ دوای بوومەلەرزەکەی تورکیە و سووریا، هەوڵی فریاگوزارانی حکوومەتی و نیزامی و زیاتر لە حەفتا وڵات بۆ دۆزینەوەی دوایین ئەگەری ڕزگاربووانی ناوچە کارەساتبارەکان بەردەوامە.
ژمارەی قوربانیانی ئەم بوومەلەرزانە تا ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە، ٢٤ی ڕێبەندان، گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس. ژمارەی قوربانیان لە تورکیە زیاتر لە ٣١ هەزار کەس و لە سووریا نزیکە ٥ هەزار کەس ڕاگەیەندراوە.
وێنە ڕاپۆرتی تایبەتی ئێرانوایەر لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەی تورکیە لەم لینکەدا ببینن.
تێبینییەکەت بنووسە