close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

کەنەدا فەرمانی دەرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەرکرد

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
کەنەدا "مەجید ئیرانمەنش"ی بە شیاوی وەرگرتنی ئیزنی مانەوە، لە وڵاتەکەی نەزانی
کەنەدا "مەجید ئیرانمەنش"ی بە شیاوی وەرگرتنی ئیزنی مانەوە، لە وڵاتەکەی نەزانی

لێژنەی کاروباری پەنابەرانی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا، بڕیاری کۆتایی سەبارە بە ڕەوشی ئیقامەتی "مەجید ئیرانمەنش" دەرکرد و بە هۆکاری ئەو شتەی کە بە "ئەندامێتی لە کۆماری سەرکوتکەتی ئێران"دا ناوی لێهێناوە، ناوبراوی بە شیاوی وەرگرتنی ئیزنی مانەوە لە وڵاتەکەی نەزانیوە.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدا ڕۆژی ٢ی فێورییە (١٣ی ڕێبەندان) ڕاگەیاندرا، کە پێشتر لە ڕۆژی ١١ی ژانویه مەجید ئیرانمەنش لە دانیشتنی دۆسیەکەیدا، ڕەدی کردبووە کە "بەرپرسیارییەتی باڵای" لە  حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەبووبێت.

بە پێی ڕاپۆڕتێکی گلۆباڵ نیوز، کە ئاژانسێکی هەواڵدەرییە لە کەنەدا ئەو شارۆمەندە ئێرانییە ٥٤ ساڵەیە، لەو دانیشتنەدا وتبووی کە ئەو بە نیازە بۆ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی ڤیکتۆریا چالاکی بکات و دوواتر بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

بەڵام بە پێچەوانە لێژنەی کاروباری پەنابەرانی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا لە بڕیارەکەی خۆیدا دەڵێت کە مەجید ئیرانمەنش، بەڕێوەبەری گشتی جێگری زانستی و تەکنەلۆژیای سەرۆک‌کۆماری ئێرانە و بە کەڵک وەرگرتن لە ڤیزای تورکیا توانیویەتی بێتە کەنەدا. ئەو لێژنەیە دەڵێت کە ناوبراو تا ئێستاش بەرپرسیارەتی باڵای هەیە و هەر بەو هۆکارەش دەبێ کەنەدا چۆڵ بکات و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی.

مەجید ئیرانمەنش لە کاتێکدا ڕەدی کردووەتەوە کە لە ئێران بەرپرسیارەتی هەبووبێت کە زانیارییەکانی سەر ماڵپەڕی حکومەتی کۆماری ئیسلامی پشتڕاستی دەکەنەوە کە ناوبراو لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حەسەن ڕۆحانیدا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی جێگری سەرۆک بۆ زانست و تەکنەلۆژیا بووە.

مەجید ئیرانمنش یەکەم بەرپرسی کۆماری ئیسلامییە کە بە پێی ئەو سزایانەی کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن کەنەدا پەسەند کرابوو، لەم وڵاتە دوورخرایەوە. جگە لە ناوبراو، لانیکەم ٨ کەسی دیکە کە تۆمەتبارن بە هەبوونی بەرپرسیارێتی لە کۆماری ئیسلامیدا، لە کەنەدا ڕووبەڕووی پڕۆسەی دەرکردن بوونەتەوە.دەوڵەتی کەنەدا ساڵی ڕابردوو کاتێک یاسای دیپۆرتکردنەوەی کەسانی نزیک لە حکومەتی ئێرانی دەرکرد، رایگەیاند کە ئەو یاسایە "ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوانیان بەرامبەر بە خەڵکی ئێران و گەلانی دیکە ئەنجامداوە".بە گوتەی حکومەتی کەنەدا، ئەم یاسایە سەرۆکی حکومەت، ئەندامانی کابینە، باڵیۆز، دیپلۆماتکارە باڵاکان، ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری، فەرماندە سەربازییەکان، بەرپرسانی باڵای هەواڵگری و ئەمنی و فەرمانبەرانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە.

کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاندووە و کۆماری ئیسلامی وەک دەوڵەتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر ناساندووە.

هەروەها کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٢دا سوپای قودس کە لقی دەرەوەی سوپای پاسدارانە، وەک گروپێکی تیرۆریستی پێناسە کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

زیندانیانی سیاسی بەندی ٦ی زیندانی ئەوین لە دژی لەسێدارەدان مانیان گرتووە

۱۱ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیندانیانی سیاسی بەندی ٦ی زیندانی ئەوین لە دژی لەسێدارەدان مانیان گرتووە