close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر کۆبوونەوەی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752، لە بەردەم بینای نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران کۆبوونەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەریان و ئاڵۆزی دروست کرد
ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752، لە بەردەم بینای نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران کۆبوونەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەریان و ئاڵۆزی دروست کرد

ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752، لە بەردەم بینای نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران کۆبوونەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەریان و ئاڵۆزی دروست دەکەن.

ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار ژمارەیەک لە ئەندامانیان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەردانی پلان بۆ داڕێژراوی نەدا ئەلنەشیف، جێگری کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چوونەتە بەردەم بینای نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ئەنجام‌دا هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوونەتە سەر.

ئەم ئەنجومەنە لە ڕاپۆڕتەکەی‌دا دەڵێت کە هێزەکانی پۆلیس بە ماتۆر و ئۆتۆمبێل لە شوێنی گردبوونەوەکە ئامادەبوون و بە هەڕەشە نیازی بڵاوەپێکردنی ئەندامانی بنەمالەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752 هەبووە.

لەم گرتە ڤیدیۆیی و وێنانەی کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڵاوبوونەتەوە، ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752 کە سوپای پاسداران خستییە خووارەوە، سەردانەکەی جێگری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنە دەکەن و پلاکاردیان بەدەستەوەیە کە وێنەی ئازیزانیانی لەسەرە.

کۆمەڵەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو فڕۆکە ئۆکرانییە لە ڕاپۆرتەکەیدا مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی بە "سوکایەتی پێکردن" وەسف کردووە و دەڵێت ئەوان سڵ ناکەنەوە و ئامادەن بۆ کاردانەوەی توندتریش.

پێشتر ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی PS752 لە نامەیەکدا کە ئاراستەی نێدا ئەلنەشیف، جێگری کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، نووسیبوویان کە ئێستا کە بڕیارە سەفەری ئێران بکەیت، "کەمپی گەورەی بارمتە گیراوەکانی". ڕژێمی کۆماری ئیسلامی"، نابێت چەند خاڵێک لەبیر بکات؛ یەکەم: "ئاسمانی ئێران سەلامەت نییە" و ڕەنگە فڕۆکەکەی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە مووشەکەکانی سوپای پاسداران بکەوێت، هەروەک فرۆکە ئۆکراینییەکە.

هەروەها ئاماژەش بەوەش کرابوو کە لە ئێران "حیجاب" زۆرەملییە و کاتێک باڵاپۆش دەبەستیت بۆ دڵخۆشکردنی بەرپرسانی حکومەت، ئەوەی لەبیربێت کە دەیان ژن لەسەر بەرئەنگاری لەگەڵ "حیجاب"ی زۆرەملێدا گیانیان لەدەست‌داوە.

هەروەها هۆشدارییان بە جێگری کۆمیساریای باڵا دابوو کە ڕەنگە بە لەبەرچاوگرتنی پێگە بەرزەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا "بە بارمتە" بگیرێت.

بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ فڕۆکەیەکی گەشتیاری شەش خولەک پاش فڕینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تارانەوە بە دوو موشەکی سوپای پاسداران کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا هەموو ١٧٧ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پاش چەند ڕۆژ لەو ڕووداوە سەرەنجام دانیان بەوەدا نا کە سوپای پاسداران بە موشەک ئەو فڕۆکەیەی پێکاوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هۆکاری ئەو ڕووداوە هەڵەی مرۆیی بووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

کەنەدا فەرمانی دەرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەرکرد

۱۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
کەنەدا فەرمانی دەرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەرکرد